باشتر وایه‌ سه‌ندیكا كاره‌كانی‌ ڕابگرێت

Tuesday, 05/07/2011, 12:00


بۆ:ڕای‌ گشتی‌ كوردستان و عێراق و جیهان

لیژنه‌ی‌ داكۆكی‌ له‌ماف و ئازادی‌ ڕۆژنامه‌نووسان كه‌به‌شێكه‌ له‌سه‌ندیكای‌ ڕۆژنامه‌نووسانی‌ كوردستان دوای‌ ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی‌ حه‌وته‌مین ڕاپۆرتی‌ خۆی‌ بلاَوكرده‌وه‌.
بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ له‌كاتێكدابوو كه‌پێشتر سه‌ندیكای‌ ناوبراو له‌جیاتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم وه‌لاَمی‌ ڕێكخراوێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دایه‌وه‌ كه‌ڕه‌خنه‌ی‌ له‌خراپی‌ ڕه‌وشی‌ ڕاگه‌یاندن و مافی‌ مرۆڤی‌ هه‌رێم گرتبوو، له‌ئێستاشدا لیژنه‌یه‌ك له‌م سه‌ندیكایه‌ ڕاپۆرتێكی‌ بلاَوكردۆته‌وه‌. ئێمه‌ ده‌ستخۆشی‌ لێده‌كه‌ین، به‌لاَم ته‌ئكیدیش له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌پێشتر ئه‌م لیژنه‌یه‌ چه‌ندین ڕاپۆرتی‌ تری‌ بلاَوكردۆته‌وه‌ به‌لاَم به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ تائێستا له‌لایه‌ن دام و ده‌زگا یاساییه‌كانی‌ هه‌رێمه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ هیچ یه‌كێك له‌م كه‌یسانه‌ نه‌كراوه‌ كه‌سه‌ندیكا باسی‌ لێوه‌ كردوون. له‌به‌رئه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌كو گروپی‌ ڕۆژنامه‌نووسانی‌ بێسنوری‌ كوردستان پێشنیار ده‌كه‌ین بۆ سه‌ندیكای‌ ڕۆژنامه‌نووسانی‌ كوردستان كاروچالاكیه‌كانی‌ خۆی‌ ڕابگرێت وه‌كو هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بێده‌نگییه‌ی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ یاسای‌ و جێبه‌جێكردن له‌به‌رامبه‌ر ئاماره‌كانی‌ سه‌ندیكا، چونكه‌ بێده‌نگ بوون و مانه‌وه‌ی‌ سه‌ندیكا به‌مشێوه‌یه‌ دۆخێك دروست ده‌كات كه‌نه‌بوونی‌ له‌بوون باشتره‌.
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌نه‌قیبی‌ سه‌ندیكا ده‌ڵێت "حه‌وت هه‌زار ئه‌نداممان هه‌یه‌"، ئه‌گه‌ر ئه‌م لێدوانه‌ ڕاست بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ر بۆ پێنج ده‌قیقه‌ بێنه‌ سه‌ر شه‌قام به‌ده‌ستهێنانی‌ مافه‌كان و خودی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ناچارده‌بێت به‌جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و یاسایه‌ی‌ كه‌خۆی‌ ئیمزای‌ له‌سه‌ر كردووه‌ و ناچارده‌بێت ڕێزی‌ لێبگرێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ڕێز له‌م یاساییه‌ بگرێت و سه‌ندیكاش سه‌ربه‌خۆ بێت و دادگا و داواكاری‌ گشتی‌ و بێلایه‌ن و كارا بن و به‌جدی‌ كاری‌ خۆیان بكه‌ن، ئه‌وا ڕێژه‌ی‌ ئه‌م ئامارانه‌ زۆر كه‌مده‌بنه‌وه‌ له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ڕۆژنامه‌نووسان به‌نه‌رێنی‌ باسی‌ دۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكه‌ن ئه‌وا وه‌كو ئه‌و ڕۆژگاره‌ وه‌سفی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ن كه‌به‌رگرییان ده‌كرد.
وه‌كو گروپی‌ ڕۆژنامه‌نووسانی‌ بێسنوری‌ كوردستان و ئه‌م داواكارییانه‌ ئاڕاسته‌ی‌ نوێنه‌ره‌ كورده‌كان ده‌كه‌ین له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق و په‌رله‌مانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و پێشنیه‌ی‌ له‌ناوه‌ند به‌ڕۆژنامه‌نووسان ده‌درێت له‌هه‌رێمیش بدرێت، هه‌روه‌ها كاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاوشێوه‌ی‌ جیهان له‌كاتی‌ سه‌فه‌ری‌ وه‌فده‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق و كوردستان جێگا بۆ ڕۆژنامه‌نووسانیش ده‌ست نیشان بكرێت.
داواش ده‌كه‌ین له‌پڕۆژه‌ی‌ تواناسازیش له‌سه‌ر ئه‌ساسی‌ لێهاتوویی‌ جێگا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان بكرێته‌وه‌، نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ی‌ كه‌پارته‌ سیاسیه‌كان خۆیان مه‌به‌ستیانه‌.
وه‌كو گروپی‌ ڕۆژنامه‌نووسانی‌ بێسنوری‌ كوردستان خۆمان ئاماده‌ ده‌كه‌ین بۆ یادكردنه‌وه‌ی‌ ڕۆژی‌ تیرۆركردنی‌ شه‌هید سۆرانی‌ مامه‌ حمه‌ و له‌و ساڵیاده‌دا ناوی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ین كه‌ زانیاری‌ ئه‌وه‌یان لایه‌ كێ‌ كاكه‌ سۆرانی‌ تیرۆر كردووه‌.
گروپی‌ ڕۆژنامه‌نووسانی‌ بێسنوری‌ كوردستان
هه‌رێمی‌ كوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە