باری سایکۆلوژی نووسه‌ر
Thursday, 28/01/2010, 12:00
نووسه‌ر وه‌ک هه‌ر بوونه‌وه‌ریک به‌رهه‌می ژیان وژینگه‌ی کۆمه‌لایه‌تی یه، بوونه‌وه‌ریک جیاواز له‌وانی دیکه، خاوه‌ن هه‌ست وشعوری تایبه‌ته به‌خوی، له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌کری بچینه نیو دونیای سایکۆلوژی نووسه‌ره‌وه ،پانتایی سایکۆلوژی نووسه‌ر نادیاره، جۆریک له‌شپرزه‌یی وپه‌شۆکاوی به‌خویه‌وه ده‌بینیت ،هه‌میشه بی ئۆقره‌یه و له‌گه‌ل په‌یوه‌ندییه کۆمه‌لایه‌تی وسیاسی یه‌کانی ده‌وروبه‌ر ناکۆکه چونکه ئه‌وه‌ی له زه‌ینی نووسه‌ر دایه جیاوازه له‌گه‌ل پیشهاته‌کانی واقیع ، بۆیه نووسه‌ر هه‌میشه له‌نیگه‌رانی ودله‌راوکی ونامۆیی ده‌ژی، نامۆیی به‌خود ئه‌وجا به دیگه‌ران ،له ئاکام دا دووچاری حاله‌تی شیزوفرینیا ده‌بی به‌واتای دابران له‌واقیع ، به‌لام نوسه‌ری جددی هه‌ول ده‌دا ئه‌م دۆخه تیپه‌رینی وخالی هاوبه‌ش له‌گه‌ل واقیع دا بدۆزیته‌وه ئه‌ویش له‌ریگای به‌رهه‌مه‌کانیه‌وه، چونکه ده‌ق ده‌بیته پردیک له‌نیوان واقیع و نووسه‌ر ، نووسه‌ر له‌ریگای ئه‌م پرده‌وه گوزارشت له‌ده‌رونی خوی ده‌کا وخوی له‌گۆشه‌گیری وئینزوا ره‌ها ده‌کا . نووسه‌ر وه‌کو ئه‌ندامه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌لگا نی یه‌واقیع وه‌ک خوی ببینی به‌لکو زبر له‌زبرتر جیا ده‌کاته‌وه نه‌رم له‌نه‌رم تر هه‌ستی پی ده‌کا .
له‌سه‌ر یه‌کی له کتیبه‌کانی ئه‌لبیر کامۆ نووسراوه. ئه‌ده‌بیکی داهینه‌رانه‌و نیگه‌رانی یه‌کی مه‌زنه که‌واته داهینان و نیگه‌رانی دوو جه‌مسه‌ری حاشا هه‌لنه‌گرن یه‌کدی ته‌واو ده‌که‌ن ، نووسه‌ران ناتوانن به‌بی نیگه‌رانی و دله‌راوکی و په‌شیوی ده‌قی داهینه‌رانه بنووسن ، به‌رای من داهینان ته‌نیا له‌بواری شیعر‌و رومان دا نی یه بگره له ریپۆرتاژیک دا ده‌کری نووسه‌ر کایه‌ی داهینان ئه‌نجام بدا، نووسه‌ر خاوه‌نی یاده‌وه‌رییکی زیندووبه پیته له‌ریگای کایه‌ی فلاش باکه‌وه ده‌توانی بی سانسور تیایدا هاتوو چوو بکا ئه‌وه‌ی بۆ به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی بشی بیخاته به‌ر ده‌ست و ده‌قیکی ئه‌ده‌بی لی بخولقینی ،لیره‌دا ئاسایشی ده‌روونی زور گرنگه بۆ نووسه‌ر ،ناکری ئیمه داوای ده‌قی ئه‌ده‌بی بکه‌ین له زه‌مه‌نیکی دیاریکراودا چونکه ئاسایشی ده‌روونی نووسه‌ر تیک ده‌چی، ئه‌شی لیره‌دا نمونه‌که‌ی مایکل ئه‌نجلو بهینینه‌وه کاتی که خه‌ریکی نیگار کیشان ئه‌بی له‌کلیسایه‌کی ئیتالی ،له‌پریک دا قه‌شه‌که دیت و پی ده‌لیت ده‌بی له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ئه‌م کاره ته‌واو بکه‌یت ئه‌ویش یه‌کسه‌ر فرچه‌که‌ی فری ئه‌دا ،ده‌رونشناسان ده‌لین له‌به‌رئه‌وه‌ی فرچه‌که‌ی فری داوه چۆنکه دووچاری هه‌ره‌شه‌ی زه‌مه‌نی بووه‌وله‌ئه‌نجامیش دا ئاسایشی ده‌رونیی تیکچووه، که‌واته مامه‌له کردن له‌گه‌ل ئازادی نووسه‌ر خه‌لکانیکی شاره‌زاو پسپۆری ئه‌وی ، زۆر نووسه‌ر هه‌ن بابه‌تی سیاسی ده‌نووسن به‌لام سیاسه‌تمه‌دار نیین ، نووسه‌ربه نیگایه‌کی وردبین سه‌یری ده‌وروبه‌ر ده‌کا له‌کاتیکدا خه‌لکانی ئاسایی په‌ی به‌م ورد بینی یه نابه‌ن له‌ریگای وردبینی ولیکدانه‌وه‌وشیکردنه‌وه بار‌و وه‌زیفه‌ی نووسه‌ر قورس ده‌بی ،بۆیه هه‌ندی جار نووسه‌ر له‌ژیر ئه‌م باره قورسه ده‌که‌وی و دووچاری شکست و هه‌لهاتن دیت له‌ئاکام دا ره‌نگ و ده‌نگی نامینی. ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌یه‌کیش بی ئه‌م هه‌قیقه‌ته راسته ، به‌دیویکی تریش ئه‌گه‌ر ئیمه به‌پی زانیاریه‌کانی کۆلن ولسن له‌مه‌ر یاده‌وه‌ری تاک ویاده‌وه‌ری ده‌سته‌جه‌معی نووسه‌ر بخه‌ینه به‌ر لیکۆلینه‌وه ئه‌وه دیسان نووسه‌ر به‌رپرسیار نی یه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی که ده‌ینووسی، به‌لکو باری شه‌له‌ژاوه‌ی ده‌روونیی ئه‌م دۆخه ده‌سه‌پینن ، هه‌ر وه‌ک فۆکۆ ده‌لی شاعیر شیعر نانووسی به‌لکو ئه‌وه شیعره شاعیر ده‌نووسیته‌وه ، ده‌قاو ده‌ق ئه‌م چه‌مکه به‌سه‌ر نووسه‌رانیش دا جی به‌جی ده‌کری یاده‌وه‌ری نووسه‌ر وه‌ک تاک دیلی یاده‌وه‌ری ده‌سته‌جه‌معی یه ، به‌واتایه‌کی دی هیزی جه‌زب و راکیشانی یاده‌وه‌ری نووسه‌ر به پیی به‌رزو نزمی فریکوینسی زانیاری وه‌رده‌گری و به شیوه‌یه‌کی ناخود ئاگاه ئیشی خوی ده‌کا ، هه‌ر وه‌ک چۆن له‌خه‌و دا خه‌ون ده‌بینین، ئاوا له‌رۆژگاریش دا دووچاری ته‌وه‌همات ده‌بین، به‌رهه‌می شیعری شاعیران جگه له ته‌وه‌همات شتیکی دیکه نی یه ئه‌لبه‌ته لیره‌دا نکۆلی له‌وه ناکه‌م که ئه‌ده‌بی واقیعی هه‌یه ،به‌لام ئاویته‌ی وه‌هم ده‌کری و ده‌خریته چوارچیوه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی یه‌وه ،نووسه‌ر ته‌نیا په‌یامبه‌ری وه‌همه زهنیه‌کانه به‌تایبه‌تی شیعر‌و رومانی فانتازی و ئیش کردنی ره‌خنه‌یی له‌سه‌ر ده‌ق ، لیره‌دا که‌باسی نووسه‌ر ده‌که‌ین ئه‌وانه ده‌گریته‌وه
که ته‌کاملی زهنییان لادروست بووه ،من تاراده‌یه‌ک بروام به سروش و ئیحا نی یه ، به‌لکو بروام به زه‌بزه‌به‌و فریکوینسی نووسه‌ره ، ویرای راده‌ی تیگه‌یشتن وقولبوونه‌وه‌ی له‌تیکرای دیارده‌کانی ژیان ، نووسه‌ریک فریکوینسیی له‌سه‌ره‌وه بی ده‌توانی زانیاری زۆرتر وه‌رگری ،بروانه سیغمۆند فرۆید چۆن باسی ئه‌م حاله‌ته ده‌کا ، فرۆید ده‌لی ئه‌گه‌ر دوو که‌س فرینکوینسیان وه‌ک یه‌ک بی ئه‌وه ده‌توانن به‌شیوه‌یه‌کی ته‌له‌پاتیک قسه له‌گه‌ل یه‌ک دی دا بکه‌ن. به‌رای من نووسه‌ر له‌ژیر پانتایی ده‌سه‌لاتیکی دیاریکراو کایه ده‌کا ، ته‌نیا رولی جیهازیکی کۆپی ده‌بینی،لیره‌دا من رۆلی تایبه‌تی نووسه‌ر فه‌راموش ناکه‌م ،رولی نووسه‌ر له‌خۆ په‌روه‌رده کردن وخۆ پرکردن وموتابعه‌و به‌دواداچوون ده‌بی له‌به‌ر چاومان بی، به‌لام له‌واقیع دا ده‌سه‌لاتی ده‌سته‌جه‌معی ،ده‌سه‌لاتیکی سیاسی
وکۆمه‌لایه‌تی دیاری کراو له‌سه‌رووی زه‌ینی نووسه‌ر دایه وته‌حه‌کوم وکۆنترولی ده‌کا ، هاوکیشه زانستی یه‌که به‌م شیوه‌یه ، به‌ده‌ر له‌مه ئیمه ناتوانین به‌شیوه‌یه‌کی موجه‌ره‌د سایکۆلۆژیه‌تی نووسه‌ر دیاری بکه‌ین ،رای وا هه‌یه که ده‌لی نووسه‌ر ژان ده‌گری! ئه‌م بۆچوونه تا ئه‌و راده‌یه راسته که ئیمه له‌پیکدادانی خالی گوشاره‌کان تی بگه‌ین ، گوشار له‌نیوان زه‌ینی خودی نووسه‌روده‌سه‌لاتی ده‌سته‌جه‌معی کۆمه‌لگا. ئه‌گه‌ر نووسه‌ری راسته‌قینه ئه‌م هه‌قیقه‌تانه بزانی دووچاری بۆغرایی وخۆ به‌زلل زانین نابی، چونکه نووسه‌ر ته‌نیا خال له‌سه‌ر حه‌رفه‌کان دائه‌نیت، ئه‌شی ئه‌و حه‌رفانه مۆلکی خوی بن یاخود له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌ی مه‌عریفی یه‌وه وه‌ریگرتبی. به‌رای من به‌رهه‌می زۆربه‌ی
نووسه‌ران دووباره‌کردنه‌وه‌ی بیوگرافیای ژیانی خویانه ، هه‌ر جاره‌و به‌شیوه‌یه‌ک ده‌ینووسنه‌وه ، لیره‌دا مه‌به‌ستم داهینانی ئه‌ده‌بی یه ، نووسه‌ر ناتوانی له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌ودای خه‌یال وفه‌زاو فانتازیای خوی و ده‌سه‌لاته ده‌سته‌جه‌معی یه‌که‌ی کایه بکا . به‌راوردیکیان بۆ باس کردم له‌نیوان جه‌لال ا‌لدین رومی و شاعیریکی جاپۆنی دا ویرای جیاوازی مه‌ودای جوگرافی ومیژوویی نیوان هه‌ردووکیان وینه‌یه‌کی شیعری یان له یه‌ک ده‌چی. کاتی گوی بیستی ئه‌م رووداوه بووم هیچ ئیغترابیکی لا دروست نه‌کردم ! چونکه من له روانگه‌ی ده‌روونشناسی فیزیکی یه‌وه لیکم ده‌دایه‌وه که هه‌ردووکیان له‌فه‌زایه‌کی کهروموگناتیسی دا ژیاون و فه‌زایش له‌راستی دا ئه‌رشیفی وه‌همه مه‌عریفیه‌کانه .
خالیکی دیکه‌ی سایکولوژی نووسه‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌میشه ره‌خنه‌گره ،واقیعی به‌دل نی یه ئۆپۆزسیونه له نیو خودی پروسه‌ی ئۆپۆزسیون دا . ده‌توانین بلین یاخی یه له‌یاساو ریسا باوه‌کان ، له‌م میانه‌دا ته‌نانه‌ت ره‌خنه له خودی خویش ده‌گری ،پۆلیسی ده‌روونیی زور به‌هیزه ، که‌وا بی نووسه‌ر ده‌روونیکی جه‌نگ ئامیزی هه‌یه ، به چاویکی هه‌ره‌شه‌وه سه‌یری ساته‌کانی ئاینده ده‌کا به‌واتایه‌کی دی ساته نادیاره‌کانی ئاینده هه‌ره‌شه له ئاسایشی ده‌روونیی ده‌که‌ن .
له‌میژویی مرۆڤایه‌تی نووسه‌ر گه‌لیک هه‌لکه‌وتوون چاره‌نووسیان گریی داوه به چاره‌نووسی میلله‌ته‌کانیانه‌وه ، له‌گه‌ل هه‌ر وه‌رچه‌رخانیک دا ،ئه‌وانیش دووچاری تیکشکانی ده‌روونی هاتوون نموونه‌ی بابلۆ نیرودا دوای 17 رۆژ له تیکشکانی کۆمۆنیسته‌کانی تشیلی گیانی خوی له‌ده‌ست دا یسنین دوای شۆره‌شی ئه‌کتۆبه‌ر خوی کوشت ، مه‌حمود ده‌رویش له‌گه‌ل کوشتنی هه‌ر فه‌له‌ستینی یه‌کدا نه‌خوش ده‌که‌وت . که‌وا بی به‌رای من زولم و گوناهیکی گه‌وره‌یه نووسه‌ر له‌سه‌ر ده‌قیکی ره‌خنه‌یی تیرور یاخود سه‌ر نگوم بکری ، کاتی که نووسه‌ر خاوه‌ن ده‌روونیکی وا شه‌له‌ژاو بی بی گومان ده‌بیته لایه‌نگری هه‌ق و نه‌یاری ده‌سه‌لات ، ده‌سه‌لات به هه‌موو ماناکان که فۆکو باسی ده‌کات . بۆیه ده‌سه‌لات هه‌ول ئه‌دا نووسه‌ران ده‌سته‌موو بکاو بیانخه‌سینی و بیانکاته کویله تاوه‌کو په‌یامی خویان له‌ده‌ست بده‌ن ، لیره‌دا پیم باشه گووته‌که‌ی بریخت بهینمه‌وه که‌ده‌لیت ئه‌وه‌ی هه‌قیقه‌ت نازانی گه‌مژه‌یه به‌لام ئه‌وه‌ی ده‌یزانی و خوی لی گیل ده‌کا تاوانباره !
/ نه‌رویج
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست