کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆكى حكومەت، تۆ قسەت چییە؟!

Thursday, 16/09/2010, 12:00




دواى تێَپەڕبوونى چوار مانگ و دە رۆژ بە سەر تیرۆركردنى قوتابىو رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان، لیژنەى لێكۆلینەوەو بەدواداچوونى كەیسەكە ئەو لیژنەیه‌ى بە بڕیارى سەرۆكى هەرێم دانرا بۆ لێكۆلینەوە لە چۆنیەتى تیرۆركردنى شەهید (سەردەشت) كەچى بە شێوه‌یەكى چاوەڕوان نەكراو لە 15/9/2010 تاوانى تیرۆركردنەكە خرایە ئەستۆى (ئەنسارو ئیسلام) تاكو ئێرە با بڵێَین هەنگاوەكانى لیژنەكە سەركەوتوو بووە هەوڵیانداوە بۆ ئەوەى بكوژانى شەهید سەردەشت بدۆزنەوە، بەڵام جێگاى داخە لە راگەیندراوەكەى لێژنە سەردەشت وەكو قوتابىو تاوانلێكراو ناسینراوە، ئەگەر مەرامێك لەمە نەبێَت بۆچى لێژنەكە نەینوسیوە رۆژنامەنوسو قوتابى؟! ئایا بۆ كاڵكردنەوەى نوسینەكانو كارە رۆژنامەوانیەكانى سەردەشت ئەم كارە كراوە، یان ڕاستە سەردەشت هیچى نەنوسیوەو هیچ كارێَكى رۆژنامەوانى نەكردووە؟! دەشێَ ئەمە چەند لێكدانەوەى بۆ بكرێو تاچەند جێَگاى قەبولكردن بێَ بە تیرۆرست ناوى بهێنرێت؟! كە ئەنسارو ئیسلام داوایان لێكردووە كارێَكیان بۆ ئەنجامبدات دیارە رابردووى هەبووە لەگەڵ ئەم گروپە، ئەگەر نا وا بە ئاسانى كارى تیرۆرستى پێڕاناسپێرن؟! بەڵام پرسیار ئەوەیە لەناوخۆو دەرەوە راگەیندراوى لیژنەكە تاچەند جێگاى قەبوڵكردنەو خەڵك تاچەند باوەڕ بەمە دەكات؟! بنەماڵەى شەهید چۆن لێى بێ دەنگ دەبن، لە كاتێكدا شەقامى كوردى بەهۆى تیرۆركردنى سەردەشت هەژاو هاوڵاتیانى دەرەوەو ناوەوەى تووشى شۆك كرد؟!.

سەرۆكى حكومەت، ئەگەر لەم وڵاتە یاسا سەروەرە تۆ سەروەرییەكەى نیشانى ناوەوەو دەرەوەى هەرێمى كوردستان بدە، چونكە ئەو كارەى كراوە لەسەردەمى حوكمڕانى تۆ بووە، ئەو لیژنەیەى پێکَنراوە لەسەردەمى یەك ئیدارەیىو دوو ئاسایش بووە، دەزانى لە وڵاتێك یاسا سەروەر بێت لێژنەى لێكۆلینەوە كێ بڕیارى لەسەر دەدات پێکبهێنرێت و ئەنجامى لێكۆلینەوەكە چۆن رابگەینرێ، یان رانەگەیندری؟! هەروەها دەبێت ئەو كەسانە بڕیارى لەسەر بدەن حوكمڕانى وڵات دەكەنو پاراستنى گیانى تاكەكانى وڵاتەكەى لە ئەستۆیەو بەدەنگى ئەو خەڵكەش كورسى سەرۆكایەتى وه‌رگرتبێت، بەڵام لە هەندێك سایت خوێندمه‌وهە حكومەت بێئاگایە لە چۆنیەتى كاركردنى لیژنەكەوو راگەیاندنى لێكۆلینەوەكە، بۆیە سەرم سوورماوە نازانم تۆ لەكام ئیدارە سەرۆكى حكومەتى؟! ئایا هه‌ر وه‌کو پێشوو تەنها ئیدارەى سلێَمانى، یان هەردوو ئیدارە؟! یانیش یەك ئیدارەیى یەكگرتوو؟!

لەكاتێكدا شەهیدى رۆژنامەنووسو خوێندكار (سەردەشت عوسمان) بە تیرۆرست ناوى دەهێنرێت، جارێكى تر خەڵك بۆى دەگریتو جارێكى تر بۆی دەنوسینەوە تۆ هەر خوێندكارو رۆژنامەنووس نەبویت، به‌ڵکو ئه‌ندامێکی خێزانه‌که‌مانه‌و جارێكى تر برینێكى تریان خستە دڵمانەوە، چونكە تۆ لە بنەماڵه‌یەكى تارادەیەكى زۆر چه‌پن و دوور لە حیزبە ئیسلامیەكانن، تۆ ئەو گەنجەیەت جگەرەت بە لێوته‌وه‌ ده‌گرت و پڕ به‌ هەناسە دوكەڵه‌که‌تت دەخستە سینتەوە، ئاى چەند سەیرە تۆ لە رێكخراوێكى وەكو (انێار الاسلام) ئەمیرەكانیان بناسیتوكارى تیرۆریستیت پێ بسپێرن لە شوێنى ئەوەى كارێكى رۆژنامەوانى، یان وه‌رگێڕانێکت پێ بسپێرن! نەوەك كارێكى تیرۆرستى، لەبەرئەوەى زۆر زەحمەت ئەو پەنجەكانى قەلەمى ئازاد دەگرن ئەستەمە تى ئێن تى و تەقەمەنى بەدەستیانەوە بگرن.



دواى تیرۆركردنەكەشت دەبوایە حكومەتى هەرێم پەیكەرى ڕێزلێناَنت بۆ دروست بكاتو هەمیشە بە بەرزى ناوت بهێنرێت و ئەو زەردەخەنەیت هەر لە هزرى نەوەكان بهێڵرێته‌وه‌، ئاخۆ تۆ لە ناو گۆڕا بحەسێیتەوە؟! چونكە تۆ ناوت لە لیستى گروپی ئەنسارو ئیسلام هاتووەو وەكو ئەندامێكى ئەم گروپە ناسێنرایت لە راگەیاندنەكەى لیژنە، وەكو قوتابىو تاوانلێكراوە ناسرایت، بەڵام زۆر چاوى ڕەشو سەوزو شینو كال ئێستاش فرمێسكت بۆ دەڕێژن، كاتێك گولى سورى دەستتو زەردەخەنەى سه‌ر لێوت ده‌بینن.



دەمەوێت لە كۆتاییدا بڵێم ئێستا كاتى خۆیەتى سەرۆكى حكومەتى هەرێم بانگهَشتى لیژنەكە بكاتو بپرسێت ئەى ئێمه‌ چین لەم وڵاتە ئاگامان لە هیچ نییە، باشە بۆچى ئەم راگەیندراوە لەلایەن حكومەتەوە دەرنەچوو؟! دەبیت یاسا سەروەر بیت یان هەریەكەو بۆ خۆى یاسایەك دەربكاتو جێ بەجێَى بكات! ئەگەر كار بە یاسا دەكەن دەبێ سەر لەنوێ لیژَنەیەكى بێ لایەنى سەربەخۆ پێکبهێنرێت و لێكۆلینەوە لەگەڵ ئەو لیژنەیەش بكات، ئەگەرنا بەیارمەتیتان من كورسیەكەم جێده‌هێڵم وڵات ئاودان، واژوویه‌َك لە خوارەوە بكەو بنووسە د. بەرهەم ئەحمەد سالح، مێژووه‌که‌ نانووسم، چونكە نازانم كەى ئەم بڕیارەدەدەیت!.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە