پاراستن و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان
Monday, 20/06/2011, 12:00
سه‌ره‌تای دوروستبوونی پاراستن ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کاتانه‌ی مه‌سعود په‌یوه‌ندی کرد به مه‌لا مسته‌فاوه ، شان به شانی ئیدریسی برای و له شۆرشه شکستخواردووه‌که‌ی ئه‌یلولدا ، که به ئاشبه‌تاڵ به‌ناوبانگه که‌وتنه کارکردن . هه‌ر زوو به زوو هه‌ردووکیان بوون به دوو که‌سایه‌تی دوای مه‌لا مسته‌فا و هه‌موو کاروبارێکی ئه‌و شۆرشه‌یان خسته ژێر باڵی خۆیانه‌وه . جا بۆ پاراستنی مانه‌وه‌ی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌که‌یان ، ده‌زگای به‌دناوی پاراستنیان بۆ دوو مه‌به‌ست دامه‌زراند . مه‌به‌ستی یه‌که‌میان له‌ناوبردنی جه‌لالییه‌کان بوو ، مه‌به‌ستی دووه‌میشیان پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان بوو . ڕاسته‌وخۆش ئه‌م ده‌زگایه له‌لایه‌ن مه‌سعوده‌وه سه‌رپه‌رشتی ئه‌کرا . جا ئه‌گه‌ر پاراستن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورد و شۆرشه‌که‌ی کاری بکردایه ، ئه‌وا ئه‌بوایه هه‌ر زوو به پیلانی گڵاوی شای ئێرانیان بزانیانه و ئه‌و شۆرشه‌یان له مه‌ترسیی هه‌ره‌س و ئاشبه‌تاڵ بپاراستایه . له دوای راپه‌رینه‌وه ئه‌رکی پاراستن گۆڕڕا بۆ له‌ناوبردنی یه‌کێتی نیشتمانی ، که به‌هێزترین هیزی کوردستان بوو ، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی و کوڕه‌کانی ، هه‌ر بۆیه مه‌سرور ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ده‌زگایه گرته ئه‌ستۆ . مه‌سرور له هه‌موو داموده‌زگایه‌کی حکومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌که‌ی هه‌رێمدا ، چه‌ندین که‌سی بی ئه‌خلاقی چاندووه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر جموجۆڵی یه‌کێتییه‌کان و سیخوری به‌سه‌ر نێچیر بارزانییه‌وه ، به تایبه‌تی ئه‌و کاتانه‌ی ، که ناوبراو سه‌رۆکی حکومه‌ت بوو .
له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کاندا ، یه‌که‌م پیاوی سه‌ر به مه‌سرور و ده‌زگای به‌دناوی پاراستن ، سیروان ئه‌بوبه‌کره ، که جێگری وه‌زیره . ئه‌م سیروانه به‌رده‌وام جاسوسی به‌سه‌ر جموجۆڵه‌کانی نێچیره‌وه کردووه ، هه‌ر گرێبه‌ستێکی نه‌وت له کاتی نێچیردا له‌و وه‌زاره‌ته‌دا کرا بێت ، هه‌موو ورده کارییه‌کانی به دزی وه‌زیره‌وه بۆ مه‌سرور ناردووه و خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی پاراستنی کردووه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیروان پشتی به مه‌سرور قایم بووه ، به ئاره‌زووی دڵی خۆی دزی و بێ ئه‌خلاقی له‌و وه‌زاره‌ته‌دا کردووه ، هه‌ر وه‌فدێکی بیانی هاتبێته ئه‌و وه‌زاره‌ته‌و و پێش ئه‌وه‌ی وه‌زیر ببینن ، سیروان به ته‌نها و چه‌ندین سه‌عات قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردوون و باجی خۆی لێێ وه‌رگرتوون . جا بۆ ئه‌وه‌ی که‌س نه‌وێرێت قسه بکات ، وه‌ک دیکتاتۆرێک له‌و وه‌زاره‌ته‌دا هه‌ڵسوکه‌وت ئه‌کات ، ئه‌وه‌ی به سوسه‌یه‌ک قسه‌یه دژی بکات ، له‌و وه‌زاره‌ته دووری خستۆته‌وه . شان به شانی دزیی ، ناوبراو یه‌کێکه له‌و که‌سه داوێن پیسانه‌ی وێنه‌ی نییه . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ، پۆست و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌کارده‌هێنیت بۆ ده‌سدرێژیکردنه سه‌ر نامووسی هه‌ندێک له‌و ئافره‌تانه‌ی له‌و وه‌زاره‌ته دان ، ئه‌وانیش له ترسی نان برین و زوڵمی سیروان ، نا‌وێرن ورته‌یه‌ک بکه‌ن . زۆرجار به بیانووی کاری زیاده‌وه ، چ ژنێک له‌و ژنانه ده‌روون سووکانه‌ی مه‌به‌ست بێت دوای ده‌وام به ته‌نها له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌یهێڵێته‌وه و کاری خراپی خۆی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام ئه‌دات ، خۆشیش ئه‌وه‌یه ، ئه‌و ژووره‌ی تیایدا ڕائه‌بوێرێت ، به‌رماڵێک ڕائه‌خات ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ستی به ده‌نگێک کرد گورج پێڵاوه‌کانی دائه‌که‌نێت و ئه‌چیته سه‌ر به‌رماڵه‌که ، تا پیشانی ئه‌و که‌سه‌ی بدات که نوێژی عه‌سر ئه‌کات و خه‌ریکی رابواردن نییه . ئه‌مه‌یه پیاوه‌کانی پاراستن و مه‌سرور . باشه نابێت پاراستن هه‌ر بۆ ئابڕوی تکاوی خۆی ، پرسیارێک له‌م شه‌رواڵ پیسه بکات ، کاتێک به ئیفاد سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌کات ، بۆچی ئه‌بێت سکرتێره‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات . خۆ ئه‌و به حساب وه‌کیل وه‌زیره و زمانی ئینگلیزیش ئه‌زانی ، جا ئیتر ئه‌گه‌ر داوێن پیسی و بێ ئه‌خلاقی نه‌بێت ، ئافره‌تێکی وه‌ک سکرتێره‌که‌ی له سه‌فه‌ردا بۆ چییه . شایانی باسه ئه‌م ئه‌ڵقه له گویێ و شه‌رواڵ پیسه ، ئه‌و ڕۆژه‌ی نێچیر له سه‌رۆکی حکومه‌ت لابرا ، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا ، که به‌سه‌رۆکایه‌تی سیروان و ئه‌ندامانی پاراستنی ئه‌و وه‌زاره‌ته کراوه ، سیروان به‌وپه‌ڕیی خۆشحاڵییه‌وه وتوویه‌تی : (ئیتر له‌مه‌ودوا ئه‌رکه‌کانمان سوکتر بوو . چونکه نێچیرمان له کۆڵ بۆ وه) . ئه‌مانه‌ن پیاوه‌کانی پاراستن ، له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی کورد بپارێزن ، جاسووسی به‌سه‌ر خۆیانه‌وه ئه‌که‌ن . جا چۆن له ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و حه‌فتا و پێنج‌دا ، له پڕ ئاشبه‌تاڵیانکرد ، خوا یاربێت میلله‌ت ئاشبه‌تاڵێکی تر به‌م شه‌رواڵ پیسانه ئه‌کات و له کۆڵ میلله‌تی کوردیان ئه‌که‌نه‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست