کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سزا هاوشێوه‌ی تاوانه

Saturday, 29/09/2012, 12:00


شۆفێری تا‌كسیه‌كه‌ لاوێكی خۆین گه‌رم دیاربو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر به‌لامه‌وه‌ سه‌یر بو ئه‌وه‌بو كه‌ له‌سه‌ر مۆبایڵه‌كه‌ی گۆرانی (زێڕه‌ .... سه‌دام زێڕه‌)ی دانابو، - ئه‌مه‌ سرودێكی به‌دناوی (سه‌دامی) بو كاتی خۆی، وبه‌ یه‌كه‌م سرودی كوردی دائه‌نرێ له‌ ستایش وپیاهه‌ڵدانی سه‌دامدا- .
پیش ئه‌وه‌ی من ده‌رفه‌ت په‌یدا بكه‌م هیچ پرسیارێكی لێبكه‌م خودی شۆفێره‌كه‌ (خۆبه‌خشانه‌) هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی قسه‌كانی وه‌ڵامی پرسیارێك بێ وتی: (ئه‌زانم ئاوازی بانگۆی مۆبایله‌كه‌م سه‌رسوڕمێنه‌ره،‌ به‌ڵام له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ من باوكم وبرایه‌كم سه‌دام له‌یه‌ك ڕۆژدا له‌ سێداره‌ی دان له‌ كۆتاییى هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی پێشودا كه‌ ئه‌و كاته‌ من زۆر مناڵ بوم).
له‌ڕاستیدا من ئه‌وسا (نزیكه‌ی چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر) نه‌متوانی وئێستاش ناتوانم ڕاستی ویا ڕاده‌ی ڕاستی قسه‌كانی ئه‌و شۆفێره‌ بسه‌لمێنم، وئایا كابرا (به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی) باوك وبراكه‌ی له‌كۆیله‌كانی سه‌دام بوبن وپێشمه‌رگه‌ به‌ سزای گه‌یاندبن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێره‌دا ئه‌ڵێم هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر شۆفێره‌كه‌ قسه‌كانیشی پڕ به‌ پڕ ڕاستبێ، به‌لای منه‌وه‌ ئاساییه‌ چونكه‌ من ڕوبه‌ڕوی گه‌لێك له‌م بابه‌ت وڕوداوه‌ (پرسیارئامێزانه) ‌بومه‌ته‌وه‌. وبۆ وینه‌ به‌بیرى ئه‌هێنمه‌وه‌ كه‌ پارێزگاری سلێمانی له‌ ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی پێشودا كه‌سێكی كوردی ناوچه‌ی كه‌ركوك بو ویه‌كێك بو له‌ هه‌ره‌ دڵسوزه‌كانی سه‌دام وحیزبه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌ به‌عسیه‌كان له‌ساڵی 1963 دا دو برایان له‌سێداره‌دابو.
من مه‌به‌ستم له‌م چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌بو كه‌ ئه‌مه‌وێ بڵێم: (دیاره‌ ئێمه‌ تاوانه‌كانمان زۆر گه‌وره‌یه‌ وبه‌ ڕاده‌یه‌كه‌ كه‌‌ سزاكه‌ی ئه‌بێ قورسترین سزا بێ واته گیروده‌یى وگرفتاری بن ده‌ستی‌ زۆردار. وهه‌ركات سێبه‌ری ڕه‌شی زۆردار له‌ سه‌رمان هه‌ڵكشا ولاچو تاوانه‌كانمان به‌ جۆرێك سه‌ختتر ئه‌كه‌ین كه‌ سزایه‌كی قورستر ئه‌بێ وه‌ڵامی بێ، مه‌به‌ستم له‌وه‌ په‌یدابونی زۆردارێكی دڕنده‌تر وملهوڕتر وتێوه‌گلان له‌ گه‌ڵی).


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە