کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاوارێک بۆ گردی گه‌نده‌ڵ تۆقێن.

Thursday, 26/02/2009, 12:00


هۆ گرده‌که‌ی گه‌نده‌ڵ تۆقێن هه‌تاکو که‌ی وا بێده‌نگی‌و ڕاناپه‌ڕیت؟ هه‌رچی غه‌مو ڕقو کینه‌ی چه‌ماوه‌ره له‌ژێر ڕه‌گی دار سنه‌وبه‌ره‌کانتا کۆبۆته‌وه‌و چاوه‌ڕوانن تا زوڕنای ڕاپه‌ڕین بژه‌نیت!.
چاوه‌ڕوانن کورسی دزو خۆپه‌رستان به‌سه‌ر سه‌ری تاوانیاندا تێک بشکێنیت!. چاوه‌ڕوانن قفڵی ده‌رگای زۆرو سته‌م له‌ ڕه‌گه‌وه‌ بترازێنیت!. هه‌ر تروسکاییه‌ک به‌دی بکرێت بۆ ئه‌م گه‌له‌ بورکانی ژێر ئه‌و گرده‌یه‌ . هه‌ر هه‌موو گه‌ل چاوه‌ڕێیه‌ گڕی بورکانی ئه‌و گرده‌ سه‌رده‌رکات‌و وه‌ک پشکۆیه‌کی ئاگرین تاکه‌ تاکه‌ی ئه‌م دزو گه‌نده‌ڵانه‌ی کوردستان بسوتێنیت.
ته‌نها ئومێد ئه‌و گرده‌یه‌ میلله‌ته‌که‌م له‌ نه‌هامه‌ت ڕزگار کات‌و له‌ ژێر ده‌ستی ئه‌م دزه‌ به‌ ناو شۆرش گێڕانه‌ ده‌ر بهێنێت.
هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی گه‌نده‌ڵن له‌ دوره‌وه‌ هه‌ر وه‌ک گورگی برسی ده‌می ڕه‌شیان به‌ره‌و ڕوی گردی گه‌نده‌ڵ تۆقێن کردۆته‌وه‌ تا مه‌زرۆی تاڵان کردن‌و له‌ ناو بردنی ئه‌و چه‌ند سنه‌و به‌ره‌ سه‌وزه‌ن که‌ دوا ئاوات‌و خوازگه‌ی گه‌لێکه‌‌ ده‌یانه‌وێت ناخی ئه‌وانیش وه‌ک خۆیان گڵاو بکه‌ن.

هۆ گرده‌که‌ی گه‌نده‌ڵ تۆقێن ئێمه‌ی هه‌ژاران ده‌زانین که‌ چه‌ند سامت زۆره‌ ناودڵی مافیاکاندا تۆ بێ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێک بێنیت بۆ ڕاپه‌ڕین گه‌نده‌ڵه‌کان هه‌ر هه‌مویان تۆقیون. که‌ شه‌و دادێت ماڵ به‌ماڵی سلێمانی چاوه‌ڕوانن له‌و گرده‌وه‌ هه‌روه‌ک جاران پێشمه‌رگه‌ی سه‌رو گوێلاک خۆڵاوی بێنه‌ خوارێو ڕزگاریان که‌ن له‌م ئازاره‌ی که‌ له‌ده‌ستی به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵ که‌ دیبینن.

به‌سه‌ ستی به‌سه‌ تاکه‌ی بێده‌نگی ده‌وه‌رنه‌ جواب هه‌رچی خه‌ڵکی ڕه‌ش‌و روته‌ هه‌رچی که‌سو کاری شه‌هیدانه‌‌ هه‌رچی ڕۆله‌ی ڕه‌نجده‌رانه‌ ته‌نها ئومێدیان ئێوه‌یه‌ ڕزگاریان که‌ن له‌ زوڵم‌و زۆر، با یه‌که‌م هه‌نگاو له‌ تۆوه‌ بێت ئه‌وانی تر ئێمه‌ش هه‌موو وه‌کو جاران خۆمان ماڵمان که‌سوکارمان ده‌خه‌ینه‌ خزمه‌ت گه‌له‌وه‌و ده‌ست له‌ ناو ده‌ست ئه‌م جاره‌یان راپه‌ڕین به‌سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ دزو‌ گه‌نده‌ڵه‌ی وه‌ک مۆته‌که‌ بینه‌ قاقای ئه‌م گه‌له‌ هه‌ژاره‌یان گرتووه‌،!!
که‌وتونه‌ته‌ به‌تاڵان بردنی خاک‌و خۆڵی کوردستان‌و ڕازیش نابن که‌ هیچ که‌سێک به‌ ‌ته‌نها وشه‌یه‌کیش ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت‌و پێیان بڵێت.
ئه‌ی دزیینه‌ ئه‌ی گه‌نده‌ڵینه‌ میلله‌ت خه‌بات و شۆڕشی کرد بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ دزی بکه‌ن؟
داوێن پیسی بکه‌ن؟
ووڵات وێران بکه‌ن؟
خۆ به‌خویی‌و بنه‌ماڵه‌ گه‌ رێتی بکه‌ن؟
میلله‌ت که‌ هاته‌ تینی خۆتان باش ده‌زانن چیان به‌ ئه‌منه‌ سوره‌که‌ کرد له‌وه‌شخراپتر به‌ ئێوه‌ش ده‌که‌ن هه‌ر ئه‌وه‌ مابو گۆشتی ئه‌و تاوانبارانه‌ بخۆن برواتان بێت له‌ ناو بردنی ئێوه‌ش زۆر نزیکه‌‌و له‌وان خراپتریشتان لێ ده‌کرێت که‌ کار له‌ کار ترزا ئه‌وه‌ی جه‌بانو ترسنۆکیش بێت له‌ به‌رامبه‌ر ئێوه‌ی گه‌نده‌ڵدا ده‌بێت به‌ کئرێکی ئازا.
با ئه‌و کاته‌ کاسه‌ لێسه‌کانتان بتوانن خۆیان بگرن له‌به‌رده‌م بورکانی ڕقی میلله‌تدا
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌مێکیش ویژدانی مرۆیتان هه‌یه‌ ئه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان ئه‌ی که‌سوکاری شه‌هیدان‌و ئه‌نفال کراوه‌کان ئه‌ی خه‌ڵکی سه‌به‌رزو به‌شه‌ره‌فی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید غیره‌ت بتان گرێت با هه‌مومان به‌یه‌ک بڕوا به‌یه‌ک هه‌ڵمه‌ت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ خائینه‌ی کوردستان بگۆڕین بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی یه‌کسانی‌و دیموکراسی‌و یاسایی چیتر ڕێگه‌ نه‌ده‌ین خه‌ڵکانی مافیاو به‌رژه‌وه‌ند په‌رست ڕابه‌رایه‌تیمان بکات‌و بازرگانی به‌ خوێنی ڕۆڵه‌کانمانه‌وه‌ بکات.

ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ش پیشکه‌ش بێت به‌ گیانی پیسی دزو گه‌نده‌ڵه‌کان.

ن. ف. ک
25/2/2009
سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە