کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران فەرمانى دەست بەكاربوونى بەرێوەبەرێكى لیستى سەوز رادەگرێت بۆ وەزارەتى پلاندانان !

Tuesday, 26/03/2013, 12:00




ئەمە و دواى ئەوەى كێشەكانى نیوان هەردوو حیزبى بالادەست لە هەرێمى كوردستان كێشەكانیان زیاتر قول دەبیتەوە وتارى توند لە نیوان پارتى و یەكیەتى روودەدات بۆ نمونە وتەكەى (خسرۆ گۆران) كە گوایە زیاتر لە 52% دەنگەكانى خەلكى هەرێمى كوردستان بە دەستت دێنن هەروەها وتەكانى (مەلا بەختیار) كە گوایە ژێرزەمینەكان پڕن لە فەردە دۆلار.
لە كۆتایەكانى سالى 2012 دواى ئەوەى هاوپەیمانیەتیەكى ژێر و ژێر هەبوو لە نێوان پارتى و یەكیەتى بۆ دانانى (وەكیل وەزیر) بۆ وەزارەتەكانى حكومەتى هەرێمى كوردستان ئەوبوو یەكێك لە بەرێوەبەرى گشتیەكانى سەر بە یەكیەتى كرا بە وەكیل وەزیرى وەزارەتى پلاندانان، بەلام لەبەر ئەوەى شوێنەكەى حەساس و گرنگ بوو یەكێك لە بەرێوەبەرە گشتیەكانى سەر بە هەمان وەزارەت كە سەر بە لیستى پارتیە كرا بە بەرێوەبەرى گشتى ئەم شوێنە وە دواى كەمتر لە دوو هەفتە فەرمانى دەست بە كاربوونى بۆ دەركرا بەلام ئەوەى تر كە بە نیاز بوون بەرێوەبەرێكى گشتى كە سەر بە لیستى یەكیەتى بێت بكرێت بە بەرێوەبەرى گشتى ئەم شوێنە بەلام تا كو ئێستا فەرمانى بۆ دەرنەكراوە لەبەر ئەوەى دەبێت سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران ئەم بریارە دەربكات.
من دەپرسم ئایا ئەمە نیشانەى ئەوە نیە كە هێشتا حزبایەتى كردن و تێكەل نەكردنەوەى هەردوو ئیدارەى پارتى و یەكیەتیە كە بە شێوەیەكى ئاشكرا هەستى پێدەكرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە