کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارێزگارى سلێمانى لەنێوان قەیران و ململانى زۆن و ئەحزابە سیاسیەكان ؟

Sunday, 12/10/2014, 12:00


ئەگەرچى شارى سلێمانى لەئیستا دا بەدۆخ و قەیرانێكى دژوارى سیاسى لەكەشێكى بەناو دیموكراسیدا تێپەڕدەبیت و كیشمەكیشمى سیاسى سەرتاپاى شارى داكیر كردووە.بەمانا لۆژیكیەكەى ئەو جەنگەساردەى احزابەسیاسیەكان دژ بەخەلك و ئیدارەى ئەم شارەبەرپایان كردوەجیگەى قبوڵ نیەو بێ شعورى و بێڕێزیە بەرامبەر بەخەلك و دەنگدەرانى ئەم شارە..
خەڵكى ئەم شارە ڕەنگاو ڕەنگەهەر لەسەردەمى دروست بوونى شارەوەتا ئەمرۆ حوكمى تاك ڕەویان قبوڵ نەبووەو نا شیان بیت ..
بێگومان ئەگەر لەم ساتەوەختەدا حوكمەتى هەرێم ڕووبەڕووى ئەو هاوكیشەناو خۆى و دەرەكیانەنەبوایەتەوە كەتایبەتی ترینیا ن كیشەى (موچەو بودجەو داش)ە"گومانى تیدا نەبوو خەلكى شارى سلیمانى ئەم فەزاحەتە سیاسیەى ئیستاى احزابە سیاسیانەى قبوڵ نەدەكرد كەلەسەردەستى لیستەبراوەكان پاریزگار تووشى هاتووە..
شارى سلیمانى لەنیوان قەیران و بەداشى زۆنەكان دا!
زۆنى سەوز: پشكى هەرەزۆرى ئەم قەیرانەلەئەستۆى ئەم زۆنەدایە, ئەگەر چى ئەزۆنەماوەى 22 ساڵەحوكمڕانى سەر جەم دام دەزگا ئیداریەكان دەكات لەشارى سلیمانى بەلام بەفعلى و لەسەر ئەرزى واعق لەدواى هەڵبژادنەكانى سالى 2009 وەتا كو ئەمرۆ ئەم هێزە حوكمرانە و لەڕووى پیگەى جەماوەریەوەبە دووەم هێز دیت لەم پاریزگایەدا لە دواى بزووتنەوەى گۆڕانەوە "بەڵام (دەستەڵا ت و هێز و بوون بەئۆبۆزسیۆن)ى چوار ساڵەى بزووتنەوەى گۆڕان درێژەى بەكارتى حوكمڕانى ئەم زۆنەداوە.
ئەنجامى هەلبژاردنى پاریزگا كان پیى ووتین (لاى سەرەوەجیگەیان نابیتەوەو لاى خوارەوەش دانانیشن) ئەم رستە ووتەئاسایەزۆر بەمانایەبۆ ئەم دۆخەى ئیستاى یەكیتى"
هەرچەندەلەگەڵئەوەى كەیەكیتى لەهەلبژاردنەكان لەپاریزگاى سلیمانى دا براوەى دووەم بووە بەلام "پێش هەڵبژادنیش ئەم حیزبەقەبارەى خۆى بەدەستى خۆیەەو بینى بوو" هێرشى نا ڕەواى میدیاكانى سەبارەت بە (د.هەڤاڵ)"و تۆمەتى بوون بەباعسى بوون" و بەڕێكردنى هەڵبژاردنیكى تەمو مژاوى بەگومانى ساختەكردن "لەگەڵ هەموو ئەمانەش بەكورسیەك چەند هەزاردەنگیگ لەدواى بزووتنەوەى گۆ ڕانەوەهات . جا خودى قسەكەلێرەدایە یەكیتى پێش هەڵبژاردن و دواى هەڵبژاردیش لەمیدیاكانى خۆیەوەزور بەڕاشكاوانەووتویتى و جەختیش لەوەدەكاتەوەكەئەوان خودى (د.هەڤاڵ)یان قبوڵ نیەو قبولیشى ناكەن ببێتەپارێزگار؟واتەپێش هەڵبژادن ئەم حیزبە خودى (د.هەڤاڵ)ى وەك كارتیكى بیانووى ئاسا و چەكى چەقبەستووى دۆخەكەى بەكارهیناوە.

خودى بێداگیریەكەى یەكیتى لەوەدایەكە (هیزو چەك و ئیران) دریژەپێدەرى ئەم دۆخەن " لەخودى میدیا كانیاندا هێز بەشیوەیەكى ناڕاستەو خۆ وەك ترس بەكار دەهینن و نا ئارامى و پەشیوى چوار ساڵى ئایندەدەخەنەپێش چاوى لیستەكانى تر.
بەتایبەتى لەحیزبەئیسلامیەكان دا ڕەنگى داوەتەو گاریگەریشى تا ڕادەیەك هەبووەلەسەریان .
دەولەتى ئیرانی)ش هیزیكى كەى ناوچەكەیەو ئەوەیت بالا دەستى خۆى لەناوچەكەدا پیشان بدات بەهۆى دۆست نزیكى لەیەیەكیتى و باراستنى خودى بەرژەوەند یەكانى خۆى " دەیەویت یەكیتى
(ئەكتیڤ)بكاتەوەو نایەویت یەكیتى دەست بەردارى ئەم بۆستەببێت و هەتاكو و بەرژەوەند یەكانى خۆشى لەم چوار ساڵەدا لەنگەر نەگریت لەسەر دەستى حیزبەكانى تر ....


لیستى خزمەت: بەشیكى زۆرى ئەم فەزاحەتەى ئیستاش ئەكەویتەئەستۆى ئەوان (هەرچى كۆبوونەو لیدوان)ى ئەمانیشەلەسەر ئەرزى واقع لەچوار چیوەى مید یا دەرنەچووە.
بەڵكو زۆر جار لید وانى نامەنتیقى و گاڵتەجارى و ساویلكەیشى تیدایە"". یەكەم جاریشە لەمیژووى سیاسى ئەم دوو حیزبەكارتیكى وایان پێ بێت بتوانن كە گۆڕانكارى لەدەستەلاتى سیاسى یان ئاڵوگۆڕى دەستەڵاتیكى مەركەزى خۆ جى پاریزگایەك بكەن....
ساویلكەى و نامەنتیقى ئەم لیستەلەوەدایەلەهەموو لید وان و كۆ بوونەوەكانیاندا جەخت لەوەدەكەنەوە كەلەدواى ڕێكەوتنى (بزووتنەوەى گۆڕان و یەكیتى نیشتیمانى كوردستان) لەسەر پۆستى پاریزگار ئەمان دەنگى خۆیان دەخەنەپاڵ ئەو لیستەى كەخۆیان دەیانەویت! ئەنجومەن و

ئەم لیستەلەبیرى چووەئەگەر (بزووتنەوەى گۆران و یەكیتى) بگەنە ڕیكەوتن واتە(23) كورسى دەكات كەمەش ڕێژەى یاساى بۆ بەڕێوەبردنى پاریزگاو ئەنجوومەنى پاریزگا تێ دەپەرێنیت !
ئیتر لەساحەى سیاسى كورسیەكانى ئەمان كەس پارەى پێ نادات " واتە ئەرزشى نامینیت و زەرمەندى سەرەكیش لیستى خزمەت خۆى دەبیت چونكەڕێكەوتنى (بزووتنەوەى گۆڕان و یەكیتى) واتەبەشكردنى پۆستەكان بە(پاریزگاى هەڵەبجە) شەوە" یان ئەم لیستەپشتگوى دەخریت یان دەبیت بەكەم یش ڕازیبن یان بەناچارى ئەبیت ئەمە قبول كەن چونكە مێژووش شایەتى بۆ ئەم جۆرەمامەڵەكردنەئەدات كەپیشتر دەستەلات لەگەڵ حیزبەئیسلامیەكان بوویانە!

بۆچى لیستى خزمەت (یەكگرتووى ئیسلامى و كۆمەلى ئیسلامى) لێدوانى و ڕاى جیاوازیان هەیەو پشتیان لەهاوپەیمانەئۆپۆزسیۆنەكەیان كرد كەبزووتنەوەى گۆرانە؟

چونكە (یەكگرتووى ئیسلامى) بەئاشكرا ترسى نا ئارامى و هیزى دەستەڵاتى لى نیشتووە و ناشویریت بەئاشكرا راى خۆى دەرببریت! ئەمەلەلایەك و لەلایەكى كەوە كەباس دیتەسەر باسى پاریزگار جار جارەبەئاشكرا لەمید یانە وەهیرش بۆ سەر (د.هەڤاڵ)ئەكەن . وەهەرچى سەركردەكانى ئەم حیزبەشەبەئاشكرا دەڵین و ترسى گەورەیان لە(د.هەڤاڵ) هەیەو پیان وایەكاریگەرى لەسەر پێگەى جەماوەرى یى یەكگرتوو دەبێت لەداهاتوودا ..
هەر چى (كۆمەلى ئیسلام)شە كەوتۆتەنیوان بەرداشى سەركردەو پیگەى جەماوەرى خۆى " بەهۆى دوست نزیكى و گوێڕایەڵ بوونى بە دەوڵەتى ئیسلامى ئیرانەوەدەبیت سەركردەكانى مەسڵاحەتى یەكیتى لەبەرچاو بگیرێت " لەلایەكى كەشەوەجەماوەرى ئەم حیزبەنیگەرانن لەهەڵویستى سەركردەسیاسیەكانى " پیان وایەحوكمى تاك ڕەوى دریژ دەكەنەوە....
(زۆنى زەردی)ش لەماوەى ڕابردوو بەئاشكرا دەنگى خۆى داوەتەپاڵ بزووتنەوەى گۆڕان " بەهۆى ئەو هاوپەیمانیەهەستارو ساوایەى كەئیستا لەگەڵ ئەو بزووتنەوەدا هەیەتى .لەلایەكى كەیشەوەپارتى دەیەویت حەق بكاتەوەلەیەكیتى "چونكەبەدریژاى ماوەى حوكمرانى یەكیتى لەئیدارەى شارى سلیمانى سەرانى پارتى پیان وا بووە غەدر لەكاردی و ئەندامەكانیان كراوەو لەپۆست و كار و بارى ئیدارى ببەش كراون ... هەرچەندەش مانەوەى ئەد ۆخەچەق بەستووە خزمەت بەلیستى زەردەكات و لەبەرژەوەندى پارتی خۆیەتى " چونكەئەم حیزبەبەهۆى ئەوەى كەلە هەردوو ئیدارەى خۆجیى (هەولێر و دهۆك)پشتى كردەحیزبەكان و هەموو شتیكى ئەو دوو پاریزگایەى بۆ خۆى برد" بۆیەلەسەر ئەرزى واقعى سیاسى" پارتى بەبەشى كەمى پارێزگاى سلیمانیش ڕازیە...
ئەگەر چى دوو كورسیەكەى (حسك و مەسیحیەكان) بووتەمەزهەلەترین كورسى ناو ساحەى سیاسى و جار جارەلەمیدكانەوەدەردەكەون بێ ئەوەى بزانن ئەم دوو كورسیەلەساحەى سیاسی دا مامەڵەى پێوەناكریت و تەنها یەكیتى خاوەنیەتى و هەر یەكەیان بەبوون بەئەندامى ئەنجوومەن و كورسیەكانیان ڕادەست كردووە. دڵنیام ئەگەر دۆخەكەتۆزیك لەبار تر بووایەبۆ یەكێتى ئەوەبێگومان بەخەون و خەیاڵیش ئەندامى ئەنجومەنیشیان نەدەبینى .
ئەگەر چى ئەم شارەئیستا بۆنى سیاسى لێى دیت و هاوولاتیان لەلەچاوەروانى هەشت كۆ بوونەو پێنج مانگ ئارام كرتن رەنگە ئیتر وا هەست بكەن كەكاتى شكاندنى بیدەنگیەكان هاتووە...پیدەچیت سەبر و ئارامى هاولاتیان بەرگەى كۆبوونە و رەحمى سیاسى حیز بەكان نەگرن بۆیە بیوستەهەر چى ریكخراو مەدەنى و دام دەزگا حوكمى و ناحوكمى و چالاكەوانى مەدەنى هەیەڕۆڵى خۆیان ببینن و دادگا یش هەستیت بەكارى یاساى و بریارى هەلوەشاندنەوەى ئەم ئەنجوومەنەدەربكات و ئەندامانى ئەنجوومەنەكەش دادگاى بكرین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە