حکومه‌تی دڕنده‌ی ئێران گوڵه‌کان هه‌ڵده‌واسێ
Sunday, 20/12/2009, 12:00
سزای له سێداره‌دان یه‌کێکه له‌و سزا باو و زه‌قانه‌ی که حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران په‌یڕه‌وی ده‌کات به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به کورده‌کانی ئه‌م ووڵاته به پاساوی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به چالاکییه سیاسیه‌کان وداواکردنی مافه ڕه‌واکانی خۆیان که ئه‌مه مافی هه‌موو تاکێکه له کۆمه‌ڵگه‌دا ، به پێی ئاماره‌کان ساڵانه رێژه‌یه‌کی زۆر له دانیشتوانی ئه‌م ووڵاته سزای له سێداره‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێ، بێگومان ئه‌م جۆره سزایه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی پڕه‌نسیپه‌کانی مافی مرۆڤه و پێشلکاریه به‌رامبه‌ر به مرۆڤه‌کانی ئه‌م ووڵاته، هه‌ر له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ند که‌سێک بونه قوربانی ئه‌م سزایه نا دادپه‌روه‌ره و چه‌ند که‌سێکی تریش له ژووره تاکه‌که‌سیه‌کاندا چاوه‌ڕوانی جێ به‌جێکردنی ئه‌م سزایه‌ن دیارترینیان (زه‌ینه‌ب جه‌لالیان)ه که به‌داخه‌وه هیچ رێکخراوێکی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ورێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ تا ئه‌م چرکه ساته‌ش به هانای ئه‌م سزادراوه بێتاوانه نه‌هاتوون. هه‌رچه‌نده ئێمه ته‌واو دژی ئه‌م سزایه‌ین و ئیدانه‌ی ئه‌م جۆره یاسایه‌ش ده‌که‌ین له هه‌ر ووڵاتێکی دونیا په‌یڕه‌و بکرێت..ئه‌وه‌ی زیاتر بووه هۆکاری ئه‌م نوسینه‌م و نه‌متوانی له‌ئاست ئه‌م تاوانه بێده‌نگ بم له سێداره‌دانی موسلیح زه‌مانی دڵدار و عاشق بوو.. ئه‌و گه‌نجه‌ی به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ کچێکی به‌دبه‌خت که دواجار له‌دوای ماچێکی ته‌ڕی ماڵئاویی له‌ده‌ره‌وه‌ی شار له‌گه‌ڵ دڵداره‌که‌ی ده‌ستگیر ده‌کرێ و دوای دانیشتنی دادگایه‌کی نادادپه‌روه‌رانه و کوێر و دوواکه‌وتوو ڕاپێچی ژێر په‌تی سێداره ده‌کرێ و له‌خاچ ده‌درێ!!
بێگومان له‌خاچدانی موسلیح زه‌مانی به‌ڵگه‌یه‌کی هه‌ره ڕوونه بۆ دواکه‌وتوویی و دڕنده‌یی حکومه‌تی ئێران، ئه‌و وڵاته‌ی هه‌موو شتێک لێی قه‌ده‌غه‌یه ته‌نانه‌ت عه‌شقیش!!
ده‌سه‌ڵاتێک که تا ئێستا باوه‌ڕی به عه‌شق و خۆشه‌ویستی و مافه‌کانی مرۆڤ نیه و شوره‌ی به‌رلین له‌نێوان لێوه‌کان دروست ده‌کا و خونچه‌کان سه‌راوژێر ده‌خاته سه‌ر زه‌وی..
ده‌سه‌ڵاتێک که به‌های په‌تێک له مرۆڤ به به‌رزتر ده‌نرخێنێ
ده‌سه‌ڵاتێک که تا ئێستا عه‌شق به‌تاون ده‌زانێ و تاوان به ڕه‌وا ده‌بینێ
ده‌سه‌ڵاتێک که تائێستا له‌هه‌موو لایه‌ک نه‌فره‌تی لێ ده‌کرێ ته‌نانه‌ت دار و په‌ت و تڕافک لایته‌کانی سه‌ر شه‌قامیش نه‌فره‌تی ده‌که‌ن!! بێ گوێدانه هیچ بنه‌مایه‌ک که‌وتۆته کوشتن و له‌ناوبردنی رۆڵه‌کانی کورد، که هه‌موو ئه‌وانه‌ش به فه‌رمانی چه‌ند که‌سێکی ریشداری چڵکن په‌یڕه‌و ده‌کرێ..
نازانم ئه‌م ووڵاته ئیسلامیه له ژێر ڕۆشنایی کامه ئایه‌تی قورئاندا ئه‌م جۆره سزایانه به‌سه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه بێ تاونه ده‌سه‌پێنێ؟ ئاخر له هه‌موو دێره‌کانی قورئانیشا ناڵێ که‌سێکی خوار هه‌ژده ساڵ ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی کرد ده‌بێ له‌دار بدرێت ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێکدا په‌یوه‌ندییه‌که گه‌یشتبێته راده‌ی سێکسی چونکه له یه‌ک حاڵه‌ت ده‌بێ کوشتنی لێ بکه‌وێته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا خێزاندار بوون و له‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵیش دا بوون ئه‌مه به پێی ئایه‌ته‌کانی قورئان. که‌چی ده‌سه‌ڵاتی تووندڕه‌وی کۆماری ئیسلامی ئێران بێ گوێدانه ئایه‌ته‌کانی قورئان و به‌نده‌کانی مافی مرۆڤ،به‌و په‌ڕی دیکتاتۆریانه هه‌ڵده‌ستێ به سزادان و له‌ناو بردنی ئه‌م خه‌ڵکه بێتاوانه، بۆیه ده‌بێ گه‌لی ئێران و به‌تایبه‌تی پارته کوردییه‌کانی ئێران شۆرشێکی نوێ ده‌ستپێبکه‌ن دژی ئه‌م کاره نامرۆڤایه‌تیه و هه‌موو خه‌ڵکێک به‌شداری ئه‌م شۆرشه‌بکات چونکه هه‌ڵنه‌کردنی شۆرش دواجار ئیستیغلالکردنی خه‌ڵکه وتا وای لێدێت له‌سه‌ر سه‌یرکردنی ئافره‌تێک پیاوێک له‌سێداره ده‌درێت که‌ئه‌مه‌ش زوڵمێکی زۆره له خه‌ڵک ده‌کرێ و به‌تایبه‌تی کورده‌کانی ئه‌م ووڵاته..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست