حسک مووچهی مانگی شوبات نادات!
Monday, 16/03/2009, 12:00
عەبدوڵلاى حاجى مەحمود ئەندامى مەكتەبی سیاسى حزبی سۆسیالست دیموكراتى كوردستان پارەى مانگى شوباتى كارمەندانى دەزگاى راگەیاندى سۆسیالست لەشەوێكى نادیدا دادەنێت دوابەدواى دواكەوتنى زیاتر لە (15) رۆژ ى پارەى كارمەندانى دەزگاى راگەیاندنى حزبى سۆسیالست دیموكراتى كوردستان ، كە خۆی لە رادیۆى جەماوەرو رۆژنامەى رێبازى ئازادى و گۆڤارى ئایدیا دەبینێتەوە، پاش بەدواداچون بۆ مەسەلى نەدانى پارەى مانگى شوبات لەلایەن بەرپسرى كاگێڕیەوە ، پێیان راگەباندون كەپارەكەیان وەرگرتوە، هەرچەندە بەڕێوەبەرو سەرنووسەرى رۆژنامەى رێبازى ئازادیش نكوڵى لەوەرنەگرتنى پارەكەو دواكەوتن و نەدانى ناكەن ، هۆكارەكەى بۆ كێشەى كارگێڕى دەگێڕنەوە ، هەرچەندە سەرچاوەیەك لە بەشى كارگێڕى مەكتەبى سیاسى حزبى سۆسیالست دیموكراتى كوردستان پێڕاگەیاندین كە پارەكە عەبدوڵلاى حاجى مەحمود ئەندامى مەكتەبی سیاسى حزبی سۆسیالست دیموكراتى كوردستان خواردویەتى دەیەوێت موماتەلەیان پێبكات ،تاوەكو مانگى ئادارو یەك پارەیان بخوات ، چونكە ماوەیەك بەر لە ئێستا لە نادى كۆمەڵێكى دەعوەت كردبوو ، پارەى راگەیاندنى لەسەر مێزەكە دانابوو، ئێستاش بۆى قەرەبوو ناكرێتەوە.
سەبارەت بەهۆكارى دواكەوتنى پارەى مانگى شوبات و دواى پرسێكى ورد بۆمەسەلەكە دەركەوت كە كەس لەو كارمەندانە پارەیان وەرنەگرتوەو بڕیاریشە كاركردن راگرن ، لەگەڵ ئەوەى سكرتێرى حزب لەمە ئاگادارەو بێدەسەڵاتى خۆی دەربڕیوە .
ئەم حزبە لەگەڵ ئەوەى گلەیی لە حكومەتى هەرێم دەكات كە بودجەى حزبەكانى كەمكردوەتەوەو نایانداتێ ،كەچى ئەندامێكى مەكتەبی سیاسى حزبی سۆسیالست دیموكراتى كوردستان پارەى ئەو هەموو كوڕو كچە گەنجە دەخوات و نەك ەنكوڵى لێناكات ، بەڵكو پۆزیشیان بەسەردا لێدەدات ،كە وەریانگرتوەو سەرنوسەرەكەیان نایانداتێ ، بە واتایەكى تر دەڵێت لەگەڵ سەرنووسەر شەریەكێشەین.
سەبارەت بەم مەسەلەیە بەرپرسێكى باڵا پێیراگەیاندم كەنەیویست ناویى بۆ كوردستان پۆست ئاشكرابكەم وتى بەرپرسی یەكەم عەبدوڵلاى حاجى مەحمود ەو سكرتێریش لێى بێدەنگە، تاكە زەرەمەند ئەوانەن كە كاریان كردوەو پارەكەشیان دراوە بەخواردنەوەى دەعوەتى سەرمێزى عەبدوڵلاى حاجى مەحمود ..
باشە ئەگەر ئەم پباوەنموونەییە بكەینە سەرۆكى حكومەت و دەنگى بۆبدەین دەبێت لەم هەمووپارەدا چەندى هوڵلوشێت،
دەتوان بۆ راستى ئەم مەسەلە بەدواداچون بكەن و رێبازى ئازادى رۆژى سێشەمە دەردەچێ بەڵام 17/3 دەرناچێت بەهۆى ئەم كێشەیەو مانگرتنى ئەندامەكانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست