کورته‌باسێک له‌سه‌ر، (زمان- زوان- زبان- زوبان..).
Sunday, 07/02/2010, 12:00
ئه‌م وشهیهکهههر '' ده‌سته، کۆمه‌ڵ، گه‌ل و میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ک'' به‌جۆرێک ناوی ده‌به‌ن و هه‌ر هه‌موو جۆری ناوه‌کانیش بریتین له‌و '' ده‌نگ و پیت وشهوانهکهدهبنهکۆ قسه، ئاخاوتن، په‌یڤ، و به‌گشتی ئه‌و دهنگهواتا دارانهیهکهلهقورگ و ده‌م و زارهوهدێنهدهرهوهو به‌یان ده‌کرێن و مانایه‌ک ده‌به‌خشن.
- هه‌ر چه‌ند نامه‌وێ لێره‌دا باس له‌ڕێزمان بکه‌م وهبهباس کردن له‌هه‌ر به‌شێک و نمونههێنانهوهلهههرکام له‌م کهرتانهباسکهزۆرتر درێژ بکهمهوهبهڵام بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی خوێنه‌ران بنه‌مای هه‌ر زمانێک وه‌ک زمانی گفت و گۆی مرۆڤ که‌زمانی '' دایک'' ه، پێکهاتووه‌له : (پیت، وشه، ڕسته). له‌چه‌ند پیت وشه‌یه‌ک دروست ده‌بێت، له‌یه‌ک یان چه‌ند وشه ڕسته‌یه‌ک پێک دێت، له‌چه‌ند ڕسته دارشتنێک دێته‌ئاراوه. هه‌روه‌ها داڕشتنیش بۆ خۆی چه‌ند لایه‌نێک دهگرێتهوهوهک: '' داڕشتنی ئه‌ده‌بی، فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابوری، زانستی، که‌کۆمه‌ڵێک چیرۆک، قسه‌و و داستان و به‌سه‌رهات، دواتر ڕۆژنامه‌و گۆڤار و کتێب و فه‌رهه‌نگه‌کان و...'' . له‌خۆ ده‌گرێت و دهبنهبنهمای ناسینی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک و له‌ڕێگای زمانهوهههموو کار‌و چالاکی و هه‌ڵس و که‌وت و به‌گشتی ژیانی خۆیان پێ جێ به‌جێ ده‌که‌ن.
من لێره‌و له‌م باسه‌دا نه‌ده‌توانم بگه‌ڕێمه‌وه‌بۆ سه‌رده‌مانی زۆر کۆن و هاتنی مرۆڤ و نهپسپۆڕیی و توانای ئه‌وه‌شم ههیهکهمرۆڤهکان که‌ی و چۆنین و به‌چه‌ند زمان قسه‌یان کردووه و له‌ئاخاوتنی یه‌کتری تێگه‌ییون. به‌ڵام ده‌توانم ئهوهبێژم؛ که: کوردیش وه‌ک نهتهوهکانیتری ئه‌م جیهانهههر له‌دێر زه‌مانه‌وه‌و به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان و مێژووی مرۆڤایه‌تی و کوردۆلۆژی؛ نه‌ته‌وه‌یه‌ک بووین له‌و نه‌ته‌وانه‌ی که‌کۆنترین و دیرۆکیترین مێژوومان هه‌یه له‌ڕووی زمان و ئاخاوتن، و شان به‌شانی زوانهکانیتر به‌پێی زه‌مان و هه‌ل و مه‌رجی گۆڕانکارییه‌کان و هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیا‌و شوێن و کات '' مکان و زمان'' ئاڵ و گۆڕ له‌شێوه‌ی ئاخاوتن کراوه‌و به‌و بهراوردهدوورو درێژهمێژووییه، به‌چه‌ندین قۆناخ‌دا تێپه‌ڕیوه‌و گهیشتووهتهئهم قۆناخانه‌ی که‌ئیستا باوه‌و به‌چه‌ندین زاراوهقسهی پێ ده‌کرێت و پێی ده‌وترێت زمانی دایکی.
ئهمهوێڕای ئه‌وه‌ی که‌به‌درێژای مێژوو دوژمنان و دژبه‌ران هه‌وڵیان داوهلهڕێگای ده‌سه‌ڵات و داگیرکاری و خۆ زاڵکردن و ده‌سه‌ڵاتخوازی و هێزو شه‌ڕی مه‌یدانی و دابڕانی ناوچه‌کان له‌یه‌کتری و داسه‌پاندنی ئایدیالۆژی و خۆ فه‌رزکردن به‌سه‌ر زمان و نه‌ته‌وه‌و ئایینهکانیتر به‌شێکی زۆر له‌و نه‌ته‌وه‌و گه‌لانه‌یان به‌ته‌واوی له‌ناو چوون و نه‌ماون و ئاسه‌واری زمانیان له‌م چه‌رخه‌دا ونه؛ یان به‌شێکی زۆریان له‌ژێر ئه‌و ڕووداوانه‌ی که‌باسم کردن له‌ڕووی زمانییهوهتوواونهتهوهو بوون به‌هاو زمان و هاو وڵاتی هاو نه‌ته‌وه‌ی ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی کهپهلاماردهرو داپڵۆسێنهرو داگیرکا‌ر بوون و ناچاریان کردوون به‌پێی ڕه‌وتی زه‌مان بتوێنه‌وه‌و به‌ته‌واوی زمان و ڕه‌گ و ڕیشه‌ی خۆیان له‌بیر بچێته‌وه!
بۆ ئه‌م باسه‌م چه‌ند نموونه‌یه‌ک لهپێشهکییهکهی '' هه‌نبانه‌بۆرینه'' ی مامۆستای ماندووی نه‌ناسی گه‌وره‌ی کورد مامۆستا '' هه‌ژار'' ده‌نوسمه‌وه: '' پێناسه‌ی گه‌لانی جیهان- دروشمی نه‌ته‌وایه‌تی- ڕه‌گه‌زایه‌تی؛ زمانه‌و به‌س. زۆرن له‌و گه‌لانه‌ی له‌ناو گه‌لی داگیرکه‌را به‌خۆیان و زمان و نهتهوهیانهوهلهبهین چون؛ هه‌ر که‌س مێژوو وه‌خوێنێ، توشی هه‌زار نمونهدهبێ، که‌هه‌ر له‌ده‌ورو به‌ری خۆماندا ده‌بینین گه‌لانی وه‌ک: ' فینیقی سوریه‌و لوبنان،قیبتی میسر، ڕه‌ش و بڕشکهکانی سودان، و زۆر ڕه‌شی تری ئه‌فریقا، گه‌لی به‌ر به‌ر لهجهزایهر و مه‌راکیش، ئێرانیه‌کانی مه‌داین،جگهلهههزاران هه‌زار هۆز و تیره‌و ماڵهکوردی پرش و بڵاو، کهزوانیان بووهتهعارهوی و زبانی خۆیان له‌ده‌س داوه، ئه‌وه‌هیچ کهبوونهعهرهب، ده‌کرێ بێژین لهعارهویش عهرهوترن!....''
به‌لای باوه‌ڕی منیشهوهزوانی کوردی وه‌ک دارهباخێکی گه‌وره‌و ڕیشه‌دار وایهکهئهگهر باخه‌وان و خاوه‌نه‌کانی به‌باشی خزمه‌تی نه‌که‌ن و خهڵفهکانی دیسان نوێ نه‌که‌نه‌وه‌و ئاویاری و بژاری نه‌که‌ن و به‌پێی وه‌رز و کات و شوێن پارێزگاری و چاوه‌دێری نه‌کرێت، زوو پیرو کرمۆڵ و دارووخاو ده‌بێت. زبانی کوردی یه‌کێک له‌و زمانهپاراو و شیرینانهبووهکهبهردهوام جێگای سه‌رنج و تێڕامانی، شاعیران، هونه‌رمه‌ندان، ئه‌دیبان و به‌گشتی ڕووناکبیران بووه‌و به‌رده‌وام له‌سه‌ر زمان و نوسراوه‌و و تێنوسهکان تا ڕاده‌یه‌ک نوێژه‌ن کراوه‌ته‌وه و پارێزراوه.
له‌لایه‌کیتره‌وه؛ کورد زمانێکی پڕ ده‌وڵه‌مه‌ند و فره‌زاراوه‌یی هه‌یه‌و به لای باوه‌ڕی منه‌وه، ده‌توانم بێژم له‌و ههرێمهگهوهرهی که‌پێی ئێژن ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌دوای زمانی عه‌ره‌بی، زوبانی کوردی بهڕدهدیفی دووه‌م دێت.
بۆ گشت لا ئاشکرایهکهپاڵپشتییهکی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی زوانی '' عه‌ره‌وی''، قورئانی پیرۆز بووه، ئه‌وه‌ش به‌و مانایهنییهکهئهویش بێ که‌م و کۆڕی و بهدوورهلهناوئاخنی زوانهکانیتر؛ نه‌خێر، ئه‌ویش پڕهلهزمانهکۆن و نوێکانی ئه‌و ناوچه‌و ته‌نانه‌ت درێژ دهبێتهوهتا زمانه‌کانی: '' ئێرانی، ئارامی، ئاریایی، هندی... و ، و له‌م لاشه‌وه؛ '' یونانی و ڕۆمی و هتد.. .
دیسان مه‌به‌ست ئهوهنییهکه زمانی عه‌ره‌بی یان هه‌ر زمانێکی‌تر که‌م بایخ بێت یان ئێمه‌خۆمان به‌زیاتر بزانین؛ مه‌به‌ستی من لێرهئهوهیهکهئهگهر وێنه‌ی زمانه‌کانیتر لێره‌دا باس بکه‌ین و بیانخهینهبهر شرۆڤه‌کردن و له‌ته‌ک زبانی کوردی‌دا هه‌ڵیانسه‌نگێنین بۆمان ده‌رده‌که‌وێت کهلههنێک بارهوهوهک: له‌وانیتر له‌ڕووی '' شوێن، مێژوو- ده‌نگ، واژه، ڕسته، هونه‌ر، ئه‌ده‌ب، دهوهڵهمهنتر نه‌بووبێ، که‌متر نه‌بووه. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م به‌رچاو ڕوونیهم چه‌ندین هێما و ئاماژهههن که‌ده‌توانن ئه‌وه‌بسه‌لمێنن؛
مامۆستا ' هه‌ژار' ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر بیستت که '' وشتر'' به‌عه‌ره‌بی سه‌د ناوی هه‌س و ناوی '' شێر'' له‌سه‌ت و مهتیش تێپه‌ڕ ئه‌کات، ته‌نانه‌ت مام '' گورگ و رێویش'' هه‌ر یه‌ک خاوه‌نی چه‌ند نێوی جودا جودایه، لات وا نه‌بێ هه‌ر عه‌ره‌بێ که‌توشی بێیت، ئه‌م ناوانهگشت ده‌زانێ.؛ بۆ نمونهناوی شێر له‌نێو عه‌ره‌بی نه‌خوێنده‌واری عێراقی سه‌بع، نه‌بێ چیتر نییه. تۆ هه‌زار ساڵ لایان بێژه: ' ئه‌سه‌د، حه‌یده‌ر، له‌یس، ههیسهر، سارم، زرعام، زهیغهم،نهههام، قهسوره، هوزهبهر، ههرسهم، ههترهک، ئوسامه، غزهنفهر، ده‌رباس، هه‌رماس، غادی، زه‌نبه‌ر، فه‌رناس، ههرراس، هه‌ریت، ئهبوخومهییس، بۆشبیل، و ده‌یان شیلهوبیلهی تریش- کهلهقهم و کۆنیهو ناون، بۆ ئاغا ڕووته‌ڵه‌ی جه‌نگه‌ڵ- واده‌زانێ تۆ بریشکهدهکرمێنی و نازانێ باسی شێری بۆ ده‌که‌ی تا بترسێت.... .''
منیش ئێژم کهکوردیش به‌پێی شوێن و هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیا‌و زاراوهجۆراوجۆرهکانیهوه، بۆ هه‌ر ناوێک خاوه‌نی چه‌ندین جۆر وشه‌ن، و هه‌ر به‌شێک به‌جۆرێک ده‌یخوێنێته‌وه‌و لێی تێده‌گات. نامه‌وێ بهنمونهکوردییهکان باسهکهدرێژتر بکه‌م، به‌ڵام وه‌ک ئهوهکههندێک ئاشناییم به‌زمانی فارسی یهوهههیه، و بۆ پاڵپشتی لهبۆچونهکهم کهپێموایهکوردیش دوای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیانه‌ی که‌به‌ر خۆی و خاک و نیشتمان و به‌تایبه‌ت زمانی‌دا هاتوو ده‌توانم چه‌ند جۆر له‌و وشه و '' ئیستلاح'' و نمونانهبێنمهوهکهلهزمانی کوردی‌دا هه‌ن له‌زمانی فارسی‌دا به‌هیج جۆرێک نین یان ناتوانن هاوشێوه‌ی به‌فارسی بۆ بدۆزنه‌وه. به‌داوای لێبوردن له‌به‌کار هێنانی هنێک ناوی دوور له‌باو وه‌ک ئیستلاح و وشهچهند نمونهباس ده‌که‌م:
به‌زاراوه‌ی '' کرماشانی'' ئویشن: (ئه‌ڕای یه‌ی پوت نه‌وت چمهدارا)، یان: وشه‌ی (گه‌ماڵ)، یان '' ڕامکه، ماڕکه'' هێلکهیهکهکهبۆ مریشک داده‌نرێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر جار و له‌شوێنێک هێلکه‌که‌ی فري نه‌داو سه‌رگه‌ردان نه‌بیت و بتوانێت له‌ده‌وری یه‌ک دایان بکات ئه‌و هێلکهیهکهبهکوردی ناوی هه‌یه‌و وه‌ک له‌سه‌ره‌وه‌باسم کرد '' ڕامکه- ماڕکه'' و لهوانهشهبهزاراوهکانیتری کوردی ناویتری بێت به‌ڵام ئهمهلهفارسیدا ده‌س ناکه‌وێت. یان ئه‌و جۆرهئیستلاحهیان نییه'.
یان ژماره‌ی فارسی به‌شی زۆری نادروستن وه‌ک: کورد ده‌ڵێ '' دوو سه‌د ؛ به‌فارسی '' دویست'' ئێژن، که‌هیج مانا نادات! وه به سێسه‌د، فارس ده‌ڵێن؛ '' سیسه‌د" بهواتایهسی دانهسهد کهدهبێتهسێ هه‌زار!! ..... هتد.
ئهمهلهکاتێکدایهکهئهو زمانهفارسییهههرچهند له‌لایه‌ن چه‌ند ئیمپراتۆرهوهتێکددراو شێوێندرا، به‌ڵام دیسان که‌زیندو کرایه‌و بوو به‌زمانی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ت له‌ئێران؛ ئیستاش به‌شێکی هه‌ره‌زۆری له‌وشه‌ی عه‌ره‌بی پێکهاتووه‌و هه‌روه‌ها پڕهلهوشهی بیانی هه‌ر له یونانی، ئینگلیزی، فه‌رانسی، ڕوسی، هندی، کوردی، تورکی، و زۆر زمانیتر که‌ئه‌مڕۆ کراون به‌موڵکی فارسی زوانان و بێشهرمانهپێی ده‌ئاخڤن و هیچیش بۆیان نامۆ و که‌مهێنانی نییه. هه‌رچه‌ند '' حسن عمید له‌پێشه‌کی فه‌رهه‌نگه فاسیهکهیدا زۆر ڕه‌خنه‌ی له‌زمانی فارسی هه‌یه‌و پێی وایهپڕن له‌که‌م و کورتی به‌ڵام دیسان یه‌کێک لهزمانهههرهزیندووهکانی جیهانه.
مامۆستا هه‌ژار وته‌نی: '' تازههندێک وشهکهلهزمانهکانیترهوههاتوونهتهناو زمانی کوردییهوهبهتایبهت، شاڵ و مێزه‌ر و جامانه‌یان پێچاووهتهوهو کڵاش و ڕا‌نک و چوخهی مه‌ره‌زی هه‌ورامانیان له‌به‌ر کردووه‌و بوون به‌ماڵی کورد''.
لهلایترهوههندێک وشهههن وه‌ک: مه‌لا، شێخ، سه‌یید، شه‌خس، هه‌ج، زه‌کات، خه‌یر، سه‌رفتره،...هتد، یان ده‌فته‌ر قه‌ڵه‌م که‌گه‌ر تێنوس و پێنوسی بۆ دابنێیت دیسان پرسیار دێت و ده‌ڵێین یانی چی و هه‌رده‌بێ هه‌ژار وته‌نی، بێژی ده‌فته‌رو قه‌ڵه‌م مه‌به‌ستمه.
له‌کۆتایی دا ئێژم و پێشم وایهکهئهمجۆرهباسانهوهک هه‌ویری زۆر ئاو زۆر هه‌ڵده‌گرێت و باسێکی چڕوپڕو زانستیانه‌و به‌ڵگه‌ی به‌هێزتری ده‌وێ بۆ سه‌لماندنی له‌و جۆرهباسانه. ته‌نیا ویستم هندێک باس بووروژێنم سه‌باره‌ت به‌زمانی کوردی و ئه‌و جیاوازیانه‌ی که‌له‌زمانی کوردی و زمانهکایتر هه‌یه‌و به‌تایبه‌ت وێڕای هه‌وڵی پاکتاو کردنی، بهخۆشییهوهلهزمانهکانیتری ده‌وروبه‌ری که‌می نه‌هێناوه و وا خهریکهلهڕێگای دڵسۆزانی نهتهوهکهمانهگهشه و نه‌شه‌ی پێده‌درێ. کهئهمهجێگای خۆشحاڵییه.
له‌م باسهپچڕاو و کورته‌یه‌دا ماوهبێژم: با به‌رده‌وام سوپاس و رێز‌و قه‌درزانی هه‌بێت بۆ مامۆستایانی وه‌ک: '' شێخ محه‌مه‌دی خاڵ، هه‌ژار موکریانی، گیوی موکریانی، مه‌ردۆخ کوردستانی، .... هتد که‌لێره‌دا ناویان نه‌هاتوون.
ئه‌مه‌هیچ له‌و پیر و به‌ساڵا چوو و کهسایهتییههونهری و ئه‌ده‌بی و شاعیرانه‌مان که‌م ناکاتهوهکهبهردهوام وه‌ک له‌پێشدا باسم کردن هه‌رکام خزمه‌تی وشه و وێژه‌و ڕسته و وه‌زن و قافییه و به‌ند و باوی کوردی‌یان پاراستووه و له‌نه‌مان ڕزگاریان کردووه و نهوهبهنهوهگهیاندوویانهئهم ده‌وره. بێگومان ڕۆشنبیران و پسپۆڕانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌گه‌ر به‌هاوکاری و به هێمنی پێکه‌وه‌کار بکه‌ن و هاوده‌ستی و هاوبیری بکه‌ن بهیهکهوهههر به‌شه و له‌بواره‌کانی خۆیاندا فه‌رهه‌نگێکی کامڵ و شامڵ و پڕ له‌و وشه و نمونههجوانانهی کهلهکون و قوژبنه‌کانی کوردستان و له‌ئاگردانی هه‌ر ماڵێکی کورد و دێی و شار‌و شارۆچکه‌یه‌کی کوردی‌دا ماونه‌ته‌وه،وه‌ر بگرن و کۆیان بکهنهوهکهئیتر وه‌ک ئه‌و هه‌موو وشه و چیرۆک و بهسهرهاتهجوانانهکهبهزمانی ڕه‌وانی کوردی له‌سه‌رده‌مانی خۆیاندا باس کراون و بهداخهوهبارو دۆخی نوسینه‌وه و ههڵگرترن نه‌بووه و نهتوانڕاوهله فه‌وتاون ڕزگار بن و ئیستا ئاسه‌واریشیان نه‌ماوه!
تێبینی: هه‌موو زاراوهکوردیهکان وه‌ک یه‌ک جوانن و ڕه‌سه‌ن و هه‌رکام له‌ناوچه‌و سنوری خۆیاندا شیرینن و ده‌کرێ وه‌ک زمانی ستاندارد له‌و به‌شه‌ی خۆیدا به‌کار بهێنرێت، چونکی هه‌ر به‌شه‌و زاراواه‌ی خۆی به‌باشتر ده‌زانێ و باوه‌ڕناکه‌م ئیزن بدات وه‌ک زاراوه‌ی لاوه‌کی سه‌یری بکرێت. بۆ نمونهگهر کار له‌سه‌ر 4-5 زاراوه‌ی ئه‌سڵی وه‌ک: که‌ڵهوڕ، گۆران، کرمانج خوارو '' سۆران'' کرمانج ژووروو '' کرمانج، زازاک، بکرێ، ئهمهبێجگهلهزمانی له‌کی و لوڕی و... که‌بێگومان و به‌پێی قسه‌ی نوسه‌رانی بیانیش، شاخهیهکن له‌زمانی کوردی، کارێکی باشه‌و هه‌رکام له‌لای خۆیانهوهگهشهی پێبدرێت و کار بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی وشهجۆراوجۆرهکان له‌هه‌موو ناوچه‌کان بکرێت له‌چه‌ندین به‌رگدا به‌به‌ڵگه‌و نمونه‌و تێبینیهکانهوهبنوسرێت و هه‌وڵ بدرێت مێژوو هاتنی وشهوکهو به‌شی زۆری بیژهرانی باس بکرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌بکرێت و دواتر ڕێزمانی کوردی به‌ته‌واوی ڕێکبخرێت و بکهوێتهقاڵبی وتنه‌وه‌ی زانستیانهوهئهو کات ده‌توانین بێژین که‌زمانی کوردی ئیتر له‌فه‌وتان رزگار بووه، و نوسه‌ر و مامۆستا‌و بێژه‌رانی ڕێزمانی، هه‌ر له '' وشهدهنگدار و بێده‌نگه‌کان، ڕسته، ده‌سته‌واژه، ناو، ڕاناو، ئاوه‌ڵناو، کار، ئاوه‌ڵکار، لێکدراو، بزوێن، بزرۆکه، و...هتد، هه‌م لهوتنهوه و هه‌م لهداڕشتنهوهبۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌و نه‌سڵی نوێ گرفتیان نابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست