فس فس پالەوان
Wednesday, 18/07/2012, 12:00
وابزانم كەس نیە ئەفسانەی فس فس پالەوانی نەبیستبیت بە شیوەیەك لە شیوەكان بەلام لە كۆتایی دا ئەم پالەوانە وەك پالەوانی ئەوروپی (دون كیشوت) ە,لیرەدا گرنگ ئەوەیە ئەگەر تەماشایەكی ئەم سەرۆكەی لەمەر خۆمان بكەین دەبینین هیچ جیاوازیەكی نیە لەگەل ئەم پالەوانانە,فەرموو ئەمە لیدوانەكانی سەرۆكی كوردوستانە (ئەگەر ئەم جارەیان تەوقەم لەگەل جەلال كردەوە دەستی خۆم دەبرمەوە!!!!!!!سەدام دیكتاتۆرە (31ی ئاب)!!!!لەدیداریكی لەگەل كەنالی ئەلعەرەبیەدا (من هیچ گەندەلیەك لە كوردستان نابینم!!!!!!!!!!),ئەگەر توركیا هیرشبكاتە سەر كوردستان ئیمەش واو واو وا دەكەین كە ئەوە بووە هۆی توورە بوونی ئۆردوگان و ووتی دەبیت مەسعود باجی ئەم قسانەی بداتەوە بویە دواتر بە تەیارە وەزارەتی ناوخۆیان بوردومان كرد(بەلگەی بەردەستم لایە بۆ ئەم بۆردومانە وە بیجگە لە وەزارەتی ناوخۆ شوینیكی تریش دەست نیشان كرابوو بەلام لە بەر هەندیك شت ئەمیان نەكرا),ئەزموونەكانی ئەم پالەوانە تەواو نابیت بەلام لە هەمووی گرنگتر ئەمەی ئەم دوواییەیە كە گوایا مالكی لا دەداو وا دەكاو وا دەكاو تا كۆتایی بەلام خۆشبەختانە (سەدر) و(جەلال) تەلەكەیان بە كلكی مەسعود تەقاندەوەو خۆیان بۆی دەرچوون,گرنگ لیرە ئەوەیە باجەكانی ئەم پالەوانیتیەی ئەم نەزانە ئەم گەلە خیر لە خۆ نەدیوە دەیداتەوە,فەرموو لە لایەك مالكی لەگەل سەرۆك هۆزەكان كۆبوونەوە دەكات و هیزى دیجلە درووست دەكات و (جاش)بوودجەش دەبریت!بەلام سەد مخابن گۆڤاری (لڤین) لە جیاتی بلیت تەلەكەیان بە كلكی سەرۆكمان تەقاندەوە دەلیت فیلیان لی كرد!لە كۆتاییدا پرسیار ئەوەیە ئایا بوون بە جاش ئەم جارەیان دژی ئەم دوو بنەمالەیە شەرمەیان شەرەفە؟ئایا جاشایەتی بۆ مالكی شەرەفترە یان بۆ تورك؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست