کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تكایە جەنابى وەزیرى خوێندنى باڵا چارەیەك

Wednesday, 15/12/2010, 12:00


بەڕێزم سڵاو ئێمە كۆمەڵێك قوتابین ، لە پەیمانگاكان بەخێری ناگیانمان بە یەكەم و دووەم و سێیەم دەرچووین ، ڕاستەوخۆ بەبێ پرسى خۆمان و بە بێ ویستى خۆمان لە كۆلیژەكان وەرگیراین بەبێ ئاگاداریشمان، سەرەتا ئێمە پێمان ڕانەگەیەنرابوو كە قبوڵ كرایتینەوە لە كۆلیژەكان تا ساڵێك تێپەڕى ، دواتر ئەو ساڵەیان بۆ بە رسوب ئەژمار كردین و وتیان دەبێ دەوام بكەن تا ترقین قید نەكرێن ، سەرەڕاى ئەوەى كە تەنها لە زانكۆى ێلاح الدین وەرگیرابووین كە زۆربەمان خەڵكى هەولێر نەبووین و شارەكانى خۆشمان زانكۆی تیابوو ، قبوڵ مەكەزى تەنها ز.ێلاح الدینى بە زانكۆ دانابوو ، دكتۆر گیان ئێستا هەندێكمان دامەزراوین و هەندێكیشمان تواناى خوێندنمان نییە لەو كاتەدا بەهەر هۆیەك بێت و تواناى دابەزاندن و گواستنەوەى كۆلیژەكانیشمان نییە چونكە دەڵێن كەوا ئێمە وەزارەتى تربییە ئێمەى ناردووە، زۆر هەوڵمان دا هەڵوەشاندنەوەمان بۆ بكەن بەڵام بێسوود بوو ، وتیان دەبێ دەوام بكەن دەنا ترقین قید دەكرێن ، یەعنى من نە داوام كردووە كە وەرگیرێم و نە هەوڵیشم داوە ، من كراوم بە قوتابى و دەبێ تەنها لە كۆلیژیكى محددى زانكۆیەكى محدد بخوێنم و گواستنەوە و هەڵوەشاندنەوەشم نییە و دەبێ دەوام بكەم دەنا ترقین قید دەكرێم بەبێ ئەوەى یەك ڕۆژیش دەوام بكەم ؟؟؟؟ ئەوە خوێندنى ئیجبارییە ، دكتۆر گیان داواكارم كە هەڵوەشاندنەوەمان بۆ بكرێت بە بڕیارێكى وەزارى تا بتوانین لە داهاتوو پەیوەندى بكەینەوە بە خوێندن ، چونكە قوتابیەك كە لە پەیمانگا بە پەسەند دەرچووە لە داهاتوو دەتوانێت پەیوەندى بكاتەوە بە كۆلیژ ، منیش كە بە نایاب دەرچووم و یەكەم بوویم ناتوانم!!!! ، ئایە ئەوە غەدر نییە؟....... لەگەڵ ڕێزم دا.



قوتابیەكى بەیەكەم دەرچووى پەیمانگا ، بەناوى گشت قوتابیە بەیەكەم و دووەم و سێیەم دەرچووەكانى ساڵى 2009-2010.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە