وەزیرى تەندروستى بۆڕاینە وافەرامۆش دەكەى؟
Saturday, 15/08/2009, 12:00
زۆرترین گەندەڵى كە لەساڵى 2009خرانە ڕوو لەوەزارەتى تەندروستى و بەرێوەبەرایەتیەكانى سەربەم وەزارەتە بوون،دیارە دزیەكانى نێو بەڕێوەبەرایەتی گشتى تەنردوستى گەرمیان كە بەهەوڵى گەنجان ئاشكراكراو بەشێك لەم پارەى دزراو گەڕینرایەوە بەبێ سزادانى گەندەڵەكان كەهەرئەم ماوەیە 9ملیۆنى تردزارو كەس نازانێ چى بەسەرهات.بەداخەوەهەمان دیاردەش لەڕاینە ڕووى داوەو ڕۆژیك وەزیر جورئەتى نەبوو بڵیت كێ دزى و كێ كردى دەبێت گومان دروست بكەین كە ئەم بێ دەنگیە بۆدیارنەمانى 28ملیۆن دینار لەم بەڕوەبەرایەتیە لەماوەیەكى كەم بۆ؟دیارنەمانى چەندین ئامێرى مختەبەرى بۆ؟دیارنەمانى هەزاران لیتر بانزین و وسڵ بۆ؟ئەبێ ئێمە ئەم پرسیارە لە وەزیرى تەنردوستى كەین یا لەمەڵبەندى 8یالەقائیمقامى ڕانیەیا لە د.ئومێدى بەڕێوەبەر ئەمە مەتەڵیكە رەنگە وەزیرى تەندروستى بەهاوكارى دیوانى چاودێرى درایى بتوانێ هەڵى بێنێ ،ئەگەرچى چەند ماڵپەڕیك و ڕۆژنامەیك ئەم مەتەڵەیان هەڵینا بەڵام وادیارە ئەم حكومەتەى ئێمە هیچ حیساب بۆڕۆژنامەو میدیاناكات ئەگینا بڵاو بوونەوەى ئەم هەموو ڕاپۆرتە لەسەر یەك دەزگاو بەڕوێوەبەرایەتى تۆ بلێ ى نەتوانى لیژنیە بۆڕاست كردنەوەى بنێرى.شەرمەزاریە بۆوەزارەت و وەزیر،دەبووتاڵە بانى كەدەهات بۆڕانیە چوبایە بۆئەم بەڕیوەبەرایەتیە ئینجا بەڵێنى بەخەڵك دابایە دەبوو ئەم دزانەى پەك خستبانە ئینجا كادیرانى مەڵبەند.بۆیە داواكارین لەوەزیر تۆزیك ڕحمى بێت ئاوڕیك لەم بەڕیوەبەرایەتیە بداتەوە ئەگەر هیچ نەبێت لەبەر ئەم هەژارانەى كە بلیتى چونە لاى پزیشكیان پێ یەو لەبەرنەدارى ناتوانن بچن بۆعەیادەكانە.وەلەكۆتایداداوامان لەكاندیدە كانى لیستى گۆڕان هیە كە ئەوان مەشورێكمان بۆبخۆن چونكە هیچ ئەمەلێك بە قائمقامە دزەكەو كاربەدەستانى ناوچەكە نەماوە چاومان لێ تانە ئەى لیستى گۆڕان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست