درۆیه‌کی گه‌وره‌ی سایته‌ چاوگێره‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار مه‌لا به‌ختیار به‌ ڕه‌سمی بۆ کۆنگره‌ی پارتی کاری هۆڵه‌ندی بانگهێشت ده‌کرێ

Sunday, 25/04/2010, 12:00


ئه‌م هه‌وڵه‌ که‌ له‌ سایده‌که‌یا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ درۆیه‌کی شاخداره‌و هێچ راستییه‌کی تێدا نییه‌ ،نه‌ ره‌سمییه‌و نه‌ بانگهێشته‌ . ئه‌مه‌ ته‌نها خۆڵکردنه‌ چاوی خه‌ڵکی کوردستانه‌ ،وا ده‌زانن حیزبه‌کانی ئه‌وروپاش وه‌کو حیزبه‌کانی کوردستانه‌ . لێره‌ که‌س ده‌عوه‌ت ناکرێت به‌ڵکو مه‌لا به‌ختیار خۆی خۆی ده‌عوه‌ت کردووه‌. که‌ هاتووشه‌ بۆ ئێره‌ ئاگاو خه‌به‌ری له‌ مه‌حمووی بێزه‌وان نه‌بووه‌ .به‌س که‌ هاتووه‌ بۆ ئێره‌ . پیاوێکی قه‌زه‌می هه‌یه‌ بۆی رێکخستوه . ئه‌و پیاوه‌ش به‌ختیاری قه‌زه‌می پێده‌ڵێن .ئه‌م‌ پیاوه‌ مه‌لا به‌ختیار له‌ هه‌موو که‌سێکی ناو یه‌کێتی زیاتر سیقه‌ی پێهه‌یه‌ ‌، بۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌م دزه‌ که‌ مه‌لاش خۆی باشده‌زانی که‌ خوێندکاران دامه‌زرا .هه‌موو براده‌رانی خوێندکاران دزییه‌که‌یان که‌شف کرد ،دزییه‌که‌ش پاره‌ و کۆمپیوته‌ر بوو ، مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌ ویستی ته‌حقیقی له‌گه‌ل بکه‌ن له‌سه‌ر دزینی پاره‌ی خوێندکاران ،به‌س مه‌ل به‌ختیار رێگر بوو . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌لا پێویستی به‌که‌سی بوده‌ڵه‌و بێشه‌خسییه‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچییه‌کی بوێت بۆی بکات و نهێنییه‌کان مه‌لا بشاریته‌وه‌ که‌ چۆن و به‌ چیشێوه‌یه‌ک پاره‌ ده‌شارنه‌وه‌ به‌ ناوی مه‌سروفاته‌وه‌ . دیاره‌ شتێکیش به‌ر ئه‌و ده‌که‌وێت ، ئه‌وه‌ی زۆر جێی خۆشحاڵیه‌ ئه‌وه‌یه‌ مه‌لا چه‌ند گه‌راوه‌ تا ئه‌م پیاوه‌ دزه‌ی ده‌ست که‌وتوه‌ ، ئه‌وه‌یش که‌ جێی خۆشخاڵییه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م پیاوه‌ له‌لای براده‌ره‌کانی خۆی که‌ زۆر سیقه‌ی پێیه‌تی باسی کردوه‌ ، که‌ مه‌لا بانگهێشت نه‌کراوه‌ به‌س به‌ سوتفه‌ بووه‌ ، وه‌ من واته‌(به‌ختیار به‌کر) خۆم ته‌له‌فۆنم کردوه‌ بۆ ئه‌م ژماره‌یه‌ 9553-0900 داوام کردوه‌ که‌ که‌سێک ناوی فلانه‌و له‌فلانه‌ شوێن هاتوه‌ ده‌یه‌وێت به‌شداربێت چونکه‌ ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ببین به‌ حیزبێکی سۆشیال دیموکرات ، ئه‌گینا مه‌لا به‌ختیار ئه‌وشتانه‌ نازانی . هه‌ر له‌لای براده‌ره‌که‌ی وتویه‌تی که‌ من هه‌رچی نهێنی هه‌یه‌ له‌لای خۆمه‌ بۆیه‌ ، هه‌رخۆیشم به‌رنامه‌ی بۆ داده‌نێم . وه‌ له‌م هۆڵه‌ندایه‌ که‌سی تیانییه‌ که‌ حسابم بۆ نه‌کات هه‌ر هه‌موو یه‌کێتییه‌کان وه‌کو منداڵ ده‌پارنه‌وه‌ که‌ من مه‌وعیدیان بده‌مێ هه‌تا گه‌وره‌که‌شیان که‌ خۆی به‌ نوێنه‌ری مامجه‌لال ده‌زانێت. زۆر به‌ئاشکرا ده‌ڵێت کامه‌ی پیاوه‌ له‌ ناو یه‌کێتی ده‌بێت بپارێته‌وه‌ بۆ بینینی مه‌لا ئه‌وه‌نده‌ نهێنم لایه‌ مه‌لاش ئه‌ڵقه‌یه‌که‌و له‌ ده‌ستمایه‌ ،وه‌ به‌ براده‌ره‌که‌ی وتووه‌ چاوه‌رێبکه‌ ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م ده‌چمه‌ سه‌رکردایه‌تییه‌وه‌ . ئه‌وه‌ی که‌ جێی دڵخۆشییه‌ ئه‌وه‌یه‌ یه‌کێتییه‌ ماندوبووه‌کان به‌ ته‌واوی له‌م که‌ین و به‌ینه‌ی مه‌لاو پیاوه‌ قه‌زه‌مه‌که‌ ده‌زانن به‌س چاوه‌رێی ده‌رفه‌تێکن که‌ مه‌لا زۆرترین هه‌ڵه‌ بکات و له‌ ئاینده‌دا مه‌لا ریسوا بێت و هه‌لنه‌بژێردرێت له‌ کۆنگره‌. هه‌ر پیاوه‌ قه‌زه‌مه‌که‌ش ئه‌وه‌ی درکاندوه‌ که‌ مه‌لا بۆیه‌ زۆری پێخۆشه‌ بچێته‌ ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی حیزبی کاری ‌هۆڵه‌ندی،‌ به‌س دیعایه‌یه‌ چونکه‌ ترسی هه‌یه‌ که‌ له‌ کۆنگره‌که‌ی یه‌کێتی ده‌رنه‌چێت . بۆ راستی قسه‌کانی پیاوه‌ قه‌زه‌مه‌که‌ بروانه‌ ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ی حیزبی کاری هۆله‌ندی که‌ فیعله‌ن هه‌موو ئه‌ندامێکی حیزب وه‌ هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت به‌ ته‌له‌فۆنێک به‌شدار بێت . وه‌ لێره‌دا به‌رنامه‌ی کۆنگره‌که‌شی له‌گه‌ڵدایه‌ که‌ تایبه‌ته‌ به خۆئاماده‌کردن بۆ‌ هه‌ڵبژاردن که‌ له‌ هاوینی ئه‌م ساڵ له‌ هۆڵه‌ندا ده‌کرێت. وه‌ ئه‌مان واته‌ حیزبی کار خواخوایانه‌ خه‌ڵک بچێت بۆ ناو کۆنگره‌که‌یان . نه‌ک ده‌عوه‌تی مه‌لا به‌ختیاریان کردبێت .

http://nu.pvda.nl/berichten/2010/03/Congres+op+25+april.html


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە