له‌شه‌قلاوه سوکایه‌تی به قوتابیان ده‌کرێت
Thursday, 17/12/2009, 12:00
سه‌رله‌به‌یانی 15/12/2009 له یه‌که‌م رۆژی ده‌ست پێکردنی ئه‌زمونه‌کان بۆ قۆناغی ئاماده‌یی له قوتابخانه‌ی دارنازی بنه‌ره‌تی شه‌قلاوه سه‌رپه‌رشتیارێکی په‌روه‌رده‌ی شه‌قلاوه به‌ناوی (مه‌حمود محه‌مه‌د عه‌بدولا) سوکایه‌تی به قوتابیانی پۆلی ده‌یه‌م و یانزه‌می ویژه‌ی خوێندنگه‌ی روناکی ئیواران ده‌کات ئه‌م سوکایه‌تیه‌ش له‌دوای ئه‌وه هات که‌وا یه‌کێک له قوتابیه‌کان پرسیارێکی ئاراسته‌ی مامۆستا کرد و ئه‌ویش بێ ده‌نگ بوو دواتر چه‌ند قوتابیه‌کیتریش له‌سه‌ر هه‌مان پرسیاردوان دوای چه‌ند خوله‌کێک بێ ده‌نگبون مامۆستای سه‌رپه‌شتیار وتی (ئێوه بێریز و بێ احترامن و به سه‌قه‌تی په‌روه‌رده کراون واته بنه‌ماله‌کانیشیان په‌روه‌رده‌ی سه‌قه‌تیان یداون و بێرێزی به‌رامبه‌ر بنه‌ماله‌کانیش کرد له ئه‌نجامدا گفتوو گۆ و وه‌لام دانه‌وه دروست بوو که‌بۆچی مامۆستا هه‌موو قوتابیان به بیرێز وه‌سف ده‌کات له ئه‌نجامدا یه‌کێک له قوتابیه‌کان به‌ناوی (هه‌ژار ره‌سول حه‌سه‌ن) دوای ده‌فته‌ری تاقی کردنه‌وه ده‌داته ده‌ست مامۆستا و به جه‌نابی سه‌رپه‌رشتیاریش ده‌لێت تۆ به‌گشتی قسه مه‌که ئه‌ویش یه‌کسه‌ر ده‌لێت تۆ بیرێزی قوتابی نیت و په‌روه‌ده‌شت سه‌قه‌ته دواتر به‌هه‌ر جۆرک بێت هه‌ولدرا له‌لایه‌ن مامۆستاکانی تر ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی بۆ راست بکرێته‌وه به‌لام قوتابیان نیگه‌رانی خۆیان له هه‌بوونی ئه‌م جۆره سه‌رپه‌رشتیارانه ده‌ربری وه‌ک سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی دوای جوونه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ژاری قوتابی جه‌نابی سه‌رپه‌رشتیار به بێ هیچ شتێک ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێێ وت هه‌موو قوتابیه‌کان بێرێزنین و به‌گشتی قسه‌مه‌که له‌سه‌ر ده‌فته‌ری هه‌مان قوتابی چه‌ند تێبینیه‌کی نوسی گوایه قوتابی هه‌ژار سوکایه‌تی به سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی کردوووه که‌چی 26 قوتابیتر شاید حالی ئه‌وه‌بوون که جه‌نابی سه‌رپه‌رشتیار سوکایه‌تی به‌سه‌رجه‌م قوتابیان کرد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست