به‌رنامه‌ی من جیاوازم و نه‌خۆشی چه‌پڵه چه‌پڵه یه‌کی (قه‌یم.توند.به‌هێز.جیاواز.هتد)
Monday, 16/08/2010, 12:00
به‌رنامه‌ی من جیاوازم یه کێكه له‌و به‌رنامانه‌ی که وه‌ك به‌رنامه‌یه‌کی به‌حساب جیاواز پێشکه‌ش ده‌کرێت.مه به‌ستم ئه‌وه‌یه که جیاوازی ده بینرێت له که‌سه‌کاندا به‌ڵام له کۆتایی دا ئه و که‌سه به جیاواز ده‌ر ناچێت.بۆنموونه براوه‌ی کۆتایی هیچ جیاواز نه‌بوو کرا به یه‌که‌م جیاوازی هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستان به‌لای هه‌موو که سێکه‌وه ئه‌م ڕون بوو.من به براده‌رانی لیژنه ده‌ڵێم ئه‌و براده‌ره‌ی که منداڵه‌که‌ی کرد به دوو به‌شه وه توخوا جیاواز نه بوو؟هیوادارم که لیژنه که سانێك بکات به نموونه که بتوانێت له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان له بۆنه‌کاندا به‌ژدار بێت و شایه‌نی ڕێز لێنان بێت.بۆنموونه ئه‌گه‌ر فیستیڤاڵێك له یه‌کێك له وڵاته‌کانی دراوسێ ئه‌نجام دراو کوردیش بانگێش کرا پێم ناڵێن به‌رنامه‌ی من جیاوازم تۆ کێت هه‌یه جیاواز به‌شداری پێ بکه‌یت که شایه‌نی بینه‌ر بێت.له به‌رنامه‌که‌وه ده بینین که ده‌ڵێن ئه‌م به‌رنامه‌یه به سپۆنسه‌ری کۆمپانیای.....سپۆنسه‌ر ده‌کرێت. ئاشکرایه که ده بیت کۆمپانیایه‌که سه‌رجه‌م خه‌ڵاته‌کانی به‌رنامه‌که و جوانکاری به‌رنامه و هه‌موو تێچونه‌کانی به‌رنامه‌که له ئه‌ستۆیه.تا ئێره حه‌قی خۆیانه به‌ڵام پێم ناڵێن ئه‌ی پاره‌ی (ئێس ئێمێس)کان ده چێته گیرڤانی کێ وه؟گه‌ر لێره‌دا سه‌رجه‌م داهاتی کورته نامه‌کان کۆبکه‌ینه‌وه ده‌کاته ئه‌و پاره‌یه‌ی که به‌رنامه‌ی من جیاوازم خه‌ڵاتی ده‌کات له به‌رنامه‌که‌یدا.که‌واته یان نابێت بڵێن کۆمپانیای... سپۆنسهرهرمانه یان ده‌بێت بڵێن له داهاتی میلله‌ت ئه‌م به‌رنامه پێشکه‌ش ده‌کرێت له کۆتایدا پاره‌ی کورته‌نامه‌کان نه‌جێته گیرڤانی که‌سه‌وه . له سه‌ره‌وه من ئاماژه‌م به‌وه‌کرد که به‌رنامه‌ی من جیاوازم نه‌خۆشی چه‌پڵه‌ی هه‌یه بۆسهلماندی ئه‌م ڕاستیه سه‌یری به‌رنامه‌که بکه بزانه پێشکه‌ش کاره‌کان چه‌ندین جار به ئاماده‌بوان ده‌ڵین چه‌پڵه لێبده‌ن ئه‌گه‌ر واز له وشه‌ی چه‌پڵه بهێنن باقی به‌رنامه‌که چه‌ندی ده‌مێنیته‌وه؟.له هیچ به‌رنامه‌یه‌کدا شتی وانیه به به‌ژدار بوو بڵێت چه‌پڵه‌یه‌کی قه‌یم یان چه‌پڵه‌یه‌کی جیاواز یان چه‌پڵه‌یه‌کی توند یان چه‌پڵه‌یه‌کی به هێز بۆ فڵان که‌س لێبده‌ن به پێچه‌وانه‌وه به‌شدار بووی به‌رنامه‌که خۆی ده‌بێت ئه‌و هه‌سته‌ی له‌لا دروست ببێت که چه‌پڵه لێ بدات به ڵکو به شداربووی به‌رنامه‌که که دانیشتوه ئه‌و که‌سه به‌شیاو نه زانێت چه‌پڵه‌ی بۆلێ بدات بۆیه تۆناتوانیت میوانداری خه‌ڵك بکه‌یت ته‌نها چه‌پڵه‌یان پێ لێ بده‌یت ئه‌وه ماڤی خۆیانه نه ك حه‌زی تۆ.
به‌ریتانیا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست