بۆ گیانی پاکی شوباتیه‌کان: با ئه‌مجاره چاو له یۆنان بکه‌ین!
Thursday, 16/02/2012, 12:00
له 17 ی شوباتدا گیانی پاکی شوباتیه‌کان به جیهاندا ده‌سووڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و گیانه خاوێنانه‌دا به تونس و میسر‌و سوریا‌و لیبیا‌و یه‌مه‌ندا تێده‌په‌ڕین و له هه‌ر لایه‌کیان گوڵبژێرێک له ده‌رسی شۆڕشگێره مه‌زنه‌کان کۆ ده‌که‌ینه‌وه. هێدی هێدی سنووره‌کان ده‌بڕین، له که‌ناره‌کانی ئه‌وروپا نزیک ده‌بینه‌وه، ئه‌ی له‌وێ چی ده‌بینن؟ جیهانێک له هه‌ژارو بێکار، جیهانێک له شه‌ڕو ناکۆکی. ڕوو له یۆنان ده‌که‌ین و له ئه‌کرۆپۆلسه‌وه ده‌ڕوانینه ئه‌و گڕو ڕووناکیانه‌ی له هه‌موو ووڵاتدا کڵپه‌ی سه‌ندووه. له‌وێ ده‌بینین کۆماره دیموکراسیه‌که‌ی ئه‌فلاتونیش به فریای که‌س نه‌که‌وتووه. له‌وێیش هه‌رایه، شه‌ڕو پێکدادانه. له‌ناو کڵپه‌ی ئه‌و گڕو ڕووناکیانه‌دا، ئاگره‌که‌ی کیلکیس له هه‌موان سه‌رنجڕاکێشتره. ده‌بێ چی بێت؟
جێیه‌ک نه‌ماوه له جیهاندا شه‌قامه‌کانی به پۆلیس نه‌ته‌نرا بێ. جیهان وورووژاوه، خواردن به‌ره‌و قاتی بوون ده‌ڕوات، کار نه‌ماوه، خه‌ڵکی له سووچی شه‌قامه‌کاندا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، زۆری نه‌ماوه ببێته فڕکان فڕکان بۆ پاروه نانێک، بۆیه هاکا گوێمان له ده‌نگی ناڵه‌یه‌کی گه‌وره بوو، ناڵه‌ی شۆڕش. چاره‌ی ئه‌م هه‌موو ده‌رده‌یش، نه به هه‌ڵبژاردنه‌کانی تونس و میسر‌و نه به په‌یمان و گفته‌کانی گۆڕان ده‌کرێت. نه نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانی خۆرهه‌ڵات و نه دیموکراسیه‌کانی خۆرئاوا، چاره‌ی ئه‌م ده‌رده‌یان پێ نیه. بن عه‌لی و موباره‌ک و قه‌زافی له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌مان و ژیان قورستر‌و گوزه‌رانی ڕۆژانه گرانتر بوو. له هه‌موو نموونه خه‌باتگێڕیه‌کانی ئه‌م چه‌رخه‌یشدا، ده‌شێت نموونه‌که‌ی کیلکیس له یۆنان، شای هه‌موو نموونه‌کان بێت: له‌و شاره‌دا کارگه‌رانی خه‌سته‌خانه‌ی گشتی، ده‌ستیان به‌سه‌ر خه‌سته‌خانه‌که‌دا گرتووه‌و هه‌ر له 4 ی شوباتی 2012 وه، ئیداره‌ی ئه‌و خه‌سته‌خانه‌یه‌یان خستۆته ژێر ده‌ستی خۆیان، ئیداه‌ی زاتی کۆمه‌ڵگایان دامه‌زراندووه، بیرۆکراسیه‌تیان خستۆته لاوه. ئه‌و نموونه‌یه تێمان ده‌گه‌یه‌نێت: نه‌ک ئێمه له کوردستان، به‌ڵکه تونس و میسریش ده‌بێ چاو له خه‌باتگێرانی کیلکیس بکه‌ن. ده‌بێت ئیداره له بیرۆکراسیه مشه‌خۆره‌کان بسه‌ننه‌وه‌و له هه‌موو جێگایه‌ک ئیداره‌ی زاتی دابمه‌زرێنن، ئیداره‌یه‌ک که ده‌بێته خزمه‌تکاری خه‌ڵکی نه‌ک سه‌روه‌ری، ئیداره‌یه‌ک که سه‌روه‌رێتی ده‌گێڕێته‌وه بۆ خودی کۆمه‌ڵگا خۆی نه‌ک بۆ کۆمه‌ڵه گورگێکی برسی که به ئاسمانه‌وه هه‌ڵواسراون و ته‌نانه‌ت چاویان له سه‌ر زه‌وی نیه تا بتوانن ئیداره‌ی بکه‌ن.
تا ئه‌م ساته وه‌خته‌یش، کیلکیس له یۆنان نموونه‌ی به‌رزی نموونه‌کانه بۆ خه‌باتگێڕانی تێکڕای جیهان. ده‌با ئێمه‌یش چاو له کیلکیس بکه‌ین نه‌ک هه‌ڵبژاردنه‌کانی تونس و میسر، ده‌با ئیداره‌ی زاتی کۆمه‌ڵگا بکه‌ینه ئامانج نه‌ک گۆڕینی موباره‌کێک به موباره‌کێکی تر. نه ده‌موچاوه‌کانی یه‌کێتی به‌فریامان که‌وتن و نه ده‌موچاوه‌کانی گۆڕانیش به فریامان ده‌که‌ون. ئه‌وان هه‌موویان، به فیکر‌و ئایدیۆلۆژیا‌و سیاسه‌ت و مێژوویانه‌وه، له یه‌ک سه‌رچاوه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن، له‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه هیچ نابینین خۆشه‌ویستی نه‌بێت بۆ پله‌و پایه‌ی سیاسی و سامان پێکه‌وه‌نان. کۆمه‌ڵگا پێویستی به‌وانه‌یه که به هیچ جۆرێک و له هیچ سه‌رده‌مێکدا له‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌رنه‌که‌وتووه‌و به‌رناکه‌وێت. سه‌رانی گۆڕان زۆر ده‌مێکه له‌که‌دارن.
ده‌با چاو ببڕینه یۆنان و نموونه‌که‌ی کیلکیس بکه‌ینه نموونه‌ی خه‌باتی ئاینده‌مان. وه هه‌ر له‌وانه‌وه فێر بین: به‌بێ به‌ر فراوان بوونی ئیداره‌ی زاتی بۆ ئاستی هه‌موو کۆمه‌ڵگا، سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ر ناکرێت. ده‌با له کارگه‌کان و سه‌رزه‌ویه‌کان و زانکۆکان و فه‌رمانگه‌کاندا، ئه‌و ئیداه‌یه دابمه‌زرێنین که به کرده‌وه ئیداره‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌داته ده‌ست ئه‌وانه‌ی کار ده‌که‌ن و کۆمه‌ڵگا ڕێکده‌خه‌ن، ئه‌و ئیداره‌یه‌ی ژیانێکی چوونیه‌کمان بۆ مسۆگه‌ر ده‌کات. ده‌با تاقیکردنه‌وه‌کانی خه‌باتی چه‌وساوه‌کانی ئه‌م جیهانه به ده‌رس وه‌رگرین نه‌ک ئامۆژگاریه‌کانی گۆڕان که هیچ مه‌به‌ستێکی له پشته‌وه نیه گۆڕینی ده‌موچاوه ئێسک قورسه‌کان نه‌بێت به چه‌ند ده‌موچاوێکی ئێسک گرانتر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست