(چەتر، چەتر پرێس) ماڵپەڕ و رۆژنامەیەكی نوێ بۆ نێو میدیای كوردی
Wednesday, 17/03/2010, 12:00
رۆژنامەی چەتر
بەم زووانە (رۆژنامەی چەتر و ماڵپەڕی چەترپرێس
www.chatrpress.com) كە كۆمپانیای چەتر دەری دەكات، بە دەنگ و ڕەنگێكی نوێی رۆژنامەوانییەوە دێتەنێو میدیای كوردییەوە و دەیەوێ لەو بوارەدا خزمەت بكات و خەڵكیش خوێنەر و هاوكاری بێت.
ماڵپەڕی چەترپرێس و رۆژنامەی چەتر، كە لەسەرەتادا هەفتانە دەردەچێت، دەیەوێت لە چوارچێوەی كارەكەیدا ئاراستەیەكی راست و رۆشن لە رێگەی بابەتەكانیەوە بۆ: (كێشەی ژنان، پرسە نەتەوەیی و دیموكراتیەكان و خەمی (كێشەی) خەڵك و گەنجان و بابەتی تەندروستی و ژینگەو...) دەستنیشان بكات و هاوكات دەیەوێت ئەو بۆشاییەی كە لەنێو میدیای كوردیدا لە بابەتە رۆژنامەوانییەكانی وەك: (زانیاری زیاتر (هەواڵ) و راپۆرت و چاوپێكەوتن و بەدواداچوون...)دا هەیە، پڕی بكاتەوە و قورسایی زیاتریان بخاتە سەر.
كۆمپانیای چەتر، بۆ راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە/ سنوردار لە (28/12/2009) وەك كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت مۆڵەتی یاسایی لە وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرت، ئامانجی خزمەتكردنە لە رێگەی راگەیاندنی (خوێنراو، بیستراو، بینراو).
دەتوانن لەم رێگایانەوە بابەتەكانتان رەوانە بكەن بۆ رۆژنامەی چەتر و ماڵپەڕی چەتر پرێس:
- (
[email protected] [email protected] &
[email protected])&
[email protected] - تەلەفۆن: (07480179510) یان (07710299753).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست