کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حكومەتى هەرێم و درۆى بچووك

Tuesday, 25/12/2012, 12:00




ئایە حكومەتیش درۆى بچووك ئەزانێت ؟ ، یان تەنها بە درۆى گەورە فێرە؟
نەخێر، دەى تخوا پێم بڵێن درۆى بچووك چیە ؟؟؟
ئایە حكومەت پێویستى بە درۆى بچووكە ؟ ،
بەڵى ، جار جاریش درۆى بچووك بۆ ئەوەیە كە درۆى گەورەى لە پەنا بشارنەوە ، بەڵام وەك ئەوەى ئێمەى چینى گەنج بزانین حكومەت فێرى درۆى گەورە نەبووە بەڵكو ئەو درۆ بچووكانە ئەبن بە سەرەتایەك بۆ كردنى درۆى گەورە .
ئایە ئەزانن درۆى بچووك لە كوێ سەرى هەڵدا ؟؟
بەڵێ ، لە وەزارەتى كار و كاروبارى كۆمەڵایەتى
ئەویش ناوى (درۆى قەرزى بچووك) ە ،
ڕاستیەكیش بۆ خوا بڵێین حكومەتى هەرێم درێغى نەكرد لە دابین كردنى بودجە بۆ قەرزى بچووك ، بەڵام زۆر بەداخەوە جێبەجێ كارەكەى كەوا وەزارەتى كار و كاروبارى كۆمەڵایەتى یە بووە مایەى خەجاڵەتى بۆ حكومەتى هەرێم ، ئەوەش ئەمانەتێك بوو لەدەست ئەم وەزارەتە كەچى بووە مایەى ڕسوا كردنى حكوومەت لەلاى گەنجان ،چۆن؟؟؟!!
زۆرى گەنجان بۆ ماوەى ساڵێكە داواكارى قەرزى بچووكیان پێشكەش بە وەزارەتى كار كردووە زۆربەیان بۆ ماوەى ساڵێكە كرێ ى دووكانیان كەوتۆتە ئەستۆ واتە تووشى زەرەرێكى ماددى گەورە بوون لە جیاتى سوودمەندبوون ، ئاشكرایە تاوەكو ئێستا داواكاریەكانى پار ساڵ جێبەجێ نەكراون، لەلایەكى ترەوە قەرزى بچووك بوو بە مایەى خێر و بەرەكەت بۆ تەنها خودى وەزیر و بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەت (محمد تاهیر) ، ئەمەش بە هۆى بەكارهێنانى ئەو پارەیە بۆ بەرژەوەندى تاكەكەسى خۆیان و بەگەر خستنى لە بوارى بازرگانى دا ، لەلایەكى ترەوە ئاشكرایە كەوا (محمد تاهیر) خۆى سەرپەرشتى پرۆژەى قەرزى بچووك ئەكات ، بەناوى پڕۆژەكەوە سێ ئۆتۆمۆبیلى وەزارەت بۆ خۆى و خێزانەكەى و كوڕەكەى و بووكەكەى بەكار ئەهێنێت ئەمەش دواى ئەوە هات كەوا (خەرمان) خان بەڕێوەبەرى قەرزى بچووك بوو كەچى (محمد تاهیر) لە دیوانى وەزارەت گواستیەوە بۆ دەرەوە بۆ ئەوەى خۆى سەرپەرشتى ئەم پڕۆژەیە بكات و ئەم هەلە بقۆزێتەوە كەوا كەس لە كارەكانى تێنەگات ، ڕاستیەكیش هەیە لێرە چۆن وەزارەتى كار حكومەتى هەرێمى ڕسوا كرد هەر بەهەمان شێوەش (محمد تاهیر) بەڕێوەبەرى گشتى دیوان ، وەزیرى كار ى ڕسوا كرد ، ئەمەش لەوە سەرچاوەى گرت كەوا وەزیرى كار هیچ متمانەى بەخۆى نیە ، هەر واژوویەك بكات ئەبێت بە ڕەزامەندى (محمد تاهیر) بێت ، واتە تاوەكو ئێستا وەزیرى كار خاوەنى بڕیارى خۆى نیە، بۆیە وا باشترە ئاڵ و گۆڕێك لە نێوان ئەم دووانە بكرێت واتە (محمد تاهیر) بخرێتە شوێنى وەزیر و (ئاسۆس) خانیش بخرێتە شوێنى ئەو ، ئەمەش چیرۆكى درۆى بچووك،،،،،،،


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە