کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەری ڕیزو نەوا بۆ عەدنان خیرالله مەلاقەرەش فت

Thursday, 02/08/2012, 12:00




مەلاقەرە گوندیكی گەورەی كوردستانە دهكوێتە دشتی كەندیناوە وە خواروورۆژ ئاوای شاری هەولیر بە 40 كیلۆ متر مەلاقەرە لە دەرو پشتی ساڵانی 1850زاینی ئاوەدان كرایتەوە وە لە ساڵا نی حەفتاكان 120 خیزانی كوردی تیادەژیا وە قوتابخای قۆناغەكانی سەرەتاییى دوا ناوەندی تیا بوو وە نەخۆشخانەكی گەورەو خانووی مامۆستا مزگەوتیكی گەورەی تیا بوو سەر بە ناحیەی دیبگەو قەزای مەخمورو شاری هەولێرەوە بوو.
لەگەل یەكەم هەرگیرسانی شۆرەشی ئەیلول رۆلەكانی ئەوگوندە پەیوەندیان بە شۆرەشەوە كرد لە ریگای پێشمەرگەى ناوداری كورد فارس باوە وە لەم شۆرەشه چەند شەهیدی دا لە پیًناوی كوردستان كە زۆربەیان لە بنە مالەی باوە بوون... لە پاش داروخانی شۆرەشی ئەیلول سالی 1975زۆر لە مالی پێشمەگەو شەهیدان بۆ یەكەم جار ئاوارەی دەرەوەی كوردستان بوون كە هەندێكیا تا ئێستاش هەر ئاوارەن . وە لەگەل هەرگیسانەوەی شۆرەشی نوێی كورد سالی 1977 دیسان پۆلیكی نوێ لە گەنجانی مەلاقەرە پەیوەندیان بە شۆرەش كرد وە بە بییرو تیڕوانینیی هەمە جۆری ئەو كاتەی كوردستان وە پەیوەندیا ن بە حیزبەكانی كوردستانی ئەو كاتە كرد وەك یەكەتی نشتمانی كوردستان شۆلیاست پارتی دیموكراتی كوردستان وە لەو شۆرشەش زیاتر لە10 شهیدی پێشكش بە كوردستان كردوو وە زۆرترین زەبرو زەنگی بەعسوو دەستوو پێكەی بەركەوتووە
لە سالی 1986رژێمی بەعس مەلاقەرەی رووخاند خەلكەكەی ئاوارەی كۆمەلگاكان كرد ولە سالی 1988 مە لاقەرەی بە عەرەب كردو وە سەر بە شاری مووسلی كرد.لە سالی1989 عدنان خیرللە كوِرە خالی سەددام ووەزیری بەرگری عیراقی ئەو كاتە پاش تەواو كردنی هەموو قۆناغەكانی ئەنفالی بەد ناو گەشتێكی بۆ چیاكانی كوردستان كردو كاتی گەڕانەوەی لەموسل بۆبەغدا لە گووندی مەلاقرە فڕۆكەكەی كەوتە خوارەو كۆچی دوایی كرد . سەددام وەك ریزلێنانیك بۆ عدنانی خالۆزای مەزارێكی زۆر جوانی لە شوێنی كەوتنی فڕۆكەكەی دامەزراند وناوی شوێنكەی نا (العدنانیە) وەماستەرپلانێَكی بۆشاریك دانا بە ناوی شاری العدنانیەكە 5 كلیۆمتر لە مەلاقەرە دوورە بەڵام لەوكاتدا لەبەر ئەوەی كەوتە ناو گێژاوی شەڕی كوێت بۆی تەواو نەكرا . بەلام مەزارەكەی عەدنان خیراللە لە دەشتی كەندیناوە جوانترین تەلارسازی پێوە دیار بوو وەتا ئیَِِستاش.
پاش رروخانی سەددامو رژێمەكەی لە سالی 2003 خەلكی مەلاقەرە پاش 17 ساڵ ئاوارەبوون گرانەوە شوێنی باكو باپیریان وەدایكانی شهیدانی مەلاقەرە توانیان سەردانی گوِری شهیدەكانیان بكەن وە لە خانووە قووڕكانی عەرەبەكان دانیشتن وەهەر چاوەڕَیی قەرەبووی ساڵانی ئاوارەییو دەربەدەریان بوون بەلام بە داخەوە زۆربەیان مردنو نەیان دیت یەك لە وانە حاجی رابعە كە چوار كوریِ لە پێناوی كوردستان شەهیدببون لە ساڵی ڕابووردوو كۆچی دوایی كرد..بە داخەوە ئەو گوندە رەسەنەی كورد تا ئێستا سەر بە شاری مووسلە چاوی لەكۆنە بەعسیەكانە بۆ خزمەت گوزاری وە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هیچ خزمەت گوزاریەكی بۆ مە لاقرە پێشكەش نەكردیە جگە لە دانانی دوو بارەگای حزبی یەك بۆ یەكیەتی نشتمانی كوردستان ئەوی تربۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دروستكردنی گرفتی حزبایەتی بۆ خەلكە كە..


ئێستا لەو كاتە ئەگەر سەردانی عەدنانیە بكەی بە چاوی خۆت دەبیینی شۆفەروو قەللابو الایاتی هەمەجۆر لەدەروو پشتی مەزارەكەی عدنان خیر اللە كار دەكەن وە شقامێَكی گەوەرەی جووت ساید بەرەو مەزارەكەی عەدنان خیراللە دەبەن وەحكومەتی موسل قووتابخانەو شوێنی وەرزش لە دەورووپشتی مزگەوتەكەدروست دەكرێ . وە دەنگی ئەندازیارووكرێكارانی برا عەرەبەكان لەناو عەدنانیە بەرزەو وەك بەخەلكی مەلاقەرە بلێن تەنیا عدنان خیراللە لە مەلاقەرە شەهیدە.. ئیوەش كەسو كاروو مندالانی شهیدانی پێشمەرگەكانی هێزی دشتی هەولێروتیپی 86 هەولێر باوكتان بە هەلە چووبوون لە پێشمەرگایەتی ئێمە هەر رێزی بەعسیەكانو جاشە كۆنەكانی ئەوان دەگرین وە دەلیین رێزو نەوامان بۆ عدنانو عەدنانیە مەلاقەرەی بە هەلَِە چووی ئێوەش فت
ئەوەی جێگای پرسیارە لای ئێمەی خەلكی مەلاقرەو رۆژانە بییری لیّ دەكەینەوە بۆچی حكومەتی هەرێم ماستەر پلانێكی تۆكمەی سەربخۆی وەك ماستەر پلانەكەی عەدنانیە بۆ مەلاقەرەی شەهیدەكانی كوردستان دانەرشت وە لە سەر بییرو ڕای خەلكەكە ؟ وە بۆچی لە پێش چاوی خەلكی مەلاقەرە ماستەر پلانەكەی بەعسو گوندی العدنانیە لە لایەن حكومەتی موسڵەوە جێ بەجی دەكری؟ كە سەدەها دۆنمی كشتوكالی بە فیرۆ دەدات جێگای مەلاقەرەی كۆنیش پشتگوێ دراوە ....



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە