ئه‌م وڵاته پڕه له وه‌زیری داد.. لێوانلێوه له قایمقام!
Sunday, 15/04/2012, 12:00
ڕێبوار كاكه
كاتێك ئه‌دهه‌م بارزانی له خولی دووه‌می په‌رله‌ماندا ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، بیانووه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه گوایه قبووڵی نه‌كردووه له په‌رله‌مانێكدا بێت و له‌گه‌ڵ كه‌سانێكدا دابنشێت كه هاوكاریی رژێمی به‌عسیان كردووه. مه‌به‌ستی ئه‌ویش، شێروانی حه‌یده‌ری ی سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زیری دادی ئێستایه كه له پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفالدا به‌شداریی كردووه. تا ئێره ئاساییه و كه‌س لاریی له‌وه نییه كه زوو یان دره‌نگ، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن كه رۆژێك له‌رۆژان ده‌ستیان به‌خوێنی كورد سوور بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌دهه‌م بارزانی بۆ مێژووی حزبه‌كه‌ی ناگه‌ڕێته‌وه و خۆ له‌و واقیعه نه‌بان ده‌كات كه هه‌ر له‌و حزبه‌دا كه ئه‌و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تییه، به ده‌یان و بگره سه‌دان موسته‌شار و ره‌فیق حیزبیی سه‌رده‌می به‌عسی له‌ناوچوو، پۆستی باڵایان هه‌یه و مانگانه دیوه‌خانانه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو وه‌چه و كوڕ و كوڕه‌زا و نه‌وه‌كانی زۆربه‌شیان یان مودیرعامن یانیش پۆستێكی باڵای حزبی یاخود حكومییان پێدراوه، ئه‌ی خێره ئه‌دهه‌مبارزانی ته‌نها حه‌یده‌ریی كردۆته ئامانج؟
ئه‌و ده‌مه‌ی زانا حه‌مه ساڵحی قایمقامی سلێمانی ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ی ڕابردوو ده‌ڕواته به‌رده‌م دادگای سلێمانی و دواتر له ڕێی هێزێكی سه‌ر به ئاسایشه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئاسایشی گشتی و چه‌ند جارێك له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كێشه‌ی زه‌وی و زار و وه‌رگرتنی به‌رتیل لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت تا دواجار (خۆی ده‌خنكێنێت) یان (ده‌یخنكێنن)، یه‌كێتی نیشتمانی له خۆی ناپرسێت بۆ ته‌نیا زانا كراوه‌ته ئامانج؟ ئه‌ی گوایه نازانێ له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا چه‌ندین كه‌سی وه‌كوو قایمقام به ده‌یان دۆنم زه‌وی و زار و موڵكی گشتییان داگیر كردووه و زۆربه‌شیان موڵكه‌كانیان به ناوی خۆیانه‌وه كردووه؟ خێره ته‌نیا قایمقام به‌ته‌ڵه‌وه بوو؟
من به هه‌موو مانایه‌ك دژی پڕۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال و گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی و داگیركردنی موڵكی خه‌ڵكم و پارێزه‌ری كه‌سیش نیم، به‌ڵام به كورتی ده‌پرسم: ئایا ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه به ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران كه‌سی گه‌نده‌ڵ و ره‌فیق حیزبی و ئه‌نفالچیی تێدا نییه؟ بۆچی ته‌نها ئه‌م و ئه‌و ده‌كرێنه ئامانج؟ به‌ڵێ گه‌لۆ، ئه‌م وڵاته پڕه له وه‌زیری داد، لێوانلێوه له قایمقام!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست