کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیرۆزە کاک نوشیروان

Saturday, 26/07/2014, 12:00


ئەوەی ئێستا لە پەرلەمان و وەزارەتی پێشمەر گە دەکرێت، لەماوەیەکی کەمی حوکمی ئێوە، دەرکەوت کە هەموو خەمی ئێوە خەڵک و گۆڕانخوازان نەبوو، ،بەڵکو لاسایکردنەوەی ئەو حوکمەیە کە دەیەوێت لە رێگەی پارە و هێزی چەکدارەوە خۆی بسەپێنێ بەسەر کۆمەڵگادا، هەتا حیزبەکەت بیەوێ حوکمی وڵات و ناوچەکە بکات.
دەرکردنی یاسایەک بەناوی بودجە حیزبەکانەوە لەهەنگاوی یەکەمدا جگە لەبەرژەوەندی حیزبی بە تایبەت (گۆران ،یەکگرتوو،کۆمەڵ) بە یاسایی کردنی ئەو پرسە، جیاوازی ئەوتۆی نییە لەگەڵ ئەو پارە زۆرو زەوندەی کەپێشتر پارتی و یەکێتی بۆ خۆیان حیزبەکانی تریان دەیان برد، ئەمە هەنگاوی یەکەمی لاسایی کردنەوەی دەسەڵاتی دیکتاتۆرەکانە،بیرمە لەسەرو بەندی کابینەی نوێی حکومەتدا ئەندام پەرلەمانێکی یەکگرتوو دەیوت ئێمە وەزارەتی کارەبامان پێباش نەبوو وەریگرین ،بەڵام دواجار پێیان وتین ئەتوانن لەو وەزارەتەوە خزمەتی خەڵک بکەن،بەڵام بردنی ملیارێک و زیاتر پارەی ئەم هەرێمە بۆ حیزبەکەی ئەمە بە خزمەتی خەڵکی کوردستان ئەزانێ ئێوە خزمەتی خەڵکتان ئەوێ یان بەرژەوەندی.
قسەکردن لەسەر پێشمەرگە لە چوار ساڵی ئۆپۆزسیۆن بووندا،وەک ئەوەی ئەم وڵاتە تەنها یەک چین کاری تێدا هەیە ئەویش پێشمەرگەیە، کرێکاری تێدانییە بازرگان نییە دکتۆرنیە فەرمانبەرنیە...هتد زیادکردنی بودجەی حیزبەکەی دەردەکەوێت ئەم هێزە راست گۆنییە لەو پەیامەی کە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا خزاندییە گۆی هاوڵاتیانی کوردستان،ئەم هێزە زۆر مەترسی دارە چونکە ئەو سڵ ناکاتەوە لە نزیکەی نیوملیۆن هاوڵاتی ئەم هەرێمە کە دەنگیان بە یەکسانی شەفافیەت سەروەری یاسا تەخشان و پەخشان نەکردنی بودجەی ئەم هەرێمە داوە، سڵ نەکاتەوە لەو هەموو بێدادییەی لەم هەرێمە دایە بەیاسا پارەی ئەم هەرێمە بۆ حیزبەکەی دابین دەکات و بە هاوڵاتیانی کوردستانی دەفرۆشتەوە دەیکاتە موژدەو دیاری و چالاکی.
ئەوەی ماوە کە بزوتنەوی گۆران بیکات وپیرۆزبای لە کاک نەوشیروان بکەین لەم دۆخەی ئێستادا مووچەی ئەندام پەرلەمانە لە (6.000.000)شەش ملیۆن دینارەو کەمکرێتەوە بۆ(5.999.000)پێنج ملیۆن ونۆسەدو نەودو نۆهەزار دینار،سەری زمان و بنی زمانتان سەروەری یاسا بوو پێویستە لە رێگەی پەرلەمانەوە یاسایەک دەکرێت ئەوی رەخنەو خۆپیشاندان لە دژی سەرۆکایەتی پەرلەمان وەزارەتەکانی (دارای وئابوری ،پێشمەرگە،کاروباری ئاینی،دەستەی وەبەرهێنا)هەیە ئەوە حوکمی ساڵێک زیندانی بکرێت ،گەرانەوەی دەستوری هەرێمی کوردستان بەهەمان برگەو مادە بەڵام جیاواز لە چاپ و دیزایندا ،سێ بارە کانیدکردنەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە لە رێگەی پەرلەمانەوە، هەموو ئەمانە لە بەرنامەی کاری بزوتنەوەی گۆراندایە، پێویستە لە زوترین کاتدا کاری بۆ بکات بۆ ئەوەی بەیاسا بکرێت،ئیتر خەڵک و بێکاران ئاوی سارد بخۆنەوە،ئێوە کە لەئاست بەرژەوەندی خۆتان وحزبتان بەر چاوی خۆتان نابینن ئیتر هاوڵاتیان چیان ئەوێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە