کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جاسووس..ساتیره‌ چیرۆك

Tuesday, 05/04/2011, 12:00


پیاوێكی سه‌ر به‌ پارتی له‌ كۆڵانه‌كه‌ماندایه‌, ئه‌و پیاوه‌ ئیش و كاری بووه‌ته‌ جاسووسیكردن به‌سه‌رخه‌لكی كۆڵان, وای لێهاتووه‌ تاقیبی هاتنی میوان و چونه‌ده‌ره‌وه‌ و هه‌مووجوله‌ و شتێكمان ده‌كات, هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ماوه‌ كۆلانه‌كه‌مانی بۆ چۆلبكه‌ین.
ڕۆژێك له‌و ڕۆژانه‌ی كه‌وا زه‌وى نیشتیمان به‌ جۆرێكیتر ده‌جولێ و ده‌سه‌ڵات به‌ تایبه‌ت پارتی كه‌ ده‌بینین له‌ هه‌ولێر بلانسی تێكچووه‌
پیاوێكی به‌ ته‌مه‌نی خه‌لكی ناوچه‌ی "گه‌رمیان"بووه‌ به‌ هاوڕێ و دراوسێمان گوتی: به‌شدار كه‌ بۆ ماڵ دێیه‌وه‌ كتێبه‌كانت بشاره‌وه‌, با ئه‌و جاسووسه‌ خه‌به‌رێكی خراپت لێ نه‌دات, "ئاگات له‌ خۆت بێت كوڕه‌كه‌م" من گوتم مامه‌ گیان ئه‌و كتێبانه‌ی من ده‌یان هێنمه‌وه‌ كتێبی ئه‌ده‌بین دوورن له‌ سیاسه‌ت و ئه‌و شتانه‌ی دووهێزه‌كه‌ ناویان لێناوه‌, خه‌ته‌ر بۆ سه‌ر ئه‌منی قه‌ومی.
مامه‌ گوتی: له‌ كن ئه‌وانه‌ی له‌ وشه‌ تێناگه‌ن كتێب هه‌ر كتێبه‌.
ڕاستی گووت!
دوێنێ شه‌وه‌كه‌ی له‌ به‌رده‌گا چه‌ند ده‌قیقه‌یێك ڕاوه‌ستام, تا هه‌وایه‌كی به‌هاری هه‌ڵمژم, له‌و كاته‌دا جاسووسه‌كه‌ی سه‌ر به‌ پارتی كه‌ ده‌مێكه‌ كه‌شف بووه‌ و هه‌موومان ده‌زانین بۆچی نزیك ده‌بێته‌وه‌,
لێمه‌وه‌ نزیك بۆوه‌ و ده‌ستكرد به‌ جنێودان به‌ پارتی, (پارتی هه‌تا جاشایه‌تیكرد كردی ئێستایش خه‌ریكی ریسواكردنی هه‌ولێره‌ وه‌لڵاهی خه‌لكی هه‌ولێر هیچ نیینه‌ ده‌نا پارتی چییه‌ به‌س به‌ فیته‌ هه‌ڵدێ, حزبێك تا ئێستا خه‌ریكی بێ ئه‌خلاقی و گه‌نده‌لیبووبێ و خۆشی به‌ شه‌ریفی مه‌كه‌ بفرۆشێته‌وه‌ پێمان لۆمه‌ شه‌رمه‌زارییه‌) ئه‌وانه‌ نێوكه‌وانه‌كه‌ قسه‌ی وین, كه‌ ته‌واو بوو زۆری لێ په‌ست بووم,
گوتم: كاكی برا تۆ ئه‌و هه‌موو جنێوه‌ بۆ به‌خۆت ده‌ده‌ی ئاخر ئه‌توو به‌خۆت هه‌وی وامه‌كه‌ كاكه‌ وامه‌كه‌, سیاسه‌تكردن وانییه‌
سه‌ری شۆڕكرده‌وه‌ و گوتی: خواحافیز,
وابزانم تووڕه‌بوو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە