چەتەكانى وڵاتى من
Saturday, 08/05/2010, 12:00
چەتەكانى وڵاتى من حكومەتن ( بۆ شەهید سەردەشت و شەهید سۆران مامە حە)
حیزبى وڵات پەروەر و هەڵگرى خەمى میللەت
چەتەكانى وڵاتى من زۆر دڵسۆزن
لە تاو چارەى خەمى خەڵك، زۆر بێ خەو و بێ وەنەوزن
چەتەكانى وڵاتى من زۆر دەستپاكن
دزى لەلایان حەرامەو، لە توهمەش هەر زۆر بێ باكن
چەتەكانى وڵاتى من داوێن پاكن
كچى خەڵكى لەلایان،هەروەك و خوشك و داكن
چەتەكانى وڵاتى من زۆر رقیان لە خوێن ڕشتنە
ڕقیان لە قامچى و سجن و ڕقیان لە خەڵك كوشتنە
چەتەكانى وڵاتى من ڕۆژنامە نوس سەرپشك ئەكەن
:با بینوسن چیان دەوێ زۆر ئازادانە قسەكەن
چەتەكانى وڵاتى من خزمەتى بێگانە ناكەن
بە قسەى ئەوان بە هیچ جۆرێك وڵاتى خۆیان تێك نادەن
چەتەكانى وڵاتى من هەرچەندە وەسفیان كەى كەمە
وەسفى ئەوان بە ڕۆمان و شیعر و چیرۆك ،زۆر ئەستەمە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست