ئه‌وکاته‌ی یاسا هیچ به‌هایه‌کی نامێنێ پۆلیسێک له‌خوێندا ده‌گه‌وزێ له‌کوردستان که‌س له‌یاسا به‌رزتر نیه؟‌.... تڕڕڕڕحێو بۆ سه‌رۆکی ته

Tuesday, 15/12/2009, 12:00


ئێواره‌ی دوێنێ له‌به‌رده‌م نیوستی له‌شاری هه‌ولێر وای ئه‌وه‌ی کوڕی زه‌عیم عه‌لی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و وه‌زیری پێشووی پێشمه‌رگه‌ ده‌یه‌وێت ئۆتۆمبێله‌ له‌کزێسه‌که‌ی له‌ شوێنێک ربگرێت و راگرتنی له‌م شوێنه‌ش ده‌بێته‌ هۆی رێگه‌گیرانی هاووڵاتیان بۆیه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و پۆلیسانه‌ی که‌ ده‌وامیان له‌وێیه‌ ئاگادار ده‌کرێته‌وه‌ که‌ نابێ ئۆتۆمبێله‌که‌ی له‌م شوێنه‌ رابگرێت و ئه‌م شوێنه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌میش سووڕده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئۆتۆمبێله‌که‌ی هه‌ر ده‌بێت رابگرێت چونکه‌ به‌ بۆچوونی ئه‌و جه‌نابیان کوڕی (زه‌عیم عه‌لی)یه‌ و هیچ یاسایه‌ک نیه‌ رێگربێت بۆیه‌ خۆی له‌ یاسا به‌ گه‌وره‌تر ده‌زانی بێگومان په‌ندێک هه‌یه‌ ده‌ڵێ گه‌وره‌ ئاو ده‌رژێنی و بچووک پێی لێ ده‌خشێنی ئه‌ویش وه‌کو باوکه‌ داوێن پیسه‌که‌ی بێ گوێدانه‌ هیچ ره‌وشتێک و رێزگرتنێک وویزه‌که‌ی ده‌رده‌هێنێ و به‌و په‌ڕی وه‌حشیانه‌ ته‌قه‌ له‌ پۆلیسه‌کان ده‌کات و له‌ ئه‌نجامدا دوو له‌ پۆلیسه‌کان زامدار ده‌کات و سواری ئۆتۆمبێله‌که‌ی ده‌بێ و ده‌ڕوا. ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا رۆژنیه‌ گوێجکه‌کانمان که‌ڕ نه‌که‌ن به‌ دروشمی (له‌ کوردستان که‌س له‌یاسا به‌رزترنیه‌) که‌چی کوڕی ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی که‌ دڵنیایه‌ له‌وه‌ی یاسا هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵدا ناکات بۆیه‌ ‌ ده‌بێته‌ پێشڵکاری یاسا چونکه‌ نموونه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و تاوانباره‌مان زۆره‌ و ده‌سه‌ڵات داڵده‌ی داون وه‌کو ئه‌و دوو گه‌نجه‌ی پارساڵ له‌ هۆتێلی چواچرا دوو که‌سی بێ تاوانیان کوشت و کاتێ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس ویستی ده‌ستگیریان بکات بۆخۆی ده‌ستگیرکرا بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر هه‌ڵه‌ی وا نه‌کات کوڕی شه‌ریکێکی خۆیان یان به‌رپرسێک ده‌ستگیربکات!! مه‌گه‌ر هه‌ولێر شارێکی کوردستانی نه‌بێت و سه‌رکرده‌ دز و جه‌رده‌کان ئه‌ویشیان وه‌کو که‌رکوکی ئاوه‌ڵزاوا فرۆشتبێ به‌ دایکی بووک!!
له‌کاتێکدا ئه‌م پۆلیسانه‌‌ بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان ئاماده‌ن به‌ رۆژ و شه‌و منداڵ و خێزانه‌کانیان جێ بهێڵن بۆ ئه‌وه‌ی رێگربن له‌به‌رده‌م پێشڵکاریه‌کانی یاسا.... ده‌ستت بشكێ ده‌ستت بڕزێ.. ڕێگه‌ی راستت کێوی قافی پڕ هه‌ڵدێربێ..هه‌ی کرم له‌گۆشتت بدا، شێرپه‌نجه‌ به‌ خوێنت فێربێ.! ئه‌م ووڵاته‌ تا خاوه‌نی بۆیاغی سه‌ر سمێڵی باوکه‌ شه‌رواڵ پیسه‌که‌ت و مه‌زڕه‌عه‌ی فیڕعه‌ونه‌ دۆخین به‌ده‌سته‌کان و لێسانه‌وه‌ی شامپانیای ناو گه‌ڵی خانزاده‌کانی میری سۆران وزیڕه‌ زیڕی شه‌وی سوری ئایشه‌شان وپاره‌و پوڵی بانکه‌کانی هه‌نده‌ران بێ..
ده‌بێ هه‌رده‌م یاسا له‌ ژێر پێی به‌رپرسان و له‌سه‌ر سه‌ری هه‌ژاران بێ. ده‌بێ هه‌روا به‌ ئومێدی فرۆی چه‌وری به‌رخه‌نێربین.. چاو له‌هێلکه‌ی دوو زه‌ردێنه‌ی که‌له‌شێربین!!
بۆیه‌ لێره‌دا داوا له‌هه‌موو هاووڵاتیه‌ک ده‌که‌م که‌ بێده‌نگ نه‌بن له‌ئاست ئه‌م تاوانه‌ نامرۆڤایه‌تیه‌ چونکه‌ دواجار ئه‌م پۆلیسانه‌ بۆ پاراستنی گیان ئێمه‌ گیانی خۆیان فیدا ده‌که‌ن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە