کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سرور بارزانی ، بایی 50 ده‌فته‌ر دۆلار ئه‌ڵماس و زێڕی بۆ سه‌یرانی هاوسه‌ری كریوه

Thursday, 23/12/2010, 12:00


به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ (كه‌یوانی میرزا ڕه‌فیق) و (میرانی برازای خدری ره‌شه ‌به‌حری) كه‌ له‌ خدری ڕه‌شید به‌حری كۆنه‌ ئامر مه‌فره‌زه‌ و جاش موسته‌شاری سنوری پێنجوین، كه‌ له‌ سه‌بری دایكی سیروان بارزانی ژنبرای مه‌سرۆر بیستویانه‌‌، كه‌ مه‌سرور و ئه‌ندامه‌كانی به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له‌ كۆنگره‌ی 13ی بنه‌ماڵه‌ به‌سه‌رنێچیرو كوتله‌كه‌ی، ئێواره‌یی دوینێ 22 /12 / 2010 مه‌سرور بارزانی وه‌ك دیاری و به‌لێنه‌كانی كه‌ به‌ سه‌یرانی ژنی دابوو، بایی 50 ده‌فته‌ر دۆلار ئه‌ڵماس و زیڕی گرانبه‌های بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی کڕیوه‌ له‌ زیڕینگه‌ری ناسراوی هه‌ولیر، لوقمان عه‌زیز!
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و ده‌مڕاستکردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كانی نێو ئه‌م هه‌واڵه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ چاوشین سكرتێری سیروان بارزانی و كافیاری كوڕی سیداد بارزانی ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشت ڕاستكردۆته‌وه‌، تا ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه‌، که‌ لوقمان عه‌زیز هه‌ولیری به‌ 3 سه‌یاره‌ی وه‌نه‌وشه‌ی ڕه‌ش و جام تاریك گه‌یاندۆته‌ سه‌ری ره‌ش!
ژن و ئافره‌تانی بارزانییه‌كانی بنه‌ماڵه‌ گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه‌، جاران به‌ خۆیان سه‌ردانی دوكانداره‌ زیرینگه‌ره‌کانیان له‌ هه‌ولێر ده‌كرد، به‌ڵام ماوه‌ی 2 ساڵه‌‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ دوكاندار و زێڕینگه‌ره‌کان به‌ جانتا دبلۆماسیه‌ ڕه‌شه‌كانیان ده‌چنه‌ سه‌ری ره‌ش، ‌به‌بێ معامه‌له‌ هه‌مووشته‌كان ده‌كڕن...ئه‌مه‌ش له‌ سامان و موڵكی دزراوی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و گه‌و‌هه‌رانه‌ ده‌كڕن..
بژی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا و كوره‌ دزه‌كانی!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە