کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هیرۆخان و مارلبۆرۆ

Friday, 01/01/2010, 12:00


بەمدواییە دوو شتى پێچەوانەى یەكترم، لە بارەى خانمى یەكەمى عێراق بیست، كە زۆر لە یەكتر دورن، یەكیان لە سەر زارى مام جەلال بوو، كە گوایە هیرۆخان خەمى ئەوەیەتى كە بمرن، هیچیان چۆن دەنێژرێن، دووەمیشیان قسەى خەڵكە كە دەڵێن لە بازارى جگەرە هیرۆخان ونۆكان دەستیان بە سەر جگەرەى مارلبۆرۆ گرتووە، ناهێڵن كەس تیجارەت بەو پاكەتەوە بكات، تەنها ئەوان تیجارەتەكەیان گرتووە،بەر لە هەموو شتێك نابێت، بە هەر دوو قسەكە باوەڕ بكەین، نە هێرۆ خانو مام جەلال هێندە داماوم،هیچیان نەبێت، ئەگەر مەسەلەى مردنیش بێت، ئەوا كەفن بەخش و گۆرهەڵكەنى خێرخواز زۆرن، نازانم بەو قسەیەى مام جەلالیش بڵێم رۆمانسى یان دیبلۆماسیە؟
چەمكى خانمى یەكەم یەكەمجار لە ئەمریكا بە كارهاتووە، دواتر نەتەوەكانى جیهان لاسایی ئەمركییەكانیان كردۆتەوە، خانمى یەكەم لە عێراقیش بە كار دێت یەكەم خانمیش، هیرۆهانە لە ناو كوردان، چونكە وەك چەمك خانمى یەكەم ئەو كەسەیە كە هاوسەرەكەى سەرۆك بێت وخانمیش هاوشانى ئەو كەم یان زۆر بەشدارى لە مەسەلەكانى وڵات بكات ولە سەفەرە دیبلۆماسییەكانى هاوسەرەكەى و لە رێورەسمە نیشتمانییەكان بەشدار دەبێت.
لە مێژوودا ئەوە شاراوە نییە، كە هاوسەرى سەرۆك و میر ورێبەر كاریگەرییان بە سەر بریارى سیاسى هەبووە، تەنانەت لە مێژووى ئیسلام جگە لە هاوسەران، جارییەكانیش كاریگەرى سیاسیان بە سەر خەلیفەكانەوە هەبووە، لە سەردەمى نوێ هەر وابووە، زۆرجار هەبووە، هاوسەرى رێبەر ئاكارى زۆر لە مێًردەكەى دوور بووە، لێكچوونیان لە نێوان دا نەبووە، نموونەى هاوسەركەى ماندیلاكە ناوى وێنى بوو ، ئەو گروپێكى مافیاى هەبوو، ماندیلاش بە پێغەمبەرى سیاسەت دەزانرێت، زۆرجارى واش هەبووە، خانمى یەكەم مومارەسەى ئەو نازناوەى خۆى نەكردووە، دوور لە سیاسەت ژیاوە، لەوانە ژنەكەى جەمال عەبدولناسر كە ناوى تەحیە بوو، هیچ كاتێك تەدەخولى كارى هاوسەرەكەى نەدەكرد، ئاكارێكى لادێیانەى هەبووە، هاوسەرەكەى بارزانیش دەكرێت بەو جۆرە ئافرەتانەى بشوهێنین كە هەرگیز تەدەخولى كارى مێردەكانیان ناكەن.
هێرۆ خان كچى ئیبراهیم ئەحمەد، لە تەمەنێكى گەورەدا خەریكە دێتە ناو سیاسەت، بە پێچەوانەى باوكى كە لە دوا ساڵەكانى تەمەنى لە سیاسەتكردن پەشیمان بۆوە، خانمى یەكەم كەمترین دیمانەى رۆژنامەوانى دەكات، لە دیمانەیەكى تەلەفزیونیدا، كە هەر لە كوردسات كرا بوو، زۆر بە سادەیى دەركەوت، هیچ لەوە نەدەچوو كاریگەرى تاڵەبانى بە سەرەوە بێت كە هەموو شتێكى سیاسەتە،لەوەش نەدەچوو بتوانێت كاریگەرى لە سەر تاڵەبانى هەبێت، بەڵام ئێستا هەموو شتەكانى خانمى یەكەم دەردەكەوێت.
بە پێى ئەو زانیارییانەى هەنە، هیرۆخان سەرپەرشتى كارەكانى كۆمپانیاى نۆكان دەكات، هەروەها سەرپەرشتیارى دەزگاى خاكە، بە تەلەفزیونى كوردساتیشەوە، هەر كارمەندێك لەو دەزگایانەى راگەیاندن دابمەزرێت، دەبێت بە پرسى هێرۆ خان بێت، لە پارە سەرفكردنیش دەست كراوەیە، هیرۆخان یەك ئۆتۆمبیلى بۆ هونەرمەندێك كڕیوە، كە بەهاكەى چەند دەفتەر دۆلارێكە كەچى ئەو هونەرمەندە لە ناو یەكێتى نەما، ئەمە نموونەیەكە لە كارەكانى هیرۆخان، لێرەدا لە گەڵ رووداوێكى خانمى میسر ژنى جەمال عەبدولناسر بەراوردى دەكەین، دەلێن كورەكەى جەمال عەبدالناێر لە لیبیا لە كۆلێژى سەربازى دەخوێنێت، رۆژێكیان، تەحیە خانى دایكى غەریبى دەكات، داوا لە جەمال عەبدولناێر دەكات بە فرۆكە بینێرێتە لیبیا بۆ ئەوەى كورەكەى ببینێ، كەچى جەمال عەبدولناسر پێى دەلێى ئەگەر تۆ بچى دەبێت هەموو دایكەكانى تریش لەگەڵ خۆت ببەى ئەگەر هەموشتان بچن، ئەوا مەسروفات زۆر دەبێت، بۆیە جارێ نابێت، ئیوە سەفەر بكەن، جا ئەوە بەراوردێكە لە نێوان هەردوو خانمى یەكەم، ئەگەر هیرۆ خان بتوانێت بە دەفتەر سەرف بكات، چۆن دەكرێت، نازى ئەوە بكات كە خۆى هەژارە.
زۆر خانمى یەكەم لە دونیادا هەن كە كچى پیاوانى هەژار بووینە، هاوسەرى مەلیك محمەدى شەشەمى مەغریب، كچە لادێیە بووە، خانەوادەكەى زۆر هەژار بووینە، كەچى توانیویەتى خوێندن تەواو بكات لە كۆمپانیا ئیش بكات و دواتر ناوبانگ پەیدابكات، بۆیە محمەدى شەشەم كە ئەو كاتە باوكى لە ژیاندا مابوو خوازبێنى دەكات، ئەو كچە هەژارە توانى نازناوى خانمى یەكەمى مەغریب وەربگرێت، كە پێشتر لەو وڵاَتە تەنها بە خوشك ودایكى مەلیك دەگوترا خانمى یەكەم نەوەك هاوسەرەكانیان.
هەندێك لە خانمە یەكەمەكان، جیا لەوەى كار بۆ خۆیان دەكەن، هەوڵ دەدەن كەسوكارەكانیشیان، بۆ پێگە سیاسیەكان دەهێننە پێشەوە، هیرۆخانیش وایكرد، برا وخوشكەكانى لە ناو یەكێتى پێگەیان پێَدراوە، یەكێك لەوان شانازى ئیبراهیم ئەحمەد، بە پێى قسەى سەرچاوەیەكى یەكێتى كێشەكانى كۆمیتەى دەرەوەى یەكێتى، لە سایەى سەرى شانازى ئیبراهیم ئەحمەد بوو، ئێستاش هیرۆخان بۆتە بەرپرسى مەڵبەندى سلێمانى، ئەوەش بە مانایەك لە ماناكان بچوكردنەوەى ماناى خانمى یەكەم، چونكە خانمى یەكەم ئەگەر بە روووكەشیش بێت، دەبێت وەك دایكى هەموو هاولاتیانى وڵاتەكەی بێت، نەوەك لە حیزبێك دا لە ئۆگانێكى بچوكدا بێت.
هێرۆخان خۆى وەك هونەردۆستێك نیشان دەدا، لە بوارى چاودێرى منداڵانیش لاسایى رانیاخانى خانمى یەكەمى ئوردن دەكاتەوە، دەڵێن هەر پارچە ئاوازێك بۆ هێرۆخان بژەنیت ئئەو گۆرانیەكە دەناسێتەوە، حەزیشى لە گۆرانى عەرەبیە، بە سەدان گۆرانى عەرەبى ئەزبەرە، لەگەڵئەوە سیفەتە جوانانەش دەگوترێت جگەرەكێشە، ئەوەیان كێشەیان نییە، ئەوە كێشەیە، كە لە بازاڕ باسى ئەوە دەكرێت، هیرۆخان لە رێگاى نۆكانەوە، تیجارەتى جگەرەى مارلبۆرۆ دەكات، ئەو قسەیەم لە زارى یەك و دوو كەس نەبیستووە، بەڵكو زۆربەى تاجیرەكانى جگەرە ئەوە باس دەكەن، دەگوترێت، لە سەر ئەو جگەرە كە جۆرەكەى لە جگەرە گرانەكانە، هیرۆخان مونافەسەى لە گەڵ چەند بەرپرسی ترى پارتى ویەكێتى هەیە، جا نازانم ئەوە چەند راستە، یان نازانم رۆژنامەنووسێك چۆن دەتوانێت ئەوە پشتراست بكاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە