کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ هه‌موان ڕه‌وا....... بۆ كورد ناڕه‌وا

Saturday, 13/09/2014, 12:00





ئه‌ی به‌ریتانیای هه‌ر به‌ناو مه‌زن، مه‌به‌ستم (Great Britain):

بۆچی بۆ (سكۆتله‌ندا) جیابونه‌وه‌ حه‌ڵال بێت به‌ڵام بۆ كوردستان حه‌رام بێ، ئه‌و كوردستانه‌ی كه‌ به‌ر له‌ سه‌ده‌یه‌ك گه‌وره‌ترین تاوانت به‌رامبه‌ری كرد به‌ په‌رتپه‌رت كردنی وبه‌خشینه‌وه‌ی به‌م لاوبه‌ولادا؟؟

ئه‌ی ڕوسیای نیمچه‌ ئاغای گێتى:

بۆچى نیمچه‌ دۆرگه‌ی (قرم- كریمیا)ت داگیركرد وداتبڕی له‌ ئۆكرانیا وبه‌وه‌ش نه‌وه‌ستای ئێستا خه‌ریكی هه‌رێمێكی پان وبه‌رین جیا ئه‌كه‌ویته‌وه‌ له‌ وڵاتی سه‌ربه‌خۆی ئۆكرانیا ؟؟

ئایا جیابونه‌وه‌ بۆ كورد بڤه‌یه‌ یا تاوانه‌؟؟

ئه‌ی توركیای (نیوه‌ عوسمانى ونیوه‌ ئه‌وروپى):

بۆ دابڕینی ویلایه‌تی (ئه‌سكه‌ندرۆنه‌) له‌ سوریا حه‌ڵاڵ بێ وله‌وه‌ش زیاتر دابڕینی به‌شێكی گرنگ له‌ دۆرگه‌ی (قوبروس) وجیاكردنه‌وه‌ی له‌ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ئاسایی وسانا بێ به‌ڵام ناوبردنی كوردستان تاوان بێ، چه‌جای بیركردنه‌وه‌ له‌ جیاكردنه‌وه‌ی؟؟

وله‌مانه‌ هه‌مویان پێشتر وگرنگتر:

ئه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتۆكانی ئه‌مریكا (ئه‌ی زلهێزی گه‌ردوونى):

به‌رده‌وام ورده‌ ده‌وڵه‌ت دروست ئه‌كه‌ی، به‌ڵام په‌نجا ملیون كورد نابێ مافی مێژویی زه‌وتكراویان (واته‌ ده‌وڵه‌تی كوردی) بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌، وله‌ جیاتی ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تیان بۆ دروست بكه‌ی ده‌وڵه‌تیان پێ دروست ئه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ عیراقدا ڕو ئه‌دا، كه‌ ده‌وڵه‌تێكی بى بناغه‌ی مرداره‌وه‌بو به‌ كورد زیندو ئه‌كه‌یته‌وه،‌ بۆ ئه‌وی كه‌ هه‌ستایه‌وه‌ سه‌رپێ جارێكی دیكه‌ شێتگیرانه‌ په‌لاماری كورد بداته‌وه‌!!!!!!!!!!

بانێكه‌ ونه‌ك دو هه‌وا به‌ڵكو ده‌یان هه‌وا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە