ئیشکالیه‌تی ئینتما
Saturday, 06/02/2010, 12:00
1. ئینتمای خاک ونیشتمان
2. ئینتمای زمان
3. ئینتمای نه‌ته‌وه
4. ئینتمای ئهنتهرناسیونالیستی وچینایه‌تی
5. ئینتمای دیموکراسی ومافی مروڤ
ئیمه ئه‌گه‌ر به‌شیوه‌یه‌کی موجه‌ره‌د باسی ئینتمای تاک بکه‌ین، ئه‌وه لهچوارچیوهیهکی خانه‌واده‌یی قه‌تیس ده‌بی وه‌ک باوک ودایک وبراو خوشک وخزم و که‌س و کار، پانتایی ئه‌م ئینتمایه بازنهییکی داخراوه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای خوین بونیاد نراوه ، به‌لام که ئینسان ده‌ورانی منالی یی تیپه‌راند به‌هوی قوتابخانه‌و گه‌ره‌ک وهاوری جوریکی دی لهئینتما له‌لای سه‌ر ههلئهدا ، هه‌ر چه‌نده له‌م ده‌ورانه‌ش ئاراسته‌ی ئینتما به‌شیوه‌یه‌کی خۆرسکی لای گه‌شه ده‌کا ، قوتابخانه وه‌ک یه‌که‌یه‌کی زانستی و په‌روه‌رده‌یی مروڤ تیایدا فیری زمان و جوگرافیا‌و میژووزانست ده‌بی،
به‌لام منال وه‌ک ئه‌رکیکی تاقیکردنه‌وه سه‌یری ئه‌م وانانه ده‌کات ، زور بایه‌خی پی نادا ، له هه‌ندی حاله‌تیش دا ئه‌وه‌نده بابه‌ته‌کانی قوتابخانه قورسن قوتابی تووشی ئیغتراب ده‌بی ، ته‌نانه‌ت زور قوتابی ییش هه‌ن لهبهرکیشهی ناو خیزان و دۆخی هه‌ژاری بنه‌ماله‌که‌ی رایه‌لی ئینتما لای دروست نابی ، وه‌ک تاکیکی نامو له‌نیو کۆمه‌لگا ده‌سوریته‌وه ، به‌لام بوونی کتیبخانهو ته‌له‌فزیون له‌ماله‌وه رولی خوی هه‌یه له پته‌و کردنی ئینتما لای ئه‌ندامانی خیزان . ئه‌لبه‌ته تیکرای ئینتماکان سروشتیکی مه‌تاتی یی هه‌یه وه‌ک لاستیک رادهکیشری وکرژ ده‌بیته‌وه، ئه‌شی له سیمبوله به‌رزه‌کانه‌وه شوربینهوه بو سیمبوله ورده‌کانی خواره‌وه یان به پیچه‌وانه‌وه هه‌ر یه‌کی له ئینتمائهکانیش گرنگی خوی هه‌یه ، که‌سایه‌تی تاک له‌نیو کومهلگا وابه‌سته‌یه به‌و ئینتمائانهی که رای گشتی به‌رجه‌سته‌ی کردووه ، ئینتما بۆ خاک و نیشتمان ته‌نیا مانای ئه‌وه نادا که ئیمه له‌سه‌ر پانتاییکی جوگرافی دیاریکراو جیگیرین ، هه‌روا نیشتمان ئه‌و قه‌واره‌یه ناگریته‌وه که ئه‌ندامانی کۆمه‌لگا پیکه‌وه گریدهدا ، ئینتما بۆ خاک و نیشتمان لایه‌نی مه‌عنه‌ویشی هه‌یه به‌تایبه‌تی بۆ ولاتیک که خاک و
نیشتمانی داگیر کرا بی ! !
ئینتما بۆ زمان، زمان ره‌گه‌زیکی گرنگه لهپیکهینانی نه‌ته‌وه له‌ریگای زمانه‌وه ئیمه شاره‌زای میژوو جوگرافیای نیشتمانه‌که‌مان ده‌بین، داگیر که‌ران له‌ریگای زمانه‌وه ئیمه‌یان داگیر کردووه ، بۆیه بایه‌خ دان بهزمانیکی ستاندار ئه‌رکیکی هه‌نوکه‌یی بۆ میدیا و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن ده‌بی به جدی ئیشی له‌سه‌ر بکری، ئه‌لبه‌ته من لیره‌دا له‌گه‌ل تواندنه‌وه‌ی زاراوه‌کان دا نیم بگره خوازیاری ئه‌وه‌م هه‌ر ناوچه‌یه‌ک بازمانی لۆکالی ومهحهلی خوی هه‌بی، بهشیواز ودیالیکتی خوی بنووسی وقسه بکا به‌لام زمانیکی فه‌رمی هه‌بی بۆ حکومه‌ت وده‌سه‌لات له‌نیوان دام و ده‌زگاکان ئاخاوتنی پی بکه‌ن، ئیمه له سه‌ره‌تا دا ئینتما بۆ زمانی دایک وباوک وخیزان ده‌که‌ین ئه‌وجا گه‌ره‌ک و قوتابخانه ،ده‌بی ئه‌م پروسانه دژ به‌یه‌ک نه‌بن به‌لکو ته‌واوکه‌ری یه‌کتر بن
ده‌بی به‌لانس له‌نیو زاراوهکاندا راگرین ، ئیمتیاز نه‌ده‌ینه زاراوه‌یه‌ک له‌سه‌ر حیسابی
زاراوه‌یه‌کی دی ،له‌ئه‌نجامیش دا گیانی ناوچه‌گه‌ری زال ده‌بی به‌هوی ده‌سه‌لاتی زمانه‌وانی زاراوهکهیهوه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوژمنانی میلله‌تی کورد هه‌میشه درزیان خستوته نیو یه‌که‌ی زمانی کوردی یه‌وه هانی ناوچه‌گه‌ریه‌تی یان داوه نهبهمهبهستیکی دیموکراسی به‌لکو له‌روانگه‌ی لاواز کردنی یه‌که‌ی نه‌ته‌وایه‌تی مان ودروست کردنی گریی ده‌روونی ناوچه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به‌ناوچه‌یه‌کی دیکه، له نه‌رویج که ولاتیکی دیموکراسی یه هه‌ر ناوچه‌یه‌ک بهدیالیکتی تایبه‌تی خویان قسه ده‌که‌ن و روژنامه‌ی لۆکال یان هه‌یه وشانازی به‌شیوه ئاخاوتنی خویانه‌وه ده‌که‌ن !
ئینتما بۆ نه‌ته‌وه، نه‌ته‌وه چهمکیکیسیاسی ئابوری یه له‌ئه‌نجامی دروست بوونی بازار هاتوته کایه‌وه، میرنشینه‌کان بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی باج سنوره‌کانیان شکاند بروانه میژووی ئه و‌روپا، چون تیایدا نه‌ته‌وه سه‌ری هه‌لداوه ، هه‌مان هوی سیاسی وئابوری که‌له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پی دا له‌به‌ر ئه‌م رۆشنایی یه ئینتمای میلله‌تی کورد بۆ نه‌ته‌وه لاوازه ، چونکه ئابورییکی سه‌ربه‌خوی نه‌بووه هه‌روا بازاریکی گه‌وره‌ی نه‌بووه بۆ ئه‌و کالانه‌ی که له ناوچه‌کانه‌وه دین بۆ مه‌لبه‌ندی شار یاخود پایته‌خت، بۆیه ئینتمای نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌سه‌ر گوتاری شه‌فه‌هی وحه‌ماسی بونیاتنراوه، به رای من میلله‌تی کورد تائیستا ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی تینهپهراندووه ، ئیستاش له‌گه‌ل دابی ئینتمای نه‌ته‌وه‌یی ئیمه میژوو کرد نی یه، به‌لکو ورووژاندنی عاتیفی وکاردانهوهیه به‌رامبه‌ر به‌کرداری رژیمی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کان که‌میلله‌تی کوردیان داگیر کردووه ! !
ئینتمای ئهنتهرناسیونالیستی، بیگومان میلله‌تیک خاک ونیشتمانی داگیر کرابی و هه‌ره‌شه له‌سه‌ر زمانه‌که‌ی هه‌بی پروسه‌ی میژوویی نه‌ته‌وایه‌تی تینهپهراندبی هه‌ستی ئهنتهرناسیونالیستی یشی لاوازه ، ئینتمای ئهنتهرناسیونالیستی بۆ گه‌لانی ژیر ده‌سته گرنگه بۆیه گرنگ و پیویسته تاوه‌کو رای گشتی گه‌لانی ئازادیخواز رابکیشی بۆ سه‌رنج دان له ره‌وایه‌تی کیشه‌که‌ی ، له‌راستی دا به‌پی ی خویندنه‌وه‌ی میژووی حیزبه ناسیونالیسته‌کانی کوردستان ، که‌مته‌ر خه‌می کراوه به‌رامبه‌ر به‌م لایه‌نه ،هه‌لویستی رژیمهداگیر که‌ره‌کان ورای گشتی گه‌له‌که‌ی تیکهلکراوه، هادی العلوی عه‌ره‌ب بوو ئیسماعیل بیشکچی تورکه هه‌روا ده‌یانی تر له‌نیو فارس دا ، به‌رای من نه‌توانراوه به‌سه‌رکه‌وتوویی کایه له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه بکری، ئه‌گه‌ر ئیمه به‌شیوه‌یه‌کی ستوونی ئیش له‌سه‌ر ئینتمای نه‌ته‌وایه‌تی بکه‌ین،ده‌بی به‌شیوه‌یه‌کی ئاسۆییش ئیش له‌سه‌ر ئینتمای ئهنتهرناسیونالیستی بکه‌ین تاوه‌کو هاوسه‌نگ راگرین له‌نیوانیان دا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میژووی مرۆڤایه‌تی ده‌ریخست ناسیونالیزمی رووت نازیزم وفاشیزمی لی که‌وته‌وه وه‌ک له ئه‌لمانیاو ئیتالیا روویان دا .
روانینی یه‌کلایه‌نه‌ی ناسیونالیزم ئیمه ناگه‌یه‌نیته که‌ناره‌کانی ئارام ، به‌لکو ده‌بی هاوشانی په‌روه‌رده‌ی ناسیونالیستی بایه‌خ به په‌روه‌رده‌ی ئهنتهرناسیونالیزمیش بده‌ین و ئه‌ندامانی کۆمه‌لگای کوردی بی به‌ش نه‌بن له‌م فه‌رهه‌نگه. هه‌ر وه‌ک چون رایه‌ل و ئینتمای ئهنتهرناسیونالیستی پیویسته له‌گه‌ل گه‌لانی ژیر ده‌سته دا ئاوا رایه‌ل وئینتمای چینایه‌تی پیویسته چ له‌سه‌ر ئاستی خاک و نیشتمانی خوماندا یاخود له‌سه‌ر ئاستی ولاتانی دیکه، ئه‌لبیر کامۆ ده‌لی به‌خته‌وه‌ری هه‌ندیک له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌دبه‌ختی هه‌ندی که‌سی تر بونیاتنراوه، جگه له‌مه‌ش له‌نیو یه‌که‌ی کۆمه‌لگا چینی سه‌ره‌وه‌و چینی خواره‌وه هه‌یه ،ده‌بی ئیمه وه‌ک که‌سانی ئازادیخواز و پیشکه‌وتنخواز هه‌میشه لایه‌نگری چینه‌کانی خواره‌وه‌ی کۆمه‌لگا بین !!
ئینتما بۆ دیموکراسی ومافی مرۆڤ ، ئه‌م ئینتمایه فاکته‌ریکی گرنگه بۆ ده‌رخستنی روو راده‌ی شارستانیه‌تی کۆمه‌لگا ، ئینتمای دیموکراسی ومافی مروڤ واته قبول کردنی به‌رامبه‌ر، به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو جیاوازیه‌کانیه‌وه، داب و نه‌ریت، شیوه‌ی بیرکردنه‌وه، ئینمای ئاینی یاخود بی ئاینی ، ئینتمای دیموکراسی ومافی مروڤ رایهلیکه تیکرای ئینتمائهکان پیکه‌وه شه‌ته‌ک ده‌دا، پروسه‌ی دیموکراسی ومافی مروڤ پروسه‌یه‌کی دریژ خایه‌نه ده‌بی به‌وردی ئیشی له‌سه‌ر بکری وئه‌زمون و تاقیکردنه‌وه له گه‌لانی دیکه‌وه وه‌ربگیری، به‌تایبه‌تی بۆ کۆمه‌لگایه‌ک وه‌ک کوردستان، باکگراونده‌که‌ی بریتی بووه لهسرینهوهی بهرامبهرو شه‌ری ناوخوو قورخ کردنی گوره‌پانی سیاسی چ له‌شاخ یاخود له‌شار، کاتی که ئیمه ئینتمای دیموکراسی مان لا قوول بوو ئه‌و ده‌مه ده‌توانین ژیانی پیکه‌وه‌یی هه‌لبژیرین ویرای جیاوازی بیر‌و بۆچوون و شیوه‌ی تیروانین بۆ ژیان و چونیه‌تی مامه‌له کردن له‌گه‌ل تاکه‌کانی کۆمه‌لگا ، جیگای داخه له‌کوردستان دیموکراسی تا ئه‌و راده‌یه هه‌بووه که بتوانی له‌ژیر بالی حیزبیکی ده‌سه‌لاتدار دریژه به سیاسه‌تی خوت بده‌ی، ده‌رچوون له هیله سوره‌کانی ئه‌و، به سه‌رکوت و کوشتن وه‌لام دراوه‌ته‌وه، دیموکراسی و مافی مروڤ دوو جه‌مسه‌ری یه‌ک هاوکیشهن، کاتی که دیموکراسی به‌ر قه‌رار نه‌بی، مافی مروڤ پیشیل ده‌کری، به‌پیچه‌وانه‌وه کاتی که ریز له‌مافی مروڤ نرا، دیموکراسیه‌ت سه‌روه‌ر ده‌بی، ئه‌گه‌ر ئیمه بمانه‌وی له‌دیموکراسیه‌ت و مافی مروڤ تی بگه‌ین ، باشترین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه بگه‌رینه‌وه بۆ نووسینه‌کانی که‌له نووسه‌رانی فه‌ره‌نسی وه‌ک جان جاک روس‌و، ڤۆلتیر، جان پول سارته‌ر ، ئه‌مان به‌شیوه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی باس له دیموکراسیه‌ت و مافی مروڤ ده‌که‌ن، به‌لام له کوردستانی ئیمه تا ئیستاش تاکه‌کانی کۆمه‌لگا په‌یوه‌ست نیین به تیکرای ئینتمائهکانهوه، به‌پیچه‌وانه‌ی نه‌ریتی سروشتی گه‌شه کردنی کۆمه‌لگا، تائیستا ئینتما بۆ خیل زاله، سه‌روک خیل بریاردهدهرو یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی کیشهکانه له‌کۆمه‌لگای کوردی من نالیم 100% تیکرای کۆمه‌لگا وایه به‌لام ئیمه نوخبهییکمان هه‌یه مانای ئینما ده‌زانی ئه‌وانیش گیانی سکتاریزمی حیزبایه‌تی به‌سه‌ریاندا زاله، به‌رای من دیموکراسیه‌ت و مافی مروڤ ده‌بی وهرگوردریته سه‌ر یاسا له‌هه‌مان کاتدا شورای داکوکی کردن له‌و یاسایه پیک بهیندری که ئه‌ویش رای گشتی خه‌لکه ئه‌گینا ئیشکالیه‌تی ئینتما به سه‌قه‌تی ده‌مینیته‌وه !!
نه‌رویج.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست