کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(مام مه‌هدی) پیره‌ دزه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان

Tuesday, 07/08/2012, 12:00



ئه‌و مام مه‌هدیه‌ی ناوه‌كه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ له‌ نێوان دوو كه‌وانه‌دا نوسراوه‌ ناوی ته‌واوی (مه‌هدی محی الدین شێخۆ)یه‌ یاریده‌ده‌ری (سیروان ابوبكر عزیز) ی راوێژكاری باڵای وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كانه‌. كاری ئه‌م مام مه‌هدیه‌ بریتیه‌ له ته‌رخانكردنی به‌شه‌ به‌نزینی كوردستان بۆ وێستگه‌ ئه‌هلیه‌كانی هه‌رسێ شاری هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك‌. من له‌ناو وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانم باش ئاگادارم كه‌ ئه‌م مام مه‌هدیه‌ پیره‌ پیاوه‌ چی ده‌كات.
به‌نزینی كوردستان له‌ پاڵاوتگه‌ی كه‌ورگۆسكی خه‌بات به‌رهه‌م دێت و به‌ حساب ئه‌و به‌نزینه‌ بۆ پێداویستی ناوخۆیه‌و تاكو مننه‌تمان به‌حكومه‌تی ناوه‌ندی نه‌بێت. به‌ڵام له‌ شانسی هاولاتی كورد ئه‌م به‌نزینه‌ش گه‌نده‌لی تێكه‌وتووه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی نه‌هه‌نگه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان. ئه‌مجاره‌ پیره‌ نه‌هه‌نگێكتان پێ ده‌ناسێنین كه‌ ئه‌ویش مام مه‌هدیه‌. ئه‌م مام مه‌هدیه‌ له‌ گه‌ڵ چه‌ند ده‌ڵه‌مه‌ندێكی شاری هه‌ولێر كه‌ خاوه‌نی وێستگه‌ی به‌نزینی گه‌وره‌ن بۆته‌ شه‌ریك و رۆژانه‌ به‌ هه‌زاره‌ها لیتر به‌نزینیان پێ ده‌دات و ئه‌وانیش بۆخۆیان له‌ بازاڕی ره‌ش به‌ نرخێكی گران ده‌یفرۆشنه‌وه‌. ئه‌مه‌ش هه‌مووی له‌ژێر سه‌ری ئه‌م مام مه‌هدیه‌ گه‌نده‌ڵه‌دایه‌. ئه‌و به‌شه‌ به‌نزینه‌ی هاوڵاتیان بۆخۆی بازرگانی پێ ده‌كات.
وه‌ ئێمه‌ به‌ڵگه‌ی ته‌وامان له‌به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ ئه‌م گه‌نده‌ڵیه‌ی مام مه‌هدی ده‌سه‌ڵمێنێت و ئه‌گه‌ر مام مه‌هدی حاشای له‌م قسانه‌ی ئێمه‌ كرد ئه‌وا ناچار ده‌بین ناوی ئه‌و وێستگانه‌ش ئاشكرا بكه‌ین كه‌ شه‌ریكن له‌گه‌ڵ مام مه‌هدی محی الدینی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیكان‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە