کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دكتاتوریەتی مالیكی و بارزانی

Tuesday, 05/06/2012, 12:00



من نووسەر نیم بەلام بابەتی وا هەن وام لیدەكات كە جارجارە بابەتیك بنووسم و چاوەری دەكەم یەكیك وەلامم بداتەوە بو ئەوەی راستیەكان روونتر بیتەوە,ئەم جارە بەراستی بابەتی تومەتباركردنی مالیكی لە لایەن مەسعود بارزانیەوە زور سەرنجی راكیشام وەك زوربەى میدیا عەرەبیەكان ئایا مالیكی لە مەسعود دكتاتور ترە؟
لەگەل یەكەم بلاوبوونەوەی ئەم بابەتە یەكسەر میدیاكان و ووتە بیژەكانی سەر بە مالیكی لە مەسعود بە دەنگ هاتن و لییان پرسی ئیمە دكتاتورین یا جەنابت كە لە وەتەی پارتە دیموكراتەكەت دروست بووە سەروكایەتی و هەموو جومگە گرنگانەكانی لە لایەن باوك برات و كورەكانت قورخ كراوە؟
ئینجا پاش ئەوە وەزارەتەكانی ناوخو وسامانە سروشتیەكان؟نووسینگەكانی ەندەران؟ئەمانە هەموویان كین و لەسەر چ بنەمایەك لەم شوینانە دانراون؟ئینجا با پلەیەك لەمانە بچینە خوارەوە (بەریوەبەرە گشتیەكان و مستشارەكان وپلە تایبەتەكان..........هتد)ئەمانە كین و لەسەر چ بنەمایەك لەم پوستانە دانراون و لە كەیەكەوە لەم شوینانەن؟وە ئایا هەریەك لەمانە لەمەسەلە گرنگەكان توانای وواژوو كردنی هیچ بریاریكیان هەیە؟بو وەلامی ئەم پرسیارانە چاوەروانی زوورناژەنەكانی دەسەلات دەكەمەوە وەلامم بدونەوە بەلام هەر لیرە من پییان رادەگەیەنم كە سەروكەكەتان توزیك ئاموژگاری بكەن و ئەم پەندە كوردیەی بو شی بكەنەوە(ئەگەر مالت لە شووشە دروست كرابوو,بەرد مەهاویژە مالی خهلك) وە حكومەتەكەشت لە حكومەتیكی دیكتاتوری ودیوەخانە گەری هیچ ناویكی تری نیە وە تالەبانی هاوپەیمانی ستراتیژیت هیچی لە تو جیاواز تر نیە,لە دواییدا جەنابی سەروك زەردەشت شەهید كرا چونكە هەر بەنووسین ویستبووی داوای دەستی كچەكەت بكات كە پیت وا بوو سوكایەتیە بەلام وا مالیكی زور بە راشكاوانە بە دز ناوت دەبات وە بە دزینی سامانی گشتی تومەتبارت دەكات با بزانین چی لە بەرامبە ئەودا دەكەیت؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە