کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاوار ..... هاوار ..... هاوار بۆ كارگەى قیرى سەرۆكایەتى شارەوانى هەولێر

Sunday, 26/08/2012, 12:00




كارگە شڕەكەى شارەوانى لە سەرەتاى ساڵى پار لەسەر بڕیارى پارێزگاى هەولێر و بە ڕەزامەندى وەزیرى شارەوانى هەولێر هەڵبژێررا بۆ كڕین ، لەپاش پەیوەندىیەكى تلفۆنى نیهاد بارزانى كە شەریك بوو لەگەڵ بەڵێندەر شوان بكر حسن و براكانى دارا و سیروان و كامەران كە خاوەنى كۆمپانیاى ڕێزان و سانا و ساڵەیى و ئاسانن بە یەكەوە و هەرچى ئیشوكارە تایبەتەكانە بەبێ تەندەر ئەدرێتە ئەوان و بۆ خۆیشیان كارگەى قیریان هەیە ، لە پەیوەندیە تلفۆنیەكەدا پێ ى ووتن كە ئەبێ كارگەى قیر و كارگەى شكێنەرى بەرد و قەپان هەر لەوان بكڕن هەرچەندە بەردشكێنەكەیان نوێش نەبوو هەرچى ئیشى فڕۆكەخانەى هەولێرى نێو دەوڵەتییە پێ ى كرابوو دووبارە بۆیاخێكى جوان كرابووەوە و یەكسەر جەنابى پارێزگار ڕەزامەندى نیشاندا و بردیان كارگەیەكى توركى بەناوى جسسان دابمەزرێنن بۆ شارەوانى بەبێ َى دانانى لێژنەى سەرپەرشتیار و بەبێ دانانى هیچ ئەندازیارێكى شارەزا لەوێ .



بڕیار بوو بە تەنها دە ڕۆژ بخرێتە ئیش بەلام چوار مانگى زیاتر خایاند و هەرچەند بڕیار بوو لە كاتژمێرێكدا 250 تەن قیرى گیراوەى گەرم بەڕێ بكات ! بەلام نەتوانرا لە تەنها 120 تەن زیاتر ئەنجام بدات ، ئەویش پاش هێنانى پسپۆرانى شارەزاى هەمان كۆمپانیاى توركى كە خۆى دروستى كردبوو لەگەڵ دەسكارى كردنى چەندەها شوێنى و ترهیم كردنى، هەر بەو شێوەیە ساڵێك ئیشى كرد ولە پاش چەندەها وەستانى درێژ خایەن ، هەر لە یەكەم ڕۆژەوەیش گیراوەى قیرى بە گوێرەى مواێفات نەبوو ، ئەبوایە نموونەى قیرى گیراوە لاى كاك شوان بەرن لە كارگەكەى ترى بۆ تاقیگەى بیناسازى هەولێر بۆ پشكنین نەك نموونەى ئەو كارگە نوێ یەى شارەوانى .

كارگەى بەرد شكێنەكەیش هەر لە یەكەم ڕۆژەوە لە جیاتى ئەوەى بەردە گەورەكان بشكێنى َ ! پلێتە ئاسنەكانى كە ناوەوەى ناوپۆش كردووە خۆیان درز ئەبەن و ئەدڕێن و تا ئیستا چەندین جار لەحیم كراونەتەوە كە ئەتوانین بڵێین لە ژمار نایەن ، هەر لە سەرەتاى خستنە ئیشى تاقمێك چەكوشى بۆ هات كە پێویست بوو بگۆڕرێن و ژمارەیان شوار دانە بوو بایى 9000 دۆلار بوون تەنها یەك ڕۆژ ئیشیان كرد چونكە عادى بوون و فڕێ دران .

لە ماوەى سى 30 ساڵى ڕابردوو تا ئیستا بۆ جارى یەكەمە هەولێر كە پایتەختى كوردستانە و لەم جەژنەیا زیاتر لە 260 هەزار گەشتیار ڕووى تێكردووەو پێویستى بە قیرتاوى ڕۆژانە هەیە بەبێ وووچان ! نزیكەى مانگێكى تەواوە كارگە گەندەڵەكەى نیهادى بنەماڵەو شوانى هاوكارى زنجیرى بەرزكەرەوەى مەوادى داغان بووە و پچڕاوە ، خۆ لە سەرەتاى هێنانى كارگەكەدا ئەو زنجیرە لەناو سندووقێكى داپۆشراو دا بردیانە ناو كارگە وەكوو پارچەى یەدەگ ، بەلام شوان خۆى لە كرێكارەكانى تووڕە كرد و ووتى گوایا ئەو سندووقە بە هەڵە هێنراوەتە كارگە و ئەبێ هەر ئیستا بگەڕێنرێتەوە بۆ كۆگاى كۆمپانیاى ساڵەیى كە لەسەر شەقامى جووت سایدى سەد مەترییە ، بەلام ئیستا و پاش ئەوەى كە بە گرێبەست شارەوانى ناچار كراوە ئەبێ كەلوپەل هەر لەوان بكڕێ كاك شوان پێ ى ووتوون كە كەلوپەلمان لە جەژن بۆ دێت و ئەبێ چاوەڕوان بن ! ئەگەر پەلەشیان هەبێ ئەوا ئەبێ بە ناچارى و هەر بۆ ئەوان بەخێوێى (ئێكسپرێس) بچێتە توركیا و بیهێنێ ئەویش بە پارەى خێوێى .

بڕیار بوو بڕى نرخى كڕینى كارگە قۆزەكەى جسسان 1950000 دۆلار بێت ! كەچى تا ئیستا نزیكەى 4900000 دۆلارى گرتووە ، ئیشى بكردایە هەر باش بوو پارەمان زۆرە و هەر بۆ شوان و نیهادیش باشە .

ئەو ئەندازیارە بەڕێزەى كە ناوى كاك محمد جەوادە و پێشتر لە وەزارەتى ئاوەدانكردنەوە بوو دەوامى نەدەكرد لاى كاك ماجید و ڕێك كەوتبوون پارەى مانگانەكە بۆ ئەو بێت و ئەمیش لە كۆمپانیاى ئیبتیكار بۆخۆى كارى ئەكرد ، ئیستا بەرپرسى كارگەیە و تاكو ئیستا هەرچى كارمەندى شارەزا و لێهاتووەكانى كۆنى ناو كارگەكە بوون هەر هەمووى بەڕێ كردن و ڕاژەیان گوازرایەوە بۆ شارەوانیەكانى تر كە ژمارەیان زیاتر لە سى 30 كەسن و تەنها خزمێكى نزیكى كاك ماجیدى بەڕێوەبەرى كارگەى قیرى كۆنە هاوڕێ ى دامەزراندووە كە نەخوێندەوارە بە بیانووى ئەوەى كە گوایا تیمێكى شەوانە بۆ قیرتاو كردنى شارەكەى دروست دەكات سەرەڕاى هەبوونى دوو تیمى ڕۆژانەى تریش .



ئەو برادەرە ناوى شمس الدینە و ئەویش ڕازى بوو بە مەرجێك دوو برازاكەى هیمداد و شوانە بە گرێ بەستى كاتى لەگەڵ خۆى وەربگیرێن و بۆ هەریەكەیشیان دوو دەوام حیساب بكرێت و لە شوفێرى ئامێرە قورسەكانیش ئەژمار بكرێن لەگەڵ تەرخان كردنى سیارەى تایبەت بۆ هاتوچویان .

ئەوەشمان با لەبیر نەچێت كە كاكى بەڕیوەبەر یەكسەر لەگەڵ كاك شمسدین كەوتنە كڕینى فاریشەیەكى بیتللى ئەڵمانى مۆدیل 2000 كە ئیستا لەلاى ئەندازیار هوشیارى كۆمپانیاى باڵا وا لە شیلادزێ ى دهۆك تێكەڵە فەرش ئەكات و بەردەوامە لەسەر كارەكەى و شمسدین سەرپەرشتى ئەكات و لێرەش ناوى نراوە فۆرمەنى شارەوانى كە خۆى بە شوفێرى فاریشە وەرگیراوەو هەمووى نەبۆتە چوار مانگ دەوامێكى پچڕ پچڕ ئەكات و ئەبێ بۆ ماوەى ساڵێك لە ژێر چاودێرى و تاقیكردنەوە دابێت ! تاكو ئیستا نزیكەى مانگێك ئیجازەى وەرگرتووە .

داوامان لە بەڕێز كاك نێچیروان بارزانى و تەنها كاك نێچیرە چاوێك بەم ئیشو كارانە دا بخشێنێتەوە چونكە بابەتى قیرتاوكردن جیاوازە لە هەموو گەندەڵییەكى تر و بۆى هەیە ببێتە هۆى فەوتانى چارەنووسى گەلى كوردمان بە تەواوەتى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە