کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند ئامۆژگاریەك بۆ بارزانى بەر لەدادگایى كردنى....؟

Saturday, 20/08/2011, 12:00





نوسینى _ ئەو كاتە ناوم دەبى كە ئازادى هەبێ

لیرە بیتاقەتى لەهەموو شتێك زۆرترە بۆ دڵ و دەروونى مرۆڤەكان" لیرە بە ئومێدى هەست بەخۆت نەكەى و مرۆڤ زادانە بیرنەكەیەوە " چونكە جەنگەلەكەى ئێرە شارى پر كردوە لە بۆگەناو . كاتێك بیر دەكەیتەوە لەهەموو شت نزیكتر مردنە لیت "چونكە بەتەنها ئەو ئیرادەى سارێژبوونى تۆ ئەپارێزى لەو كارەساتانەى مرۆڤى ئیرە تێدا ئەژین. ئاسودەنابى كاتێك قسە لەسەر ئازادى دەكەى "لە پەرى گۆڤارەكان و رۆژنامەكان هەمووان ناوێكى تر هەڵدەبژیرین كاتێك قسە لەسەر راستیەكان ئەكەین نەوەك ئێوارە یەكێك بمان رفێنی و لەقەراغ دیجلە یان گوفەكیكى موێل دواى كوشتنیكى بى غیرەتانەى ئەوان فرێمان دەن" سەرۆك تۆ ئەو رۆژەت بیر نەچى كە دادگاییى دەكرێى لەسەر تاوەنەكانت و بەرپرسیاریت لەمەر بێدەنگیت لەسەر تاوەنەكان. تۆ تۆزێك دڵت بگۆرە ئەو هەموو رقە بەتۆلەى كوشتنى مناڵەكانى ئەم شارە تەواو نابێ ئیتر ئەوەندە بەگوێى ئەو منداڵە لا سارەى پاراستن هەڵمەستەو دامەنیشە قوربان ئەو لەچكۆلەیى خۆى پەلەى گەورەیتى بەلام تۆ خۆ گەورەى " با وەكو كورێكى ئەو هەولێرە ئامۆژگاریەكت كەم " تۆ بەقەدەر ئەوە لە مێژوو گەیشتى كە مێژووێكت هەبێ بەڵام چەند خۆشە مێژوكەت پربێ لە شكۆ و سەروەرى بۆ خاك و میلەتەكەت " چەندە بیزار و قێزەونە تەنها میروولەیە ك بى لەناو رووبارێك بەم هەموو دەسەلاتەوە هێندە قەزەم بى لەبەر چاوى مێژووەكەت خاوەن شكۆ "
بۆ نابى بە ماندێلا تەمەنى خۆى بەخشى لە پێناوى ئازادى و تەنها چوار ساڵ سەرۆك بوو " پێت وانیە سەرۆك بوون شتێك نیە ئەگەر سەرۆكى هەموومان نەبى وەك یەك ئەویش دادپەروەرییە " ئاخر تۆ نابى بەماندیلا چونكە خیانەتى نیشتیمانیت هەیە" تۆ ناتوانى وەك ئەو ئازادى بەدەست بینى چونكە لێى دەترسى " ناتوانى وەك ئەو خۆ راگڕ بى چونكە بناغەكەت زبرە. تۆ هیشتا وەكو ئاغایەك و كۆنە عەشایەرێك ئەو ولاتە بەرێوەدەبەیت ، نووسەر لە وڵاتەكەى تۆ ئەكوژرێ لەبەر ئەوەى بە كچەكەتى وتووە خۆشم ئەوێى بەڵام لەبەر ئەوەى تۆ ئاغایت و عەشایەرى دەست بۆ چەك ئەبەیت و بەكورەكەت دەڵیى ئەوە باسى نامووسە بیكوژن ، بۆ ئەو ولاتە دیوەخانى ماڵەكەت هەر خۆت هەبى و كەسى تر نا ئاخر لیرە دادگا هەیە پەرلەمان هەیە حكومەت هەیە باشە قەت تۆ بیرێكت بۆ ئەو شتانە نەچوو سەرۆك " دیسان بەقسەى ئەو لاسارەت كرد كە هیشتا لە ئەلف وبێى ئازدى بیروبۆچوون نازانى خۆ بەوە نیە لە ئەمریكا خوێندیەتى ئەو كۆلەوارە نابى بەمرۆڤ چونكە نایەوى وەك مرۆڤ بژى. تۆ موزایەدەى چى لەسەر خەڵك دەكەى تۆ ئەگەر خوینى ئەو خەڵكە نەبایە ئیستا پیرەمیردیكى كەمپەكانى ئیران بووى وەكو پەناهەندەیەكى سیخوور بۆ بەرژەوەندى ئەوان كارت دەكرد بەم حاڵە مناڵەكانت بەخێو دەكرد . هیچى تر مەڵێ شۆرشمان كرد ئاوامان كرد بیرتە چۆن كونسولى فەرەنسا دەرسیكى مێژوویى پێتدا ئەگەر بیرت كردبیتەوە " دیسان تۆ باسى شۆرشت بۆ نەوەكانى ئێستا دەكرد " باش بوو ئەو لەساڵ رۆژى شۆرشى فەرەنسا پەندیكى فیر كردى ئەوی ش ئەوەیە مەڵى لەرابردوو چیم كرد بۆ میلەتەكەم ئەدى ئیستا چیت كردوە بۆ میلەتەكەت " خەڵك ئیستا گۆراوە بەس سەرت بۆ بلەقینێ ئیستا بە بچوكترین كەموكورى دێتە شەقام نابَێ دڵ تەنگ بى هەوڵدە چارەى كەى " ئاخر توخوا تۆ كەى سەرۆكى كەى دادپەروەرى كەى راستگۆى كەى بیرت لاى ئازارەكانى میلەتە " بیرتە ئەو شەوەى مەدالیاكەت لە ئیتالیا وەرگرت باست لە ئازادى كوردستان دەكرد بەڵام منالیكى ئەو میلەتە بەتفنگەكانى حیزبەكەت كوژرا بوو ئەو رۆژە بۆچى مەدالیاكەت وەرگرت بۆ لەو كاتە شەرەف مەندانە نەت دەگووت ئەمرۆ منالێك لە ولاتەكەم لەسەر ئازاداى دەربرین كوژراوە ئیتر من ئەوكاتە دێمەوە بۆ مەدالیا وەرگرتن حەقى خوینى ئەو مناڵە بزرنەبى تەواو ئازاداى بۆ میلەتەكەم دەستەبەركەم " ئاخر تۆ ناتوانى ئاوا بڵێیت، شكۆمەندى و مەدالیا هیچ كەسێ بەقەدەر شكۆمەندى نەتەوەكەت گرنگ نیە .تۆ كاتێك ئەوەندە سەرسەختى بۆ مناڵەكانى شار خەڵتانى خوێنیان كەى بۆچى ئیستا ئەو پیاو كوژوو چەتانەى هەتانە نایانیرى بۆ سنوورەكانى پێ بپارێزى ئەو پرسیارە بۆ مێژوو هەڵدەگرم نەك تۆ وەڵامى بدەیەوە . چونكە تۆ هیشتا بەدەوامى لەكوشتن ئەوەتا دۆسییەى سەردەشت " منالەكانى 18ى شوبات كوشتنێكى تر مەلا سامان " تۆ خەریكى چیت بەم جۆرە وڵات بەڕێوە ناچێ ؟! بۆ پرسیارێ لە مەسرورى كورت ناكەى بزانى بۆچى خەریكى لادانە لە یاساو دەستوورى ئەو ولاتە ئەو خۆى بووە بە باندیك و خەڵك دەفرێنێ و دەكوژێ ئەو ئیستا تیرۆرستە " كوردستان لەژێر هەرشەى ئەو گەورە تیرۆرستەیە بۆچى وەكو سەرۆكیك پرسیارى ئەو رەفتارانە لەخەڵكیكى دلسۆز ناكەى دوایى فریاى هیچ كەسى ناكەوى لەرۆژى دادگایت بەهانات بێ بەڵام لێپرسینەوكانت لەگەل كەسى تاونبار دەبێتە فریادەرس بۆت هیشتا كاتت لەبەردەستە مێژووت وەكو ێەدام و حسنى مبارك و بن على و ئەوانى تر نەبى َ.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە