کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مێژووى ڕەشى 20ساڵەى یەكێتى وپارتى

Wednesday, 27/04/2011, 12:00


نوسینى:مادێنا




ئەگەر چاوێك بەمێژووى نوێ ى كورددا بخشێنین ،لەدواى جەنگى یەكەمى جیهانى یەوە خەباتى ڕزگاریخوازانەى كورد پێ ى نایە قۆناغێكى ترەوە لە گەشەكردنى هەستى ناسیۆنالیستانەى تاكەكانى كۆمەڵگاى كوردو دروست كرنى دەسەڵاتدارێتى و مومارەسەركردنى دەسەڵات لەوانەیە باشترین نمونە بریتى بێت لە حكومەتەكەى شێخ محمود 1919تا 1924ودامەزراندنى كۆمارى كوردستان لەڕۆژهەڵاتى كوردستان ،كەئەوانە گومانى تێدانى یە سەرەڕاى بوونى كەم وكورتى وماوەى كورتى ئەودوو ئەزمونەى دەسەڵاتى كوردى لەم دووبەشەى كوردستان (باشوروڕۆژهەڵاتى كوردستان) كە دەبێت ئێمە بەچاوى هەل ومەرجە سیاسى وئابورى وكۆمەڵایەتى وڕۆشنبیرى یەكەى كوردستان وهاوكێشە دەولى یەكانى ئەوسەردەمى كە هەردك ئەزمونەكەى تێدادروست بوو سەیربكەین ،كەلەڕووى ئابورى یەوە دەتوانین بڵێین هەردوو ك حكومەتەكە لاوازبوون چونكە هیچ داهات وسامانێكى گرانبەهاى وەكو نەوت نەبووتاوەكو پێداویستى لەبودجەوموچەى كارمەندانى دام ودەزگاكانى جكومەتەكەیانى پێ پڕبكەنەوە ،لەڕووى پشتیوانى دەولى وبەرژەوەندى زلهێزەكان دەتوانین بڵێین هیچ كاتێك لەگەڵ بەردەوام بوونى ئەودوو حكومەتە ولەسەرپێ ڕاوەستانى وێك نەدەهاتنەوە ،كە ئەم دوو فاكتەرە پاڵپشتى بەردەوامى هەموو ئەودەسەڵاتە تازە دروست بوانە بوون لەجیهانى سێ یەمدا،بەڵام توانیان لەم خاڵانەدا ڕووى گەشى دەسەڵاتەكە تاڕادەیەك دەربخەن:
1. هەردوو سەرۆكى حكومەتەكە (حوكمدارى كوردستان _شێخ محمود وسەرۆك كۆمارى كوردستان قازى موحەمەد) تاڕادەیەك لەناو جەماوەرى خۆیاندادەژیان ونزیك بوون لە معانات وناخۆشى وخەمەكانیان ،لەڕووى جل وبەرگ وناوماڵ وبوونى خانو موڵك وحاڵ وژیانى تایبەتى وەكو خواردن وهەڵسوكەوتى كۆمەڵایەتى ....هتد.
2. لەڕووى بوونى گەندەڵى ئیدارى وواستەومەحسوبیت وخزمایەتى نێو دام ودەزگاى ئیدارى وكارمەندوكاروبارەكانى حكومەت لەبەرئەوەى هەردوو ئەزمونەكە ماوەیان كورت بوو ،هەروەها سەرچاوەكانى مێژوو بەڵگەنامەكان باسێكى ئەوتۆى ئەومەسەلانەمان بۆناكەن ناتوانین بەووردى دەست نیشانى بكەین .
3. هەردك حكومەتەكە لەترۆپكى بەهێزبوونیاندا بەرژەوەندى یەكانى پارچەكانى تریان نەخستە مەترسى یەوە وهیچ هەڕەشەومەترسى یەكى ئەوتۆیان بۆدروست نەكردن بگرە زۆرجاران بوبونە لانەونەواى خەڵكانى ڕزگاریخوازى پارچەكانى تروەكو (هاتنى سمكۆى شكاك بۆ نێوسلێمانى لە سەردەمى حكومەتەكەى شێخ وچوونى بارزانى یەكانى دواى ئەوەى هێرشەكانى حكومەتى عێراقیان لەسەر چڕكرابوەوە)
4. هەردوو حكومەتەكە خاوەنى سوپایەكى بەهێزى ئەوتۆنەبوون بەڵام دەكرێت بڵێین خاوەنى هێزى ئاسایشى وپۆلیسى خۆیان بوون وبەفەرمى لەژێرفەرمانى سیستەمەكەدابوون كە لەهەردووكیاندالە هیچ حاڵەتێكدا مەترسى شەڕى نێوخۆیان دروست نەدەكردوهەڕەشە نەبوون بۆخەڵك وبێزاركردنیان ،واتە مەترسى پێكدادانى سەربازى وچەكدارى وشەڕى براكوژى یان لێ نەدەكرا،كەئەمەیش خاڵێكى گەشى ئەودوو ئەزمونى دەسەڵاتدارى یەى كوردەلە مێژووى هاوچەرخدا.
5. گرنگترین خاڵى ئەودوو حكومەتە بەڕاى ئێمە ئەوەبوو كە لەچاو سەردەمەكەیان وئەوهەل ومەرجەى تێیدا دروست بوون دەسەڵاتداران ووەزیرەكانیان ژیانیان لەپاڵ ژیانى خەڵكدابوەوخاوەنى ژیانێكى ئاسمان وڕێسمان نەبوون لەچاوخەڵكى ژێردەسەڵاتیان وخاوەنى كۆشك وتەلاروڤێلاى ناوباخ وحیمایەنەبوون.
6. ئەگەر سەیرێكى بارودۆخى گشتى كوردستان لەڕووى خوێندەوارى وبوونى كەسانى پڕۆفیشناڵ وكادیرى دامەزراوەى حكومەت وپسپۆڕى بوارە جیاجیاكانى دواى جەنگى جیهانى بكەین دەبینین ڕێژەی نەخوێندەوارى زۆر بووەوكەسانى تایبەتمەندى بوارە جیاجیاكان دەگمەن یاخود هەرنەبووە.
7. لەبوارى دبلۆماسیەت وپەیوەندى یە دەرەكى ودەولى یەكانەوە هەردك حكومەت تاڕادەیەك دەست بەستراوبون ودەوڵەتانى زلهێزى جیهانیش وەكو(ئەمریكاوبەریتانیاوئەڵمانیاویەكێتى سۆڤیەتى جاران(ڕووسیا) كەمتر ئاوڕیان لەگەلانى بێ دەوڵەتى وەكوكورددەدایەوە ،بەڵكە وێڵى بەرژەوەندى ئابورى ودروست كردنەوەى نەخشەى سیاسى ناوچەكەوڕاگرتنى تەرازووى هێز بوون(ئەگەر ئەوەبزانین جیهان بەسەر دووبلۆكى ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا دابەشكرابوو یەكێتى سۆڤیەت وئەمریكا)
بەڵام ئەگەر ئەم خاڵانەى لاى سەرەوە بەراورد بكەین بەم ئەزمونەى ئێستاى كورستانى باشور،هەرلەدواى ساڵى 1991بەدواوە ،هەروەكو سەردێكى مێژووى (یەكەمین هەڵبژاردنى نیشتمانى19/5/1992) دواى پێكهێنانى یەكەمین كابینەى حكومەتى خۆماڵى ودابەش كردنى كورسى یەكانى پەرلەمانى بە شێوەى (فیفتى بەفیفتى) لەنێوانى یەكێتى وپارتى ودەست پێكرنەوەى خولێكى ترى شەڕى نەگریسى براكوژى لە 4/5/1994(چونكە بەڕاى ئێمە شەڕى براكوژى لەنێوان یەكێتى وپارتى ڕەگێكى قوڵترى مێژووى هەیە كەسەر ەتاكانىەگەڕێتەوە بۆ ململانێ ى نێوان هەردك باڵى پارتى لەشەستەكانى سەدەى ڕابردوو دواتریش دروست بوونى یەكێتى وشەڕە یەك لەدوایى یەكەكانى حەفتاكان وهەشتاكان كەلە 1983ویانزە ساڵ دواى ئەوە لە 1994گەیشتە ترۆپك).ودواى سێ خولى یەك لەدواى یەكى شەڕى نێوخۆى بێ ئەنجام ودابەش كردنى خاكى كوردستانى باشوروزەرەروزیانێكى ماڵى وگیانى بێ شوماروكوشتنى هەزاران لاوى كوردستان بە شێوازى بەرەیى وكوشتنى دیل وسوتاندن وسەربڕین وبەندكردن وفڕاندن وزۆرجارانیش بیستومانە لە بەندینخانەكانى حیزبدا بە چ شێوازێكى نامرۆڤانەو بەدەر لەهەموویاساوڕێسامرۆڤایەتى یەكان ونێودەوڵەتیەكان وداب ونەریتەكۆمەڵایەتیى یەكان چۆن ئەشكەنجەوسزادراوون كەهەتاوەكو ئێستا چەندین كەس یان بیسەروشوێن بوون یاخود ئەندامێكى هەستیارى جەستەیان لەدەستداوە كە ئەمە بەڕێكەوتنى (شوباتى 1998ى واشنتۆن) تاڕادەیەك كۆتایى هات كە ئەمە بەڕاى ئێمە دەكرێت وەكو قۆناغى یەكەمى ئەزمونى حوكمڕانى كوردى كوردستانى باشور لەدواى ساڵى 1991وە دابنرێت..
قۆناغى دووەم :لەدواى 1998وە دەست پێ دەكات كەبریتى بوو لەدابەش كردنى هموجومگەكانى دەسەڵاتى سیاسى وئیدارى لەم پارچەیەدا كەخۆى لە (سێ شاروشارۆچكەدا دەبینیەوە)كە ئەم قۆناغەش بە قۆناغى دروست بوون وچەكەرە كردنى گەندەڵى وخزمایەتى ومەحسوبیەت دادەنرێت چونكە هەر لەم قۆناغەدابوو (مەڵبەندوكۆمیتەومەكتەب سیاسى دوو زلحیزبەكە بەشێوەیەكى ڕاستەوخۆ دەستیان وەردایە كارى حكومەت ودام ودەزگاكانى بەشێوەیەكى زۆر نەگونجاو دوور لەهەموو پرەنسیپێكى ئەكادیمى ولێهاتوى وبونى پسپۆڕى كەوتنە دامەزراندنى نزیك وخزمەكانى خۆیان وتەخشان وپەخشان كردنى بودجەى گشتى میللەت) ئەمەو بەدەر لەوەى كەوتنە بەتاڵان بردنى هەرچى كەرەسەى بەجێماوى كارگەكانى كوردستان (بە شمەك وكەرەسى بەرهەمهێنانى كارگەكانى وەكو شەكروچیمەتنۆو...هتد)كە ئەمەش بێ گومان كەهەمومان شایەتى بینینین بەپشتگیرى وكاغەزى لێپرسراوانى حیزبى دەسەڵاتدار دەكران.شایانى ووتنە ئەم قۆناغە قۆناغێكى پڕگەندەڵى وزاڵ بوونى ڕۆتینى ئیدارى ودروست بوونى چێنێكى مشەخۆرى پارە دزدروست بوو،كە بەڕاى ئێمە تاچەند دەیەیەكى تریش برینى ئەم دەردە لەسەر جەستەى سیستەمى سیاسى حكومەت وكابینەكانى داهاتوو دەمێنێتەوە.
لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوە بكەین كە پەرلەمان (بەرزترین دەزگاى تەشریعى میللەت) بەتەواوى شەلەل بووبوو،یاخود لەمبەروئەوبەریش زۆرجاران بۆشەرعێت پێدانى كارە نایاسایى وناشەرعیەكانى دەسەڵاتدارنى حیزبى بەكاردەهات،چەكدارانى حیزبیش هەرهى حیزبوون ولە دامەزراوەیەكى نیشتمانیدا ڕێك نەخرابوو هەربۆیە هەرمەسئول ولێپرسراوێكى باڵاى هەردك حیزب كۆمەڵێك چەكدارى دواى خۆى خستبوو بۆپارێزگارى خۆى وزۆرجارانیش هەڵكوتانە سەر خەڵكانى نەیارى حیزب وبنەماڵەوكەسى خۆى ،كە دەیان نمونەمان لەم ماوەیەدا هەیە.
كە ئەمە قێزەوەنترین وناجۆرترین دیاردەبوو كەسەرى هەڵدا لەنێوچینى دەسەڵاتداران،كەبەداخەوە پێشمەرگەوەكو شێوەى كەتیبەومیلیشیاومافیاى لێهات ولەوململانێ حیزبایەتیانەدا دەبوونە قوربانى.
یەكێكى تر لەهەرە دیاردە ڕەش وقێزەوەنەكانى تر هێنانى سوپاى بێگانەو بەكارهێنانى لە یەكلاى كردنەوەى ململانێكانى نێوخۆ (31ى ئابى 1996وهێنانى سوپاى بىعس لەلایەن پارتى وهێنانى سوپاى پاسدارانى ئێران لەلایەن یەكێتى یەوە) .
هەروەها لێدانى حیزبەكانى ترى پارچەكانى ترى كوردستان بەپێچەوانەى هەردك ئەزمونە حوكمڕانى یەكەى تر كەپێشتر ئاماژەمان پێدا.
قۆناغى سێ یەم: قۆناغى دواى لێدانى ڕژێمى بەعس لەلایەن ئەمریكاوڕووخانى لە 9/4/2003كە كورد دواتر بووە ڕەگەزێكى سەرەكى پێكهێنانەوەى حكومەت وبەشدارى كردن لەنوسینەوەى دەستور كە لە 2003وە تا 2011 دەكاتە نزیكەى 8ساڵ، كەئەگەر شى كردنەوەیەكى سیاسى ومێژووى بۆ ئەم ماوەیەى عەقڵیەتى سیاسى دەسەڵاتدرانى كورد وهەڵسوكەوتى دبلۆماسى وپەیوەندى یەكانیان لەگەڵ هەموو دەوڵەتانى ناوچەكەو ئەمریكا بكەین بەپشت بەستن بەبەڵگەنامەكان وبوونى ئەم ئەوبودجە زەبەلاحەى كەكورد لە عێراقدا دەستى كەوت ودەسەڵاتدارنى كورد(ی.ن.ك)و(پ.د.ك) بەفیڕیان دا بەگەندەڵى ،بەدەیان ووتارى لەم جۆرە تەواونابێت لەبەرئەوە ئەمەیان هەڵدەگرین بۆتوێژینەوەیەكى سەربەخۆ لەگەڵ چەندین بەڵگەى مێژوویى لەداهاتوویەكى نزیكدا.
بۆیە لێرەدا دەتوانین بڵێین مێژووى حوكمڕانى ئەم دوو حیزبە ڕەشترین ئەزمونى حوكمڕانى ومومارەسەى دەسەڵاتى فەرمانڕەوایەتى یە لەمێژووى هاوچەرخى كوردا..
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە