کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆیه‌ / ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتن ده‌كرێته‌ تاكسی له‌ یادی 38 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی

Thursday, 06/06/2013, 12:00





له‌ 2013/5/6 یادی 38 ساله‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی له‌ به‌رده‌م پاركی (هاموون) دا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی كۆیه‌ ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كانی ناو شار ده‌كاته‌ (تاكسی) كه‌ لایه‌نگرانی یه‌كێتی بۆ ناو ئاهه‌نگه‌كه‌ ده‌گوازنه‌وه‌ ، له‌هه‌مان كالتدا زۆربه‌ی كات نه‌خۆش پێویستی به‌ ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتن بوه‌ به‌ڵام نه‌یان گواستۆته‌وه‌ ، من له‌ به‌رێز وه‌زیری ته‌ندروستی
ده‌پرسم ئایه‌ ده‌كرێت ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن بۆ مه‌رامی حزبایه‌تی لایه‌نگرانی یه‌كێتی پێ بگوازنه‌وه‌، بۆیه‌ داوا له‌ به‌رێزتان ده‌كه‌ین ،كه‌وا لێپرسینه‌وه‌یه‌كی توند بكه‌ی
به‌رامبه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كۆیه‌ و ئه‌وكه‌سانه‌ی ئه‌م كاره‌ ناشیرنه‌یان كردوه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە