كۆنە بەعسى یەكانى لقى 24 ى سەفین دەچنە كۆنگرەى 13 ى پارتى
Saturday, 09/10/2010, 12:00
پارتى دیموكراتى كوردستان كە ئەم سال بەنیازە كۆنگرە ببەستێت سەرەتا دەستى كرد بە دیارى كردنى ئەندامانى كۆنگرە لە رێ ى هەلبژاردن لە لقەكان و ناوچەكان ئەمەش هەنگاوێكى باشە بۆ دیارى كردنى ئەندامى كۆنگرە بەلام لە لقەكان بەگشتى و لقى 24 ى سەفین بەتایبەتى تەزویرێكى زۆر كرا بۆ سەر خستنى چەند كەسێك لەو لقە كە پێشتر كۆنە جاش و بەعسى بوون دیارە ئەمەش بە بەرنامەى مسئولى لق بووە بۆ سەرخستنى كوتلەكەى خۆى كە زۆربەیان كۆنە جاش و بەعسى بوون لە ناوچەكەدا چەندین تاوانیان ئەنجامداوە بەرامبەر بەو پێشمەرگانە كە ئەمڕۆ لە هەلبژاردن بەسەریاندا سەركەوتن بە پشتیوانى مسئولى لق بۆ كۆنگرەى 13 ى پارتى ئێمە چەند كاندیدێكى كۆنگرەین سكالامان لە لیژنەى بالا تۆمار كردووە لەسەر ئەو تەزویرە زۆرەى كە لێمان كرا بەلام بە داخەوە تاكو ئێستا هیچ وەلامێكیان نەداینەوە بۆ بڕیارماندا لە مینبەرە حەق بێژەكەى كوردستان پۆست زەنگێك بۆ سەركردایەتى لێبدەین ئەگەر لە حەقمان نەكۆلنەوە ئەوا هەلوێستێكى تووند وەردەگرین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست