وریابن، ئەمانە رۆژنامەنوس نین

Saturday, 24/10/2009, 12:00


هەندێک خەڵک هاتونەتە نێو کایە جۆراوجۆرەکانی راگەیاندن و خۆیان وەک نوسەر و رۆژنامەنوسی پێناسە دەکەن و لەژێرەوەش سەرقاڵی بازرگانی و ملشکاندنی رۆژنامەنوسە پرۆڤیشناڵ و بێ لایەنەکان و هەموو جۆرە رێگایەکیان گرتۆتەبەر بۆ ئەوەی ئەو دەنگانە لەناو ببەن کە رووبەڕووی دەسەڵات و گەندەڵی دەبنەوە، ئەوانەی پێنوسەکانیان خستۆتە خزمەت
دەنگی میللەت.
دەمەوێ لە رێگای ئەم نامەیەوە ئەو کەسانەتان پێ بناسێنم چونکە هەست دەکەین ئەمانە بوونەتە مەترسیەکی گەورە و لەوانەشە ببێتە هۆکاری لە ناوچوونی راگەیاندنی ئازاد، شەخسەکانیش بە شوێن و ناونیشانیانەوە بڵاو دەکەینەوە:
1- بێستون نوری: سەرنووسەری ئێستای سڤیل، پێشتر لە هەڵبون بوو، پێشتریش لە جەماوەر بوو، ئەم کابرایە لە رێگای هێمن هەورامیەوە رێگەی بۆ خۆش دەکرێت و چەندین کاری سیخوڕی گەورەی ئەنجامداوە.
2- هاو دەنگ فاروق: پێشتر لەبەر دزی کردن لە سەتەلایتی کوردستان دەرکرا و ئێستا لە رۆژنامەی هەولێرە و سەرۆ قادر پشتگیری دەکات و پارەیەکی باشیان خستۆتە بەردەستی بۆ کاری چەواشەکاری.
3- چۆمان هیوا: ئێستا لە دەنگی کوردستانە، بەڵام ئێستا لە هەمان شوێن سەرپەرشتی ماڵپەڕی(ئێستا) دەکات بە هاوکاری سەرۆ قادر و ئەم ماڵپەرەش تەماشای بکەن تێدەگەن چۆن.
4- کاروان محمەد سابیر: کادیری یەکێتی قوتابیانی پارتی یە، لاوێکی تابڵێ سەرلێشواوە و هەرجارە و شتێکی بێ زلەت دەنوسێ، بەتایبەتی لە هەولێر ئەم کابرایە لە سەنتەری خامە سەرنووسەری رۆژنامەیەک بوو بەهۆی فەسادی ئەخلاقی و داراییەوە دەرکرا. ئێستا لەگەڵ برادەرەکانیدا کاریان تەنیا رێکلامکردنە بۆ پارتی و چەند بەرپرسێکی پارتی.
5- ئیبراهیم عەباس: لە کوردستان راپۆرتە و خزمی مەسعود ساڵەیی پارتی یە و بۆ لایەنی تێک دانی ئیسلامیەکان دانراوە.
6- اسۆ علی فرج: لە رۆژنامەی خەباتە و برادەری کاروان محمەد سابیرە و وەک جاشێکی چالاک لە نێو پارتی کار دەکات و سەر بە سەرۆ قادرە و لە چەند شوێنک بە بێ شەرمانە بەرگری لە 31 ئابی کردووە.
7- ئامانج سور: لە سلێمانیە و ئێستا سایتی پەیڤ بەڕێوە دەبات و کەسێکی دووڕووی نا رۆشنبیرە و دەیەوێ بە کۆمەڵێک چەمک وانیشان بدات کەسێکی فکرییە.
تکایە بۆتانم باسکرد بۆیە ئاگاتان لێ بێت ئەمانە رۆژنامەنوس نین بەڵکو کەسانێکن کاری سیخوڕی دەکەن وریاتان دەکەینەوە خۆتان بەدوایدا بڕۆن و راستیەکانیش بۆ خەڵک و هاوڵاتیان ئاشکرا بکەن.

هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە