ده‌سته‌واژه‌ي "به‌ره‌لَلاَيي مه‌كه‌ن"يش به‌رانبه‌ر به كچاني زانكۆيش به‌كارده‌هێنێت
Monday, 18/11/2013, 12:00
سه‌رۆكبه‌شێكي پارتي له‌زانكۆ قۆنده‌ره به‌رِووي مامۆستايه‌كي زانكۆدا به‌رز ده‌كاته‌وه
پرِۆفيسۆرێكى ياريده‌ده‌ر له زانكۆى سه‌لاحه‌ددين به‌ناوى دكتۆر (وه‌عد موحه‌ممه‌د نه‌جات) كه ئێستا پارتييه و قسه‌و گومان له‌سه‌ر ئينتيماي به‌عسي بووني هه‌يه له‌رِابردوودا، له‌ناو پاسي مامۆستايانى زانكۆدا قۆنده‌ره‌كه‌ى له‌پێي داده‌كه‌نێت و له‌رِووي مامۆستايه‌كي گه‌نجي زانكۆيدا به‌رز ده‌كاته‌وه‌و جنێويشي پێده‌دات. له‌پاش گه‌يشتنيشي به‌شوێنى ده‌وامه‌كه‌ى (د. وه‌عد) جنێو به‌ژماره‌يه‌ك له قوتابيه كچه‌كانى زانكۆيش ده‌دات و پێيان ده‌لَێت: (به‌ره‌لَلاَيي مه‌كه‌ن) .
پرِۆفيسۆرى ياريده‌ده‌ر دكتۆر (وعد محمد نه‌جات) كه ئێستا خۆي به‌پارتي ده‌زانێت وله شه‌قلاَوه سه‌رۆكي به‌شي فيزياو بايه‌لۆجي كۆلێژي په‌روه‌رده‌ى زانكۆي سه‌لاَحه‌دينه هێرشي جه‌سته‌يي ده‌كاته سه‌ر مامۆستايه‌كي گه‌نجي زانكۆ و وبه‌به‌رچاوى مامۆستايانى زانكۆوه له‌ناو پاسي مامۆستاياندا قۆنده‌ره‌ي به‌رِوودا به‌رز ده‌كاته‌وه. مامۆستاكه كه له‌هه‌مان كاتدا رِۆژنامه‌نووسه‌و له (knn) كارده‌كات ده‌لَێت: " بۆ سه‌لماندنى قسه‌كانم شاهێد و به‌لَگه‌ى ده‌نگيي تۆماركراوى پێويستم هه‌يه كه بێتاوانى من و تاوانباري دكتۆر وه‌عد ده‌سه‌لمێنن". هه‌روه‌ها باسي ئه‌وه ده‌كات كه دكتۆر وه‌عد هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به‌به‌شه‌كه‌ى ئه‌وه‌وه نييه، چونكه ئه‌و له‌به‌شي زمانى عه‌ره‌بي مامۆستايه‌و دكتۆر وه‌عد سه‌رۆكي به‌شي فيزياو بايه‌لۆجييه.
له‌لايه‌كي ديكه‌وه سه‌رچاوه‌يه كي ئاگادار هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد هه‌ر هه‌مان رِۆژ دكتۆر وه‌عد محه‌ممه‌د له‌دواى گه‌يشتنى به‌شوێنى ده‌وامه‌كه‌ى له‌شه‌قلاَوه به‌ژماره‌يه‌ك قوتابي كچي زانكۆي گوتووه: "به‌ره‌لَلاَيي مه‌كه‌ن" و له‌و ميانه‌يه‌يشدا كێشه‌ي له‌گه‌لَ قوتابيانى به‌شي بايه‌لۆجي و فيزيادا بۆ دروستبووه. ئه‌و گوتيشي:" هۆكارى سه‌ره‌كى كێشه‌كه‌ي دكتۆر وه‌عد له‌گه‌لَ قوتابياندا ئه‌وه بووه كه به‌هۆي بارنباريينه‌وه چوارده‌وري بالَه‌خانه‌ى به‌شه‌زانستييه‌كاني شه‌قلاَوه بووه به‌قورِاو وقوتابيان و مامۆستايان و فه‌رمانبه‌ران نه‌يانتوانيوه به‌ئاسانى بچنه ناو بالَه‌خانه‌كه‌وه، بۆيه قوتابيان نارِه‌زاييان ده‌ربرِيوه و داواى قيركردني رِێگه‌كه‌يان كردووه". ئه‌و مامۆستايه‌ي زانكۆ له كۆمێنتێكيدا سه‌باره‌ت به‌و كێشانه باسي له‌وه‌كرد كه پێويسته رِێكخراوه‌كانى داكۆكيكار له‌مافي ئافره‌تان له‌سه‌ر ئه‌و توندوتيژييه زمانييه‌ى كه له‌لايه‌ن دكتۆر وه‌عده‌وه رانبه‌ر به‌و كچانه‌ى زانكۆ به‌كارهاتووه بێده‌نگ نه‌بن و رِوونيشي كرده‌وه كه ئه‌و وه‌كو مامۆستايه‌كى گه‌نج و رِۆژنامه‌نوسێك له‌رِێگه‌ى رِێكخراوه‌كانى داكۆكيكار له‌مافي گه‌نجانه‌وه كه‌يسه‌كه‌ى خۆي له‌دژي دكتۆر وه‌عد ده‌جولَێنێت وداوايش له‌رِێكخراه‌كانى گه‌نجان و رِۆژنامه‌نووسان و ئافره‌تان ده‌كات كه به‌ده‌ميه‌وه بچن و داكۆكي له‌گه‌رِاندنه‌وه‌ى مافه‌كانى ئه‌وو مافي ئه‌و قوتابيه كچانه‌ى زانكۆ بكه‌ن كه دكتۆر وه‌عد توندوتيژي زمانى به‌رانبه‌ريان به‌كارهێناوه و پێي گوتوون "به‌ره‌لَلاَيي مه‌كه‌ن" له‌كاتێكدا كه زۆر به‌ئه‌ده‌بن و رِێكوپێكن .
هه‌روه‌ها مامۆستاكه‌ي زانكۆ ئاشكرايشي كرد كه له‌رِێگه‌ى نووسراوێكه‌وه بۆ رِاگري كۆلێژي په‌روه‌رده (د. ئيدريس هه‌ركي) داواى پێكهێنانى لێژنه‌يه‌كي لێكۆلَينه‌وه‌ى له‌ئاستى زانكۆدا له‌گه‌لَ دكتۆر وه‌عددا كردووه. له‌هه‌مان كاتدا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه رێوشوێنى ديكه‌ى مه‌ده‌نييانه به‌رانبه‌ر به پرِۆفيسۆره ياريده‌ده‌ره‌كه‌ى زانكۆي سه‌لاحه‌ددين ده‌گرێته به‌رو له‌كاتي خۆي‌دا به‌ده‌ستگه‌كانى رِاگه‌ياندنى رِا ده‌گه‌يه‌نێت و ده‌شلَێت: " ئه‌وه يه‌كه‌مجار نييه دكتۆر وه‌عد هه‌لَسوكه‌وت و قسه‌ي نه‌شياو به‌رانبه‌ري سه‌رۆكبه‌شي كوردي و عه‌ره‌بي و مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى به‌شه زانستييه‌كانى شه‌قلاَوه ده‌كات".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست