بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی، ده‌یانه‌وێت (پیرمام) له کوردی سۆرانی پاک بکه‌نه‌وه
Monday, 05/09/2011, 12:00
ماوه‌یه‌که ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که حوکومه‌تی هه‌رێم به نیازه تونێلێک هه‌ڵبکه‌نێ که چیای پیرمام به ته‌واوه‌تی ده‌بڕێ. واته به بیری خۆیان که ئاسانکاری بۆ خه‌ڵک ده‌که‌ن، ئه‌مه کارێکی دڵخۆشکه‌رانه‌یه که حوکومه‌ت شتێکی ئا له‌و بابه‌تانه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵک به‌ڵام، ئایه که‌س بیری کردۆته‌وه له ئامانجی سه‌ره‌کی دروستکردنی ئه‌م تونێڵه؟ لای هه‌موان ئاشکرایه ئه وانه‌ی سه‌ردانی هاوینه هه‌واره‌کانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر ده‌که‌ن به ڕێگای هه‌ولێر-پیرمام، که که ده‌بێ دوو خاڵی پشکنین ببڕن (یه‌کێکیان له سه‌ره‌تای چوونه ناوه‌وه‌ی هاوینه هه‌واری پیرمام (سڵاحه‌دین) و ئه‌وی تریان له کۆتایی هاوینه ههوارهکهیه). ئه‌م خاڵی پشکنینانه وه‌کو ئه‌وه‌ی که له شارهێک بۆ شارێکی‌تر بڕۆی وایه بگره زۆر توندتر مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن. بگه‌رێینه‌وه بۆ ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که، له حاڵی ئێستادا باشێک له هاوینه هه‌واری پیرمام داگیرکراوه له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌وه که پێی ده گوترێ (سه‌ری ڕه‌ش) به‌ڵام له به‌رئه‌وه‌ی که ئه‌وانیش پێویستیان به پارچه زه‌وی زۆرتر هه‌یه وه ئه‌وه‌نده‌ی که له سه‌ری ڕه‌ش هه یه که‌مه چونکه چه‌ند ساڵێکه زاوزێیان کردوه بۆیه منداله‌کانیشیان پێوه‌ستیان به به پارک و ڤێلای سه‌ربه خۆههیه. ئیدی سه‌رتان نه ئێشێنم، ئه‌وان بیریان له وه کردۆته‌وه که منداڵه‌کانیشیان هه‌ر له نزیکی خۆیان بێت هه‌ڵساون به داڕێشتنی پلانێکی تۆکمه بۆ داگیرکردنی بهشهکهتری هاوینه هه‌واری پیرمام. سه‌ره‌تا هه‌ڵساون به کڕینی خانوو له خه‌ڵکه بێگانه‌کان (سۆرانیه‌کان)، له سه‌ر زاری که سێکی دانشتوی هاوینه هه‌واری پیرمام که گوایه ئه‌م پیلانه له ئارادایه. ورده ورده هاوینه هه‌واری پیرمام له خه‌ڵکه سۆرانیه که پاک ده‌که‌نه‌وه وه کوو پیلانی ئیسڕائیلیه‌کان که کردیان له به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی فه‌ڵه‌ستین. پیلانی دووه‌میان دروستکردنی تونێڵێکه که به ژێر چیاکه ده‌ڕوات ئیدی له ڕێگای میدیاکانه‌وه هه‌ڵده‌ستن به نیشاندانی ئه‌وه‌ی که بۆ خزمه‌تی خه‌ڵکه‌که و خۆشکردنی هاتوچۆ بۆ هاوینه هه‌واره‌کان تونێڵیان بۆ دروست کردون، خه‌ڵکه بهستهزمانکهش چه‌پڵه یان بۆ لێده‌ده‌ن و سوپاسیان ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی بیرله‌وه بکه‌نه‌وه که پیرمامیش هاوینه هه‌واره!. پاش ئه‌وه‌ی که ناوچه‌که پاک ده‌کرێته‌وه له خه‌ڵکه سۆرانیه‌که و تونێڵه که دروست ده‌کرێ ئیدی که سێک بۆی نیه سه‌ردانی هاوینه هه واری پیرمام بکات جارێکی تر هه‌ر وه‌کو ئێستا که‌س بۆی نیه سه‌ردانی سه‌ری ڕه‌ش بکات. خۆ دروستکردنی تونێڵ و خۆشکردنی ڕێگا شتێکی جوان و به سوده به‌ڵام با ئه‌م خه‌ڵکه باش بزانێ که ئه‌گه‌ر هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک سود و قازانجی سه‌ره‌کی بۆ خۆیان نه‌بێت بۆ خه‌ڵکی دروستناکه‌ن و دانامه‌زرێنن ئیدی ئه م سوده پاره بێت یان شتێکی تر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست