رونكردنەوەیەك لەسەركردایەتى كاتى بزووتنەوەى دیموكراسیخوازانى كوردستان
Wednesday, 31/03/2010, 12:00
سەركردایەتى كاتى
جەماوەری كوردستان
حزب ولایەنەسیاسیەكان
ئەندامان و دۆستانی دیموكراسیخوازان
بەرێزان بەروارى 28/3/2010 شەرمننامەیەك بەناوى (م.س) ى بۆیادی شانزەساڵەی دامەزراندنی دیموكراسیخوازانەوە بڵاوكراوەتەوە لەلایەن سێ كەسەوەئێمە پێشتر لەسەركردایەتی كاتیدا بڵاو كراوەیەكمان بڵاو كردەوە كەمەكتەبی سیاسی هیچ شەرعیەتێكی نیە ..و تیایدا هەندێك چەواشەكارى و درۆى شاخدارى تیادا هاتووە.. بۆیە ئێمە وەكو سەركردایەتى كاتى بزووتنەوەى دیموكراسیخوازانى كوردستان بە پێوویستى دەزانین ئەم رونكردنەوەیەى خوارەوە بۆهەموولایەك بدەین:
لەبەیاننامەى (م.س)ناشەرعیدا هاتووە كەماوەیەك بەر لە ئێستا چەند كەسێك لە بزووتنەوەى دیموكراسیخوازانى كوردستان جیابونەوە..كەئەم دێرەى سەرەوە درۆیەكى شاخدارى رووتە وبۆ وەڵامى ئەمەش دەڵێین كەئێمە هەرگیز لەدیموكراسیخوازان جیانەبووینەوتەوەو ئێمە خۆمان دیموكراسیخوازانین و زۆرینەى سەركردایەتى و زۆرینەى رەهاى قاعیدەى (ب.د.ك) مان لەگەڵدایە كە رێژەى 97% دەبێت ,دەرگاشمان لەبەر دەم هەموو لایەنە یاسایی وسیاسى و پەیوەند یدارەكان كراوەیە بێن و بەچاوى خۆیان رێژەى ئێمە لەسەركردایەتى و ئاستى مەڵبەندەكان و رێكخستنەكان ببینن بەو داتاو ژمارانەى كە جەماعەتەكەى بەناو مەكتەب سیاسى لایانە..ئێمە كاتى خۆى ناكۆكیمان تێكەوت بەهۆى تاكرەوێتى (شكراللە) ەوەو ..كێشەكەمان بەردەوام بوو تا ئەو كاتەى بەهیمەتى دۆستەكانمان یەكمانگرتەوە.. ئەویش لەبەردەم وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى كوردستانداو..بەچەند مەرجێك كە ئەمانە بوون:
1 حاجى مەلا سعید وەك برا گەورە كاربكات بۆئاسایی كردنەوەی بارودۆخی ناوخۆی دیموكراسیخوازان..واتە رۆڵى (ناوبژیوان) بگێرێت..
2 جێگرى سكرتێر لە هاورێیانی ئێمە بێت..
3 هەوڵ بدرێت بەزووترین كات كۆنفرانس یاخود كۆنگرە ببەسترێت و لەساڵێك تێنەپەرێت..
بەڵام پاش ماوەیەك ئەوان كەوتنە پێشێلكارى رێككەوتنەكە بەم شێوەیە:
1 حاجى مەلا سعید نەك هەر رۆڵى بێلایەن و ناوبژوانى نەگێرا بووە لایەن و خۆى تەسلیمى ئیرادەى شكراللە كرد ..كەخودى حاجى بەرنامەى وابوو وەبەو مەرجە هاتبوو كەدواى كۆنگرە بچێتەوە ماڵەوەو واز بێنێ چونكە تەندروستى ئەو رێگاى پێنادات..
2- جێگرى سكرتێریان دانا بەبێ رەچاوكردنى خاڵی دووى رێكەوتنەكەو شكراللە حەمەد ئەمینیان دانا كەئەو بۆخۆى سەرچاوەى هەموو كێشەكانە..
3- ئەوان بە هیچ شێوەیەك ئامادەنین خۆیان لەقەرەى كۆنفرانس و كۆنگرە بدەن چونكە باش حەجمى خۆیان لە ناو رێكخستنەكان دەزانن..گەر وانیە هۆكار چى یە كەخۆیانى لێ دەدزنەوە؟..
وێراى ئەوانە شكراللە و حاجى مەلا لەهەوڵى بەردەوام دا بوون بۆ تەێفیە كردنى نەیارەكانیان تا رێگا لەبەردەمى خۆیان خۆش كەن چیان دەوێت وا لەو حزبە بكەن..زۆر ئاگادار كرانەوە دادى نەدا تا بۆ جارى دووەم بزووتنەوەكە كێشەى تێكەوتەوە..ئەوەش ئەوانن كەبەتەنها سێ كەسن لەسەركردایەتى دا كە بریتین لە (شكراللە, سامان مەجید ,رەسول محەمەد) و ئەوانى تر كەبریتین لە (حاجى مەلاسعید , و چەتۆى بەرانەتى) هەردووكیان لەدەرەوەى حزب بوون و وەك دوو ناوبژیوان هاتونەتە ناو كێشەكەوە نەك تەرەف.. ئایا ئەو جەماعەتە ئامادەن لەوناوانەى سەروە كەناوهێنراون ناوى ترمان پێ بدەن و بڵێن فڵان و فڵان سەركردایەتى یاخود مەڵبەندمان لەگەلەَ؟؟.. ئێمە ئامادەین بۆ هەموو روو پێوییەك لەهەرلایەن و شوێنێكەوە بێت لەئاستى سەركردایەتى و رێكخستن و مەڵبەندەكان ,ئامادەین بەناو سەركردایەتى و هەموو دامەزراوەكانى ب د ك بخەینە بەردەمى هەمووان و خەڵكى دەرەوە بریار بدەن ..
هەر لەبەیاننامەكەى ئەوانەدا هاتووە كە گوایە كێشەى ئێمە لەداداگا كۆتایى پێهاتوە و یەكلایى بۆتەوە گوایە لەبەرژەوەندى ئەوان ..كەئەمەش درۆیەكى تری شاخدارە..راستیەكەى بەم شێوەیەیە:
ئێمە ئەوە رادەگەیەنین كە كێشەى بزووتنەوەى دیموكراسیخوازانى كوردستان بە هیچ شێوەیەك كۆتایى پێنەهاتوەو ئێستاشى لەگەڵ دا بێت كێشەكەمان لەدادگاو وەزارەتى ناوخۆى حكومەتى هەرێم بەردەوامەو بەتەواویش پاپەندین بەهەر برێیارێكى یاسایى و حكومیەوە..هەر شتێكى تریش لەسەرو ئەوانەوە بووترێن لەدرۆوخۆڵكردنە چاوو بەولاوە هیچى تر نى یە..
سەركردایەتى كاتى بزووتنەوەى دیموكراسیخوازانى كوردستان
31/4/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست