كوبانى و دووباره بوونه ى میژووى خوراگرى بوئازادى
Wednesday, 08/10/2014, 12:00
ئه و خوراگریه ى خه لكى لینیگراد ،له پیناوى ئازادى نوانیان بوه هوكارى شكستى نازیه و سه ركه وتنى ئیراده ى ئازادى خوازانه دژى فاشیه ت .
له ئیستادا میژوو دوو باره ده بیته وه .ئه مجاره له خورهه لاتى گرگرتوداو له شارى كوبانى ئازادى خوازان ده یانه ویت به به رگرى و گیان به خت كردن له پیناوى ئازادى وه حشیه تى تیروستانى ئیسلامى له گورنین ونیزامى زالمانه ى سه رمایه دارى و سیاسه ته دژى ئینسانیه كانى رسواكه ن.
له دواى كوتایى هاتنى دنیاى دووجه مسه رى و یه كلایى بوونه وه ى دنیا به قازانجى لیبرال دیموكرات .كومه لگاى مروڤایه تى رووبه رووى وه حشیه تى عه قلیه تى پاوانخوازى و دژى ئینسانى نیزامى سه رمایه دارى بوه وه به رابه رایه تى ئه مریكاو ده ستخسته ناو ته واى كیشه كانى جیهان و به قازانجى خوى به كارى هینا و چه ندین شه رى قه ومى و مه زهه بى هه لگیرسان ،كه هه زاران ئینسان بوونه خوراكى جه نگ و ملیونان ئینسان ئاوه ره و بیخانه ولانه بوون .ئه وه ش راستى ئه و بوچونه ى ماركس ده سه لمینیت .كه به شه ریه تى چه وساوه ،له هه نگاونان بوسوسیالیزم دوابكه ویت به به ربه ریه تى سه رمایه ده گات .كومه لگاى مروڤایه تى ئیستا ده ست و په نجه له گه ل به ربه ریه تى سه رمایه نه رم ده كات .بستیك زه مین نه ماوه دووچارى به دبه ختى وشه رو كیشه نه بوبیت .به ده ستى سیاسه ته وه حشى و قازانج په رستیه كانیه وه .
له ئه مریكیاى دلى سه رمایه دارى ،كه ئیدیعاى دیموكراسى و مافى مروڤ ده كات ملیونان ئینسان موحتاجى نان و شوینى خه وتنیان نیه و ،له مه نهۆل وسه ردابه كاندا روژده كه نه وه ..تاده گات به كوردستان.
له ئه فریقا بیرسیتى بیشومارنه خوشى جوراوجورى كوشنده .له ئه فغانستان و عیراق و لیبیا و سوریاو یه مه ن و میسر ،شه رى مه زهه بى و تایفى برستى له ئینسانه كان بریوه و ملیونان موحتاجى نانن .
ملیونان ئینسان له ترسى مه رگ كوچى ناچارى هه لده بژیرن .جیهان بوته تاقیگه یه ك بو جینوسایدكردنى ئینسانه كان به ده ستى ئه م نیزامه به ربه ریه وه .
نامه ویت قسه له سه ر ته واوى وه حشیه ته كانى ئه م نیزامه بكه م و ده رهاویشته و ده رئه نجامه كانى .به چه ندین كتیب ته واونابیت .ئه وه ى ده كریت به جدى له سه رى بوستین كیشه ى كوبانى و هه لویستى نیزامى به ناومروڤ دوستى سه رمایه داریه .
بوده بیت كوبانى له بارببریت ؟ئه و عه قلیه ته ى ده یه ویت كوبانى جینوساید بكات چیه ؟.
نیزامى سه رمایه دارى به هه موو باله كانیه وه ،به ناسیونالیزم و مه زهه بیه وه دژى هه ربزووتنه وه و شۆرشیكه ،كه ملكه چى سیاسه ت و ئیراده ى نه بیت .كاتیك په یه ده زه نگى شورش و به ره نگاربوونه وه یه كى نوئ دا به گوى زالمانى سه رمایه دارى داو ئه وكاته ى بنه ماله ى مافیاى به رزانى یه زیدیه كانى به گورگانى داعش فروشت .جیهان گوى كه ربوو .كه س نه بوو بیته ده نگ شه رڤانه ئازادى خوازه كانى په یه ده نه بیت و به رى به جینوسایدكردنى گشتى گرت و بوه قه لغانى پاراستى یه زیدیه كان .ئه و هه نگاوه كومه لگاى مرۆڤایه تى و كویله كانى نیزامى سه رمایه ى توشى شوك كرد.په یه ده له شه ریكى سه ختى دووساله بوو ،له دژى چه ته كانى داعش ،كه دروستكراوى خودى ئه مریكاو هاوپه یمانه كانى بوو .هاتن و وه ك گیڤاراى بینیشتیمان پاریزگاریان كرد له یه زیدیه كان .ئه وه ئه و شوكه بوو هیزیكى ئازادى خوازو ئینسان دوست به چه كى ساده و ساكار لیناگه ریت به به رچاویه وه مروڤ ئه تك بكریت و گیان به خت ده كات ،له پیناو ئازادى و ئینسانیه دا .چه ته كانى نیزامى سه رمایه و ریكخراوه به ناومرۆڤ دوسته كان و نه ته وه یه كگرتوه كان ،كه هه موویان وینه ك ته واو ده كه ن وه حشیه ت و درنده یى نیزامى سه رمایه یه بیده نگ بون .هاتنى په یه ده ئه و زه نگه مه ترسیداره بوو بوجیهانى سه رمایه ،كه هیزیك هه یه ناتوانیت بیده نگبیت به رامبه ر به كویله كردنى ئینسان و جینو ساید كردنیان .بویه پیلانى نیوده وله تیان دارشت چون ئه و هیزه یاخى و ئینسان دوسته ته بروتونابكه ن .تاڤیتنامیكى تر دروست نه بیت و ببیته سومبولى ئازادى بو ئینسانیه ت دژى زالمیه تى سه رمایه .داعشیان هوشیار كرده وه په لامارى دلى ئه وهیزه بدات كوبانى.چقلى چاوى دنیاى سه رمایه دارى و پاشكوكانى .
په لامارى چه ته كانى داعش بوسه ركوبانى شتیكى چاوه روانكراو ریكه وتنى ئه مریكاو نوكه ره كانى توركیا و پارتى بوو..تاهیزیك نه بیت له ده ره وه ى ئیراده ى ئه مریكا هه بیت و بانگه شه ى ئازادى بكات .
ئه وه ى ده گوزه ریت له كوبانى و گیانبازى و گیانبه خت كردنى نه یارانى سه رمایه دارى و نوكه ره كانیه تى بو ئازادى و زه نگى چه رخیكى نویه به گوى وه حشیه تى نیزامى سه رمایه داریدا ده دات .كه ناكریت جیهان ته نها به خواستى وه حشیه تى ئیوه تیپه ریت .گیڤاراكان ماون شه رڤانه كانى په یه ده زه نگى چه رخیكى نوین .لینگراد و ڤیتنامیكى تر ده خولقینن .ئه وان رووبه روو ته واو ى وه حشیه تى نیزامى سه رمایه و كویله كانى بوونه ته وه .سه ركه وتنى كوبانى ..سه ركه وتنى ئیراده ى ئینسانه بو ئازادى وگرى شورشیكى جیهانى و چراى ئومیده بو ئازادى .
هوله ندا
٨/١٠/
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست