کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


یەکێتیی شەش ملیۆن دۆلاریی بە سالار عەزیز داوە

Saturday, 10/05/2014, 12:00








ئەو هەواڵەی رۆژی لە کوردستانپۆستدا بڵاوکرایەوە بەناونیشانی (ئەگەر سالار عەزیز وازی لە گۆڕان نەهێنایە، یەکێتیی زەوییەکانی لێدەسەندەوە)
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f13431ea
من دەمەوێت هەواڵەکە پشتڕاست بکەمەوە، کە هەواڵەکە کەمی هەیە و پێویستی بەزیادکردنیش هەیە، بە حوکمی ئەوەی من لە شوێنێکی هەستیاری ناو یەکێتییدا کار دەکەم، بۆیە هەندێک زانیاریی تر دەخەمە سەر ئەو هەواڵە،
سالار عەزیز پێش ئەوەی بچیتە لای نەوشیروان مستەفا و خۆی وەکو گۆڕانخوازێک بناسێنێت، لەناو یەکێتییدا کێشەی شەخسیی و ئیداری هەبووە، ساڵی 98 لەگەڵ کۆسرەت ڕەسولدا تێکچوو، ئەو کاتەی کۆسرەت لەپاش 31 ئاب لەئیدارەی سلیمانی، سەرۆکی حکومەت بوو، بەهۆی ئەو شەڕەی نیوان سالار وکۆسرەت بەبڕیاری جەلال تالەبانی، سالار عەزیز لە پارێزگاری سلیمانی دەرکرا و کرا بە وەزیری کشتوکاڵ، پاش ماوەیەک وازی لەو پۆستە ویەکێتیش هێنا، پاش دەرکەوتنی گۆڕان ئەم هەلەی بۆ ڕەخسا وەک کەسایەتیەکی گۆڕان خۆی نمایش کرد وەک لەهەواڵێکی کوردستان پۆستدا ئاماژەی پێدراوە، بەڵام دیاربوو، کە ژێر بەژێر پەیوەندی هەبووە لەگەڵ هێرۆدا، سالار عەزیز ئەو ساڵانەی لە سوریا بوو، لە شام، خەریک بوو ببێت بە زاوای ئیبرایم ئەحمەد، بەڵام چەند کێشەیەک هاتە پێشەوە، ئیتر ئەو شانسەی نەبوو، دەنا ئیستا ئەویش هاوەڵزاوایەکی جەلال تالەبانی دەبوو، ئیستاش هۆکاری وازهێنانی سالار عەزیز پەیوەندی بەکێشە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە نییە، بەڵکو وەکو زۆربەی ئەوانی تر بە دوای پۆست و دەستکەوتیی مادییەوە بوو، پێی وابوو ئەوەی لە ناو یەکێتییدا لە دەستی دەدا، ئەوا لەناو گۆڕاندا دەستی دەکەوێتەوە، بۆ ئەمەش هەر زوو زوو ئەو هەڕەسانەی دەگەیاندە هێرۆ و ئەویش زۆر موداراتی دەکرد، کە بگەڕێتەوە بۆ ناو یەکێتیی، یان لەوێ بمێنێتەوە و لە ژێرەوە هەر دۆست و دڵسۆزەکەی یەکێتیی بێت. سالار عەزیز تەنها ئەو موڵکانەی پێنەدراوە، بەڵکو زەویی و خانووی دیکەشی هەیە، لە کاتی خۆیدا باسی ئەوانەیش دەکەین، بەڵام بۆ ئیستا بەدوای بەڵگەکانەوە دەبن، کەی دەستم کەوت ناوەکانیان ئاشکرادەکەم.
کاک سالار عەزیز لەبری ئه‌و دوانزده‌ دۆنمه‌ زەویەی، کە لەسەرچنار کاتی خوێ یەکێتی پێیان بەخشیوە شەش ملیۆن دۆلاری لەئێدارەی گشتی وەرگرتووە، ئەویش پێش نامەکەی سالار کە زۆرێک پێان وایە یەکێتی خۆی نامەکەی سالاری نووسیبی، لە راستییشدا وایە و تەنها سالار عەزیز ناوەکانی بۆ زیاد کردوە، بەومەرجە لەبری دوانزده‌ دۆنمه‌ زەویەکە کۆمپانیایی نۆکان 6 ملیۆن دولاری داوە بە سالار. لەهەمان کاتدا سالار 400 م زەوی لە نزیک چاڤی لاند وەرگرتووە. پێم خۆش بوو بەم کورتە زانیارییە ئاگاداری هەموو لایەک بکەمەوە، کە ئیستا یەکێتیی ئەو پارچە زەویانەی لە سالار وەرگرتۆتەوە و لە بری ئەوە شەش ملیۆن دۆلاریان پێی داوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە