واسته و گونده‌یی ئه‌م دبلۆمه تازه‌یه‌شی گرته‌وه
Tuesday, 17/12/2013, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ره‌نجامی وه‌رگرتنی دبلۆمی باڵای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕاگه‌یه‌نرا به‌داخه‌وه بێ خه‌ل و خه‌ش نه‌بوو كۆمه‌ڵێك خروقات و ئه‌م لاو لای له خۆ گرتبوو .
هیوادارم سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌رگرتنه‌كه و وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌م نووسینه بخوێننه‌وه :
براده‌رێك دوای ئه‌وه‌ی ویستبووی ته‌قدیم ی خوێندنه‌كه بكات چوبووه ژووره‌كه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی وه‌رگرتنی دبلۆمه‌كه دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی وه‌رگرتنی دبلۆمه‌كه وه‌كو عاده‌تی پێشوتری خۆی ئه‌م به‌ڕێزه ناناسێت وا ده‌زانێت پزیشكێكی فه‌قیره و هیچی له‌ده‌ست نایه‌ت بۆیه ده‌ست ده‌كات به فسه‌ی ناشرین و ده‌نگ هه‌ڵبڕین لێی و به بۆكس ده‌كێشێت به مێزه‌كه‌ی به‌رده‌می و ده‌ڵێت وه‌ڵا عه‌رز خۆی له عاسمان بیا ئه‌و كتابه ئیمزا ناكه‌م چونكه ئێوه مخالفن ئیقامه قودماتان ته‌واو بووه نه‌ڕۆشتوون بۆ مومارسی ئه‌م كتابه ئیمزا ناكه‌م ... ئیتر پزیشكه‌كه‌ش یه‌كه‌م جار به‌نه‌رمی ئه‌ڵێ ئه‌وه كێشه‌ی من نیه خۆتان بتانكردایه.. ئیتر به‌ڕێزیان زیاتر بۆكس ده‌كێشن به مێزه‌كه‌یا و قسه‌ی به‌رز و هه‌له‌ق و مه‌له‌ق ده‌كه‌ن . دواتر ئه‌م پزیشكه‌ش زۆری بۆ یه‌ت و ئه‌وه‌ی خوا پێی ناخۆش بێت له جوێنی پیس كه ڕوی مه‌جلیسی نیه جنێوه‌كان پێی ئه‌یاو زلله‌ی بۆ ئه‌وه‌شێنێ خۆشبه‌ختانه به‌ری ناكه‌وێ چونكه دوو خێرخوا له‌وێ ده‌بن ئه‌یگرن ..... وه‌ڵا ئیتر سه‌رۆكی وه‌رگرتنی خوێندنی باڵا كه ئه‌و جوێنانه ئه‌خوا شێخی نامێنێ سوێند ده‌خوا ده‌ڵێت ئه‌م پزیشكه ده‌بێت فه‌سڵ بكرێت یان من فه‌سڵ بكرێم .. وای زانیبوو پزیشكێكی لات و بێ پشت و په‌نایه ,دواتر سه‌رۆكی وه‌رگرتنی خوێندنی باڵا ده‌گاته لای محافزی سلێمانی و وه‌زیر و ده‌ڵێت ئه‌مشه‌و ناخه‌وم وه‌ڵا هه‌تا ئه‌و پزیشكه فه‌سڵ نه‌كه‌ن .دواتر كه ده‌زانن ئه‌و پزیشكه كێ یه و خزمی كێ یه , ئیتر د. میران به تێل سه‌رۆكی وه‌رگرتنی خوێندنی باڵا دڵنیا ده‌كات كه‌وا ئه‌و پزیشكه نه‌قڵ ده‌كات بۆ كه‌لار وه به‌یانی سه‌عات 7 د.میران هاتبوو ئه‌مری نه‌قڵه‌كه‌ی ده‌ركردبوو بۆ كه‌لار و دواتر لێره ئینفیكاكیان بۆی كرد . ئه‌ویش نه‌یكرده نامه‌ردی نه‌چوو به‌لایه‌وه و نه‌شهاته‌وه بۆ ده‌وام بۆ زیاتر له 10 ڕۆژ نه لێره‌و نه له كه‌لار هه‌رچه‌نه موباشه‌ره‌یان بۆكردبوو له كه‌لار .
چیرۆكه‌كه لێره‌وه خۆش ده‌بێت:
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی وه‌رگرتنی خوێندنی باڵا ده‌زانێت ئه‌و پزیشكه كێ یه ئیتر ئه‌و شه‌وه‌ی بۆ به‌یانی ئیمتیحانی هه‌ڵسه‌نگاندنی دبلۆمه‌كه ده‌بێت سه‌رۆكی وه‌رگرتنی خوێندنی باڵا تێل بۆ ئه‌م پزیشكه ده‌كات ده‌ڵێت توخوا له‌به‌ر من وه‌ره ئیمتحان بكه ئه‌م پزیشكه خۆی ده‌ڵێت نه به‌ته‌مابووم ته‌قدیم بكه‌م نه ته‌قدیمیشم كردووه زۆر سه‌یره یه‌ك كه‌لیمه سه‌عیشم نه‌كردبوو . ئه‌و ڕۆژه‌ی ئیمتحانه‌كه به‌ته‌مابووم بچم بۆ هه‌ولێر ئیشێكی هه‌ولێرم هه‌بوو داڵخه‌ی‌دبلۆمم هه‌رنه‌بوو ته‌قدیمیشم نه‌كربوو كه‌چی سه‌رۆكی وه‌رگرتنی خوێندنی باڵا ووتی هه‌ر ئه‌بێ بێی ئیمتیحان بكه‌ی ووتم قه‌ینا با بچم.
ئه‌و ڕۆژه‌ی ئیمتیحانه‌كه‌ش هه‌موو مۆزه‌فه‌كان ئه‌یان ووت فڵان كه‌س هاتووه؟
ئه‌مه‌یه وڵاتی بێ سه‌ره‌و به‌ره بێ ته‌قدیمات ئیمتیحان بكه‌یت و سه‌رۆكی وه‌رگرتنی خوێندنی باڵای دبلۆمه‌كه لێت بپاڕێته‌وه بڵێ توخوا وه‌ره ئیمتیحان بكه .
دواتریش كه ئه‌مڕۆ ده‌ره‌نجامی وه‌رگرتنی دبلۆمی باڵای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕاگه‌یه‌نرا ئه‌م پزیشكه به‌ڕێزه وه‌رگیرا و چه‌ندین پزیشكی تر كه ته‌قدیمیشیان كردبوو به‌مونافه‌سه‌یه‌كی زۆر و سه‌عیه‌وه وه‌رنه‌گیران
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست