کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌دهه‌م بارزانی : خۆپیشانده‌ران نازانن بۆ ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر جاده‌کان ؟

Thursday, 17/03/2011, 12:00



عه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی چوونکه‌ به‌رهه‌می حزبی خێڵه‌کی وعه‌شایری
کلاسیکن هه‌ر به‌ مێشکی ساڵانی شه‌سته‌کان لێده‌خوڕن وه‌ هه‌رگیز ناتوانن
له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێستا خۆیان بگونجێنن ، هه‌ر له‌ زه‌مانی که‌له‌شاخ بوون
چه‌کداره‌کانیان چه‌کیان له‌ شان کردبوو به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن بۆ چه‌کیان
هه‌ڵگرتوه‌ وهه‌موویان به‌دوای زۆری و بۆری که‌وتبون، به‌تایبه‌تی
پارتی ، هه‌تا ڕۆژێکیان مه‌لا مسته‌فا نه‌یزانی بوو ئۆتۆنۆمی چ جۆره‌
سیسته‌مێکه‌ و مانای چیه‌ ، ئه‌وا بۆ نه‌گبه‌تی کورد بزوتنه‌وه‌ی کوردی

له‌ده‌ستی ئه‌و تاقمانه‌ بوو ؛ نه‌تیجه‌ و کۆتایه‌که‌مان دیت و که‌ شۆڕشی کوردیان
به‌ره‌و چ ئاقارێک برد ؛
ئه‌دهه‌م بارزانی له‌و دیمانه‌یه‌ی که‌گۆڤاری ئاوێنه‌ له‌گه‌ڵی ساز کردبوو ده‌ڵێ
خۆپێشانده‌ران ده‌ستێکی له‌پشته‌ و نه‌وه‌ک خه‌ڵک ی ئه‌وه‌نده‌ مسته‌وای نیه‌
بزانێ بۆ خۆپێشاندان ده‌کات هه‌روه‌ها گۆڕان و یه‌کگرتو و کۆمه‌ڵی تاوان
بارکرد و باسی گرووپه‌ سه‌له‌فی و ووڵاتی عه‌ره‌بی و ئه‌وانه‌ی هه‌موو تاوانبارکرد؛
که‌ده‌ستی ئه‌وانه‌ی ڵه‌گه‌ڵه‌ نه‌وه‌ک خه‌ڵک نازانێت بۆ خۆپێشاندان ده‌که‌ن؛
کاتی خۆشی سه‌دام ی دکتاتۆر ده‌ستی ده‌ره‌کی تاوانبار ده‌کرد دژی ڕاپه‌ڕینی
خه‌ڵکی کوردستان ، ده‌بێت بنه‌ماڵه‌ی بارزانی چاک بزانێت سیناریۆکانیان
هه‌مووی بێ مسته‌واو که‌شفه‌ هه‌روه‌ک سیناریۆیه‌ که‌شفه‌که‌ی دژی شه‌هیدی
قه‌ڵه‌م سه‌رده‌شت عوسمان بوو چوونکه‌ نووسینه‌کانی شه‌هید و وێنه‌کانی
به‌ڵگه‌ن وه‌ک ڕۆژی ڕۆناک دیاره‌ ، گوڵی سووری ده‌ستی و بۆیمباغی
ملی یاخود ڕیباتی ملی وێنه‌ گرتن له‌گه‌ڵ کچه‌ قوتابیه‌کان هه‌مووی به‌ڵگه‌ن
که‌ گرووپه‌ سه‌له‌فیه‌کان ئه‌و سیفاتانه‌یان نیه‌ و ئه‌وسیفاته‌ جوانه‌ به‌س له‌خۆی
ده‌هات که‌ ئینسانێکی زۆر داهێنه‌رو کراوه‌ بوو شه‌هید سه‌رده‌شت ی جوانه‌مه‌رگ
جێگای به‌هه‌شتی به‌رینه‌۰۰۰
به‌ڵام دکتاتۆره‌کان گڵۆڵه‌یان که‌وتۆته‌ لێژێ و به‌ ژه‌نه‌ڕاڵی ۳۱ ی ئابیشه‌وه‌ ۰۰۰




 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە