چه ندایهتی وچۆنیایهتی له خۆپیشاندانه‌کانی هه‌ڤاڵانی پ‌ک‌ک له ووڵاتانی ئهوڕوپا۰۰۰
Sunday, 06/03/2011, 12:00
خۆپیشاندان حه‌قێکی سورشتی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌که له‌هه‌ر شووێنێکی
ئه‌م جیهانه بیت وه مافێکه یاسا شه‌رعیه‌کانیش ئه‌و حه‌قه‌یان
پێ به‌خشیووه ، هه‌ر نه‌ته‌وه‌و گروپێک ئه‌گه‌ر ئه‌و حه‌قه‌یان لێ زه‌وت
کرد بزانه ڕژێمێکی دکتاتۆری حوکم ده‌کات لهوناوچهیه۰۰۰
ئێمه‌ی خه‌ڵکی باشوری کوردستان که ئێستا لهخۆپیشانداین
دژی ئه‌و ڕژێمه دڕنده‌یه‌ی که له باشوری کوردستان هه‌یه
تاکو ببێته ڕاپه‌ڕینێکی سه‌رتاسه‌ری ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌یه‌ک
بکه‌ین له‌جۆری خۆپیشاندانه‌کانی هه‌ڤاڵانی پارتی کریکارانی کوردستان ۰۰۰
کاتێک هه‌ڤاڵانیان خۆپیشاندان سازده‌که‌ن ، ئهگهرلهووڵاتی فه‌ڕه‌نسا
به‌رنامه‌ی خۆپیشاندانیان هه‌بێت هه‌ڤاڵان و لایه‌نگرانی خۆیان هه‌مووی
ڕووله فه‌ره‌نسا ده‌که‌ن یارمه‌تی هه‌ڤاڵانی خۆیان ده‌ده‌ن ، وهبه هه‌مان
شێوه ئه‌گه‌ر له ووڵاتی هۆڵه‌ندا به‌رنامه‌ی ڕێپێوان و خۆپێشاندانیان
هه‌بێت هه‌رهه‌موویان دێن بۆهۆڵهنداو له‌وێ کۆئه‌بنه‌وه ؛
ئه‌و ته‌جروبه‌یه‌ی هه‌ڤاڵانی باکور به‌ڕاستی ڕێکخستن ودیسپلینێکی
زۆر کاریگه‌رو ئهکتیڤانهیه ، ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی که باشووری
کوردستانی گرتووه‌ته‌وه بۆ ڕاماڵینی دیکتاتۆره‌کان ئه‌و دیکتاتۆره‌ی
که هه‌موو باشوری کوردستانیان کردوه‌ته مهعهسکهرێکی گهوره۰۰۰
ئه‌گه‌ر چی تاکو ئێستا خۆپیشاندان شاری هه‌ولێری نه‌گرتووه‌ته‌وه ئه‌ویش
له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌که گرنگترینیان ئه‌وه‌یه که ڕژێمی مرۆڤ کوژی
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌کرێگیراو بهڵتهجیهکی زۆریان به‌رداوه‌ته ناو شاری
هه‌ولێری خۆڕاگروو قاره‌مان شاری شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سه‌رده‌شت عوسمان ۰۰۰
له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌و چه‌ند هۆکارێکی دیکه شاری ههولێرهێشتا خۆپیشاندان
نه‌کراوه ،داوا له رێکخستن وکارگێری خۆپیشاندانه‌کانی شاری
هه‌ڵمه‌ت وقوربانی ده‌که‌ین که بههانامانهوهبێن یارمه‌تی جه‌ماوه‌ری
شاری هه‌ولێری خۆڕاگر به‌ئه‌نجام بگه‌ینن ۰۰۰
ڕاوه دیکتاتۆره هیچ مه‌جال وه‌رنه‌گرن له‌ده‌ستمان ڕابکه‌ن
کۆتایی دیکتاتۆره‌کانه به جه‌نه‌ڕاڵی ۳۱ ئابیشه‌وه ۰۰۰
شکۆداربێت ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست