بەڵێنەكانى راگرى پەیمانگاى تەكنەلۆجى هەولێر لەرۆژى دەست بەكار بووندا .

Monday, 29/11/2010, 12:00


زۆر جار لە كوردستان هەتا لێپسراوە بۆگەنەكانیش باسى كۆمەلگەى مەدەنى و دیموكراتى و عەدالەتى كۆمەل و مافى تاكە كەس و فسادى ئیدارى و ...... هتد دەكەن . وە لە شوێنە زانستیەكانیش , وەك زانكۆو پەیمانگا باسى بروانامەو كفاو ە و ئاستى زانستى (ئەمانەى علمى) و نەوەى دوارۆژ و شتى لەو بابەتە دەكرێت . بەلام ئەمانە تەنها رۆژنامەو كۆرو كۆبونەوەكان و جوان و گەشاو دەكات ,وە هیچ كار لە بوارى پراكتیكى ناكات.ولە زانكۆو پەیمانگا گەلێك كارى نارەوا و نایاسایى دەر هەق بە نەوەى ئەومیللەتە دەكرێ و كەسیش ناتوانێ بڵێت لەل .
لێرە باسى بەڵێنەكانى د. ستار عوسمان دەكەین كە لە رۆژى 10 / 10 / 2010 كە بە ئامادەبووانى دا لە كۆبۆنەوەى خواحافیزى د . مدحت سلیمان,جەنابیان ووتى ((لاى ئێمە گرنگترین شت شهادەیە دكتۆر دكتۆرە و ماستەر ماستەرە و بكالۆریۆس بكالۆریۆسە ....... وە هەروەها ووتى یاسا بەتەواوى جێ بەجێ دەكەین وەكو یەك وە بەبێ جیاوازى)) .
لە پەیمانگاكەتان لە 7 بەش هەیە لە رۆژانى د . مدحت سلیمان ەوە تا ئەمرۆ سێ سەرۆك بەش نا یاسایین وە بەرێزتان چاوپۆشى لێ دەكەیت , كەچى نزیكەى 21 مامۆستا تان هەیە بە ماستەر و دكتۆرەوە بە شهادەى تەواو و اسلى بە بێ هیچ مسولیەتێك. (كوا شهادە و علم)؟؟.كوا گۆرانكاریەكانت ؟؟دەست كارى هیچ سیستەمێكت نەكرد كە د . مدحت سلیمان داینا بوو.
مامۆستا گەنجینە جلال (ماستەرە) لە بەشى رووپێوى وە لە هەمان كاتدا قوتابى دكتۆرایە لە قۆناغى كۆرسات (زانكۆى غازى عنتاب) لە توركیا و لە هەردوو شوێن دەوام دەكات ؟؟؟؟؟ لە مانگێك 7 رۆژ دەچێتە توركیا بەبێ مۆلەتى خوێندن وە لەو ماوەیەدا لە پەیمانگا بە نەهاتوو بۆى ئەژمار ناكرێت (غایب نادرێت) ؟؟؟؟ بەلام كە مامۆستا الهام كازم لە زانكۆى بغدا وەگیرا لە دكتۆرا , یەك رۆژ لەوێ دوا كەوت(9 / 11 /2010) بۆ ئەوەى فەرمانى زانكۆییەكەى لەگەل خۆى بهێنێتە وە تا دەست لەكار هەڵگرێت بیكات بە مۆڵەتى خۆێندن كەچى سەرۆك بەشەكەى (كە لە ماستەر فاشل بووە لە بغدا ساڵى 1993) مامۆستاى ناوبراوى بە غایب دا . وە مامۆستا گەنجینە جلال بە حەفتە دەوام ناكا و كەسیش ناتۆانێ غایبى بدات , لەبەر ئەوەیە ئامۆزاى مامۆستا(فرزند كمال)یە وە ئەویش یەكێكە لە هەرە ماستاو چیە باشەكانى سەرۆكى دەستە خوێندنى تەكنیكى .
دیارە ئەگەر پیاو خۆشى ماستاو چى نەبێ دەبێ خزمێكى مەسینە هەڵگرى هەبێت بۆ ئەوەى لە هیچ شوێنێك پەكى نەكەوێت . كوا جێ بەجێ كردنى یاسا بەتەواوى وەكو یەك وە بەبێ جیاوازى ؟؟؟؟؟.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە