ئەو كەناڵە راگەیاندنانەی گەمژەن، ئاكانیوز و پیو كەی میدیا وەك نموونە
Saturday, 14/01/2012, 12:00
خوێنەرێك لە بەریتانیا
هەمیشە كەناڵەكانی سەر بە راگەیاندنی سەر بە دەسەڵاتی پارتی و یەكێتی بە سروشتی گەمژیی خۆیان نیشانی خەڵكی كوردستان دەدەن، ئەوەتا دەیانەوێ هەڵمانخەڵەتێنن بەوەی هەواڵێكی رۆژێك پێشوو ئەنجام دەجدرێ، كەچی دەنووسن ئەمڕۆ بەڕێوەچووە، دوایین گەمژیی راگەیاندنی ئازاد جوندیانی و بەدران ئەحمەد حەبیب بریتیە لەوەی كۆنگرەیەكی جینۆساید كە وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراقی ئەنجامی داوە لە بەریتانیا بەڕێوەچووە لە رۆژی 12 1 -2012، كەچی دێن سەر لە خوێنەر دەشەوێنن و بە ناوی رۆژی 13 ی هەمان مانگ كە گوایە ئەمڕۆ لە بەر ئەوەی هەواڵەكە گەڕم بكەنەوە بڵاو دەكەنەوە، من یەكێك بوومە لەو كەسانەی داوەتی كۆنگرەكە كراوم، هێندەی باس لە تاوانەكانی رژێمی بەعس كراوە لە دژی شیعە بە هیچ شێوەیەك باسی ئەو تاوانانە نەكراوە كە سەدام دژی كورد ئەنجام داوە، بۆیە ئێمە پتر لە 20 كەس بووین بایكۆتی كۆنگرەمان كردووە، لە بەر ئەوەی بە بەرپرسانی ئاكانیوز و puk media دەڵێین شەرمتان بە خۆ بێن ئێوە ناتوانن راستییەكان وەك خۆی لە خوێنەر بشارنەوە، هەواڵی ساردیشمان بۆ گەڕم مەكەنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست