کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خه‌سره‌و پیرباڵ : ئه‌و کوردانه‌ی تاراوگه‌ نایانه‌وێت هه‌قیقه‌ت به‌هاوڵاتیانی شاره‌ حه‌یاته‌که‌ی خۆشیان بڵێن و۰۰۰؛

Tuesday, 12/04/2011, 12:00


له‌ژێر سه‌ردێری : خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیوی ناوه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی پێش ده‌رگای سه‌را؛
ڕۆژنامه‌نوس خه‌سره‌و پیرباڵ بۆ ڕۆژنامه‌ی گۆڵانی سه‌ر به‌ڕژێمی خۆماڵی کوردی ، دیاره‌ نوسه‌رگله‌یه‌کی زۆری هه‌یه‌ له‌خۆپێشانده‌ران وخۆپێشاندانی بێ مۆڵه‌ت و ده‌ڵێت : له‌هه‌فته‌ی یه‌که‌می ئه‌م خۆپێشاندانه‌ به‌شێوه‌یه‌کی خۆرسک بووه‌و ،
به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هێزو به‌رنامه‌ ڕێژیه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌وه‌ لایه‌نگران و ئه‌ندامه‌کانی خۆیانی خزانده‌ نێو ئاپۆڕی خۆپێشانده‌ران تاوه‌ک وبه‌م ڕۆژه‌ گه‌یشتین؛
ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ ئاشکرای ئه‌کات که‌خۆپێشاندان خۆرسک بووه‌، باشه‌ بۆ به‌ئاغاکه‌ت ناڵێ ی باشه‌ ئه‌و خه‌ڵکه‌تان بۆخه‌ڵتانی خوێن کرد ، ئایا ئه‌وه‌یه‌ ووڵات به‌ڕێوه‌ بردن ، له‌چ ووڵاتێکی دیموکراسی به‌رد به‌ گوله‌جواب
ئه‌درێته‌وه‌ ،که‌ئیدیعای دیموکراسی بۆ ئه‌وڕژێمه‌ سه‌رکوت و
مرۆڤ کوژه‌ ئه‌کرێت و له‌ ده‌زگا ئیعلامی میدیای حزب


به‌ دیموکراسی پێمان ده‌فرۆشنه‌وه‌ ؛
نوسه‌رده‌ڵێت نابێت نوسه‌رانی تاراوگه‌ وشه‌ی نابه‌جێ وه‌کو دیکتاتۆرو جه‌نگه‌ڵستان ، بۆهه‌رێمی کوردستان به‌کار بهێنرێت، دیاره‌ نوسه‌ر ده‌زانێت سه‌رۆکه‌که‌ی دڵی ناسکه‌ و حه‌زئه‌کات به‌وشه‌ی ، هه‌رێمی دانمارکستان سویدستان هۆڵه‌ندستان ،له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ دیموکراسی و مافی مرۆڤ له‌لیستی ئه‌و
وڵاتانه‌یه‌، هه‌رێمی کوردستان وه‌کو وڵاتی سوید هه‌موی به‌حساب و کتابه‌ ،ئه‌گه‌ر دینارێک دیار نه‌بێو بدزرێ وه‌کو حکومه‌ته‌که‌ی خاتو مۆناسالینی سۆسیال دیموکراته‌کان، ده‌ست له‌کار ئه‌کێشێتوه‌ سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌ته‌که‌ی ۰۰۰
نوسه‌رله‌لایه‌کی ترباسی خۆپێشاندانی مه‌یدان ئازادی ده‌کاتو ده‌ڵێت : ته‌نها یه‌کجار داوا کاریه‌کان پێشکه‌شی حکومه‌ت ده‌کرێت ،پاشان خه‌ڵکی ده‌چنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ ،
نوسه‌ر بۆ خه‌ڵکی ئه‌ستێره‌یه‌کی دیکه‌ قسه‌ده‌کات و وه‌کو ئه‌وه‌بێت هه‌رێمی کوردستان ،له‌شێوه‌ی کۆماره‌که‌ی ئه‌فلاتون بێت ، یاخود وه‌کو حکومه‌ته‌ مه‌ده‌نیه‌کانی وڵاتانی ئه‌وڕوپا ی دیموکراسی بێت ؛
وه‌هه‌روه‌ها نوسه‌رباسی خۆپێشاندانی بێ مۆڵه‌ت ئه‌کا ، که‌ئه‌بێت خه‌ڵکی بۆ هه‌رگردبونه‌وه‌یه‌ک مۆڵه‌ت له‌حکومه‌ت وه‌ربگیرێت، خه‌ڵکی باشوری کوردسان زۆرجار داوای مۆڵه‌تیان کردوه‌ له‌ده‌سه‌ڵات ، به‌ڵام به‌ نه‌خێرو نێگه‌تیف وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ ؛

ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ له‌میدیاکانیان بۆ چه‌واشه‌کردنی ئه‌و بارودۆخه‌ی که‌ باشوری کوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌ ، ده‌یه‌وێت به‌خه‌ڵکی بسه‌لمێنێت ئه‌وانه‌ی خۆپێشاندان ئه‌که‌ن ،هه‌موویان سه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن و حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانن ، بۆئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ڕاپڕین هیچ شێوه‌و ماهیه‌تی نه‌بێ وه‌کو فکر ؛ وه‌ ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت مه‌سه‌له‌که‌ بکاته‌ ڕقابه‌ری مابه‌ینی حزبه‌کان ، وه‌کو ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان ؛؛؛



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە