تازەترین بەزمی جەلال ‌‌‌‌تاڵەبانی

Saturday, 01/08/2009, 12:00


پێش چەند ڕۆژێک مامە لە ماڵی یەکێک لە ئەندامەکانی مەکتەب سیاسی دەعوەت ئەبێت و پاش نان خواردن بە بێ ئومێدیەکی زۆرەوە ئەمەی خوارەوەیان پێ ئەڵێت:

ئەوە بۆتان ئاشکرا بوو کە نەوەی(....) ـمەبەستی کاک نەوشیروانەـ بە ڕاستێتی و ئەیەوێت بە ڕاستی بەڕەکەمان لەژێر پێ ڕاکێشیت، با پێتان بڵێم؛ ئەو دەسەڵات بگرێتە دەست هەمووتان ئەداتە دادگا بە تۆمەتی گەندەڵی و خۆتان باش ئەزانن کە بەڵگەی باشی بەدەستەوەیە و کەستان ڕزگارتان نابێت تەنها من نەبێت چونکە من سەرۆک کۆمارم و حەسانەم هەیە، بەڵام داماوینە ئێوە چی ئەکەن. حەیا و ناموستان ئەبات، هەستن هەستن فریای خۆتان بکەون. ڕوو ئەکاتە مەلا بەختیار وئەڵێت تۆ مەلا: بچۆ بۆ لادێکانی دەوری سلێمانی و تۆزێک بە گۆێیاندا بخوێنە و وەعدی درۆیان بەرێ، خۆت ئەزانیت ئەوان زۆر حەزیان لە پارە و مڵکە. ڕوو ئەکاتە ئەوانی تر و ئەڵیت هەر هەمووتان ئەبێت بڵاو ببنەوە و لە دەور و پشتی سلێمانیەوە دەست پێ بکەن چونکە لێرە کەس باوەڕی پێمان نەماوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە